کامیران ئەمین عالی بەدرخان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-00:12:00 - کۆدی بابەت: 3318
کامیران ئەمین عالی بەدرخان

ناوه‌ڕۆك

کامیران ئەمین كێیە؟

ساڵی لەدایكبوون و كۆچی دوایی : ١٨٩٥ز- ١٩٧٨ز

دکتۆر کامیران ئەمین عالی بەدرخان لە ساڵی (١٨٩٥)ز لە ئەستەمبۆڵ لەدایکبووە. لە بنەماڵەی بەدرخانییەکانە، خوێندنی لە ئەستەمبۆڵ تەواوکردووە، پاش سەرکەوتنی شۆڕشی کەمالستەکان و حاشاکردنیان لە هەموو مافی کوردەکان، سەرۆکی کوردەکان لە وڵات دوورخرایەوە، ئەمین عالی بەرخان و کوڕەکەی (ئەحمەد ثورەیا) چوون لە میسڕ ئاکنجی بوون، کامیران و جەلادەت چوونە ئەڵمانیا و دەستیان بە خوێندنی زانکۆ کرد لە کۆلێژی یاسا بروانامەی دکتۆرایان وەرگرت، پاشان لە زنکۆی (سۆربۆن)ی فەڕەنسی باوەڕنامەی بڵندی فەلسەفە و ئادابی وەرگرت. لە ئەوروپا تێکەڵی لەگەڵ زۆر نووسەر و ئەدیبی ناودار پەیدا کرد وەک (لوسی پۆل ماگرێت، ماگریت ڕۆدینکۆ). گوتاری بە زمانی کوردی و زمانی تریش لە گۆڤاری (هاوار و ڕۆناهی) بڵاوکردووەتەوە، هەروها هۆنراوەی نیشتمانی لە ژێر ناوی گەڕۆک بلاوکردۆتەوە.
لە دەستپیکی ساڵی (١٩٤٣)ز لە بەیروت هەفتەنامەی (ڕۆژانوو)ی بڵاوکردووەتەوە و هەر لە (١٩٤٣)ز گۆڤاری (ستێری)ی بڵاوکردەوە. لە (١٩٤٧)ز چووە فەڕەنسا و لەوێ (سازگەها لێکۆڵینێ کوردی) دانا و گۆڤارێکی بەناوی (بولتەنا مەرکەزا لێکۆلینێ یا کورد) دەرخست. دوانزە ساڵ بەبێ پارە خزمەتێکی زۆری زمانی کوردی لە پەیمانگەی (زمانە زیندووەکان) کردووە. خزمەتیکی زۆری بە زمان و ئەدەب و دۆزی کورد کردووە. لە (١٩٧١)ز بووە بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد لە بەغداد. لە ساڵی (١٩٧٨)ز لە پاریس دەچێتەوە بەر ڕەحمەتی خودا و لەسەر وەسیەتی خۆی ماڵەکەی بۆ دامەزراندنی دەزگایەکی جاندنی زانستی ە ناوی (بەدرخان- کوردستان) تەرخانکرا، پاش مردنی کتێبخانەکەی درا بە (ئینستیتۆی کوردی) لە پاریس.
دکتۆر کامیران بەدرخان تێکۆشەرێکی سیاسی و ڕووناکبیرێکی لێهاتوو مەزن بوو، بێجگە لە کوردی، تورکی و عەرەبی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و یۆنانی و ئینگلیزی و پۆڵۆنی دەزانی. بەرهەمی زۆری هەیە لەسەر (ڕێزمان، چیرۆک، پەخشان، ئەلف و بێ... هتد)، هەروەها فەرهەنگی (کوردی و فەڕەنسی)، (ئەڵمانی و کوردی) داناوە.

یەکێک لە بەرهەمەکانی

گاڤا کۆ فەرمانا کوردان ڕابوو ئەم هێژ نوو زەوجی بوون. شەڤەکێ تۆ پڕ درەنگ مای گاڤا تۆ هاتی مال، ددەستێن تە دە تڤەنگەکە نوو و چەند سەد بەرک هەبوون. دلێ من ترسیا و ڕەجفی، من ژ تەڕە ب دەنگەکی لەرزی دگۆت.
- گورگین... دیسان چ هەیە؟
تەل من هیڤینا چاڤان و ب کەسارا دلان مێزەرکر، پاشی ب دەنگەکی خورت من ڤەگەڕاند.
- داوەت دەست پێ دکە.
دوەلاتی دە شەش مەهـ شەڕەکی زۆر چێبو، ژن بی بوون، زارۆک سێوی مان، دەسپێکێ دە دوژمن شکاند، لێ، پاشی ب بێ بەختی هاتنە شکەستن.
گاڤا تو دشەڕ دەبوویی، من ژ تەڕە کوڕکەک ئانی ئێڤارکێ، ئەز لبەر دەریێ مالێ سەکنی بووم، چاڤێ من لێ ڕێ بوون. من دیت تو هاتی، هەردوو دەستێن تە بخوین بوون، دسەر سینگاتە دە برینەکە کوور و ڤەکری هەبوو، تە... ئەز همێز کرم و تەگۆت عەسکەرین دوژمن دسەر شۆپا من دە نە، باوڕکە نهۆ ئەوێ بێن و من بگرن، مەگری!!!
تنێ ڤی دەمی ژبیرا مەکە. اشی تو ب گاڤێن لەز چویی سەر دەرگۆشا کۆڕێ خوە ئێ پێنج مەهی (تاجین) و تە ئەو هلانی و ژیرا گۆت.
- تاجین!! دلێ تە ژ بوو نا ئاریکارییا کوردستانێیە. خویناتە ژبوونا شەڕ و ڕژاندنێیە. تە کوڕێ خوا دکر ناڤ دەرگۆشێ و عەسکەرێن دوژمنان دکەتن هندرێ مالێ...
لاوکێ من! ئیرۆ پێنج سال قەد یاینە کۆ ئەم ژ هەڤ دوور هاتنە ئێخستن. تۆ نهۆ دکۆرتالکێ دە ب سەد جامێرێن کورد ڕا دکەڤی.
خوە دزانە... جەرمێ ڕوو و سینگاتە پڕچفی و لاشێ تە ڕزییایە.
لێ، گورگین. بزانە کۆ هەر شەڤ بەری هەرە ڕاکەڤا کوڕێ تە تاجین زەند و دەستێن خوە ئێن تەڕ داڤێژە سەر ستۆیێ من و ب چاڤین خووە ئێ زەلوول و ب کەسەر ل من مێزە دکە، من ماج دکە ژمن ڕە دبێژە.
- دایێ!... دایکا من باڤێ من رە بنڤیسینە کۆ مەزن بوومە. دڵی من ژ بۆ هەژکرنا کوردستانێیە، خورتییا ژ بوونا ئاریکارییا کوردستانێیە، خوینا من ژبو شەڕ و ڕژاندنێیە!!!
لە (د وەلاتێ دە شەش مەهـ شەرەکی زۆر چێبوو) لەبەر دەکرێ تا (تەکورێ خوە دکر ناڤ دەرگۆشێ و عەسکەرێن دوژمنان دکەتن هندرێ مالی)،

دکتۆر. کامیران ئەمین عالی بەدرخان
گۆڤاری هاوار ژمارە (٤) روو پەل ٦
٣ێ تیر مەهێ -ئێک شەمب- ١٩٣٢ز


سەرچاوەکان



3463 بینین