باشترین زانکۆکانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-03-00:44:00 - کۆدی بابەت: 13106
باشترین زانکۆکانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باشترین زانکۆکانی کوردستان (بە عەرەبی: أفضل الجامعات في كردستان، و بە ئینگلیزی: The best universities in Kurdistan)، لە جیهاندا زانکۆکان جێگەی خوێندن و بەدەست هێنانی چەندین جۆر بڕوانامەی باوەڕپێکراون، و لە هەموو وڵاتێکدا چەندین زانکۆ هەیە کە لە ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی وڵاتەکەی خۆیاندان، لە هەرێمی کوردستانیش چەندین زانکۆی باشمان هەیە لەگەڵ ئەم پێوەرانەی خوارەوە:

  • مۆڵەت پێدراو یان بڕواپێکراو لەلایەن ڕێکخراوی پەیوەندیدار بە خوێندنی باڵای عێراقی.
  • پێشکەشکردنی لانی کەم سێ ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا.
  • گەیاندنی کۆرسەکان لە ناو زانکۆکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی لە شێوازی پەروەردەی.

ڕیزبەندی ١٠ باشترین زانکۆکانی کوردستان

یەکەم/ زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک (Tishk International University):
زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، دامەزراوەیەکی تایبەتی خوێندنی باڵایە کە کەمپی سەرەکی زانکۆکە دەکەوێتە شاری هەولێر و هەروەها کەمپی تر و لقی تری هەیە لە سلێمانی. زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بە فەرمی دانیپێدانراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک (TIU) چەندین کۆرس و پرۆگرام پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی بڕوانامەی خوێندنی باڵا بە فەرمی لە چەند بوارێکی خوێندندا ببەخشرێت بە فێرخوازانی. هەروەها زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک (TIU) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە فێرخوازان دەکات لەوانە کتێبخانە و خزمەتگوزاری کارگێڕی و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ فێرخوازانی.

دووەم/ زانکۆی ئەمریکی عێراق - سلێمانی (The American University of Iraq-Sulaimani):
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵای کە دەکەوێتە شاری سلێمانی، زانکۆی ئەمەریکی بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی ئەمریکی عێراق لە سلێمانی (AUI-S) کۆرس و پرۆگرام پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی وەرگرتنی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەیەکی فەرمی دانپێدانراوە وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە چەندین بواری خوێندن. هەروەها زانکۆی ئەمەریکی عێراق لە سێمانی (AUI-S) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە، دامەزراوەی وەرزشی، هەروەها خزمەتگوزاری کارگێڕی.

سێیەم/ زانکۆی دهۆک (The University of Duhok):
زانکۆی دهۆک لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە بۆ خوێندنی باڵا کە دەکەوێتە شاری دهۆک، زانکۆی دهۆک بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی دهۆک (UoD) کۆرس و پرۆگرام جیاواز پێشکەش دەکات بە خوێندکارانی کە دەبنە هۆی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەیەکی فەرمی دانپێدانراوە وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە چەندین بواری خوێندن. ئەم زانکۆیەی خوێندنی باڵا تەمەنی زیاتر لە ٣٠ ساڵە سیاسەتێکی وەرگرتنی هەڵبژێردراوی هەیە لەسەر بنەمای تۆمار و نمرە ئەکادیمییەکانی ڕابردووی خوێندکاران. هەروەها زانکۆی دهۆک (UoD) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە، شوێنی نیشتەجێبوون، دامەزراوە وەرزشییەکان، یارمەتی دارایی، کۆرسەکانی ئۆنلاین و هەلی فێربوونی زمان، هەروەها خزمەتگوزاری کارگێڕی.

چوارەم/ زانکۆی سۆران (Soran University):
زانکۆی سۆران لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵایە کە دەکەوێتە شاری سۆران، زانکۆی سۆران بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی سۆران (SU) کۆرس و پرۆگرام پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەیەکی فەرمی دانپێدانراوە وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە چەندین بواری خوێندن. ئەم ئەم زانکۆیەی خوێندنی باڵا تەمەنی ١٤ ساڵە، کە سیاسەتی وەرگرتنی هەڵبژێردراوی هەیە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەکانی چوونەژوورەوە و نمرە ئەکادیمییەکانی ڕابردووی خوێندکاران. هەروەها زانکۆی سۆران (SU) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە، شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری کارگێڕی.

پێنجەم/ زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر (Salahaddin University-Erbil):

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە و دەکەوێتە شاری هەولێر، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر (SUH) بە شێوەیەکی فەرمی دانیپێدانراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کە زانکۆیەکی قەبارە گەورەیە. زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر (SUH) کۆرس و پرۆگرام پێشکەش دەکات کە دەبنە هۆی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەیەکی فەرمی دانپێدانراوە وەک بڕوانامەی پێش بەکالۆریۆس (واتە بڕوانامە، دبلۆم، هاوبەش یان دامەزراوە)، بڕوانامەی بەکالۆریۆس، بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە چەندین بواری خوێندن. زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر تەمەن زیاترە لە ٥٥ ساڵ و سیاسەتی وەرگرتنی هەڵبژێردراوی هەیە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەکانی چوونەژوورەوە و نمرە ئەکادیمییەکانی ڕابردووی خوێندکاران. ڕێژەی پەسەندکردن و وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان ٥٠-٥٩٪. هەروەها چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە فێرخوازانی دەکات.
 
شەشەم/ زانکۆی سلێمانی (University of Sulaimani):
زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە و دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵایە کە دەکەوێتە شاری سلێمانی و ساڵانە زۆرترین خوێندکار وەردەگیرێت لەم زانکۆیەدا، زانکۆی سلێمانی بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی سلێمانی (UoS) ئەو خول و پرۆگرامانە پێشکەش دەکات کە دەبنە هۆی ئەوەی بڕوانامەی خوێندنی باڵا بە فەرمی ببەخشرێت بە خوێندکاران وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە چەند بوارێکی خوێندن. هەروەها زانکۆی سڵێمانی (UoS) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە و خزمەتگوزاری کارگێڕی.

حەوتەم/ زانکۆی زاخۆ (University of Zakho):
زانکۆی زاخۆ لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە، دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵایە کە دەکەوێتە شاری دهۆک، زانکۆی زاخۆ بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی زاخۆ (UoZ) کۆرس و پرۆگرام پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی بڕوانامەی خوێندنی باڵا بە فەرمی ببەخشرێت بە خوێندکارانی زانکۆکە وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە چەند بوارێکی خوێندن. هەروەها زانکۆی زاخۆ (UoZ) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە و خزمەتگوزاری کارگێڕی.

هەشتەم/ زانکۆی کۆیە (Koya University): 
زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵایە کە دەکەوێتە شاری کۆیەی بچووک، زانکۆی کۆیە (KOYU) بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی کۆیە (KOYU) کۆرس و پرۆگرام پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەیەکی فەرمی دانپێدانراوە وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە چەندین بواری خوێندن. زانکۆی کۆیە تەمەنی ٢٠ ساڵە سیاسەتێکی وەرگرتنی هەڵبژێردراوی هەیە لەسەر بنەمای تۆمار و نمرە ئەکادیمییەکانی ڕابردووی خوێندکاران. ڕێژەی پەسەندکردن و وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان ٧٠-٧٩٪ ئەمە وا دەکات کە ئەم ڕێکخراوەی خوێندنی باڵایە دامەزراوەیەکی مامناوەندی هەڵبژێردراو بێت و داواکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ناو تۆمارکردن. هەروەها زانکۆی کۆیە چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە، شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری کارگێڕی.

نۆیەم/ زانکۆی هەولێری کوردستان (University of Kurdistan Hewlêr):
زانکۆی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە، ئەم زانکۆیە دەکەوێتە شاری هەولێر بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە، زانکۆی کوردستان هەولێر (UKH) ئەو کۆرس و پرۆگرامانە پێشکەش دەکات کە دەبنە هۆی بەخشینی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەیەکی فەرمی دانپێدانراوە وەک بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە چەندین بواری خوێندن. زانکۆی کوردستان هەولێر تەمەنی زیاترە لە ١٧ ساڵ سیاسەتی وەرگرتنی هەڵبژێردراوی تایبەت بە خوێندکارانی هەیە. هەروەها زانکۆی کوردستان هەولێر (UKH) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە، شوێنی نیشتەجێبوون، دامەزراوە وەرزشییەکان، یارمەتی دارایی، خوێندن لە دەرەوەی وڵات و خزمەتگوزاری کارگێڕی.

دەیەم/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (Erbil Polytechnic University):
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە و دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵایە کە دەکەوێتە شاری هەولێر. زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیپێدانراوە. زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (EPU) کۆرس و پرۆگرامی جیاواز پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی بەخشینی بڕوانامەی خوێندنی باڵا بە فەرمی لە چەند بوارێکی خوێندندا. هەروەها زانکۆی پۆلیتەکنیکی سڵیمانی (EPU) چەندین ئاسانکاری ئەکادیمی و نا ئەکادیمی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لەوانە کتێبخانە، شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری کارگێڕی.


سەرچاوەکان



83 بینین