کەوتنە خوارەوەی تەنێک لە ئاسمان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-16-03:39:00 - کۆدی بابەت: 3346
کەوتنە خوارەوەی تەنێک لە ئاسمان

ناوه‌ڕۆك

چۆن تەنێک لە ئاسمان دەکەوێتە خوارەوە؟

ڕاکێشان ئەو هێزەیە کە هەموو شتەکان لە گەردووندا ڕادەکێشێت بەرەو هەموو شتەکانی تر. هەمان شت ئەو هێزەیە کە وادەکات تەنەکان لە ئاسمانەوە بکەونە خوارەوە بۆ سەر زەوی. پێش لە گالیلۆ (١٥٦٤-١٦٤٢) هیچ کەس پێوانەی کاریگەری ڕاکێشانی نەکردبوو، خەڵکی وایان بڕوا دەکرد خێرایی هەر شتێک بکەوێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی لە هەر بەرزیەکەوە لەسەر قورسیەکەی دەوەستێت، گالیلۆ لەسەر قوللەی بینراو و لەسەر بەرزایی جیاجیاوە چەند شتێکی خستە خوارەوە سەیری کرد شتە قورسەکان و شتە سوکەکان بەیەک کات دەگەنە زەوی.
گالیلۆ هەروەها لە بەرزاییەکەوە تۆپێکی خل کردەوە زۆر بە شێنەیی، بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراودا شوێنەکەی بپێورێت، دەرکەوت کە زیادی خێرایی تۆپەکە دەگونجێت لەگەڵ ئەو کاتەی کە تیایدا خلۆر دەبێتەوە ، ئەمەش مانای وایە لە کۆتایی دوو چرکەدا، بە خێرایی دوو ئەوەندەی خێرایی کۆتایی دوو چرکەی یەکەم خلۆر دەبێتەوە، هەروەها لە کۆتایی سێ چرکەدا بە خێرایی سێ بەرامبەر خلۆر دەبێتەوە و بەو جۆرە، هەروەها بۆی دەرکەوت ئەو ماوەی کە دەیبڕێت دەگونجێت لەگەڵ دووجای کاتەکەیدا کە پێویستە بۆ خلۆر بوونەوە، لەبەر ئەوە لە کۆتایی دوو چرکەی دووەمدا، ماوەکە چوار جار ئەوەندەی ماوەکە بوو لە کۆتایی چرکەی یەکەمدا و لە کۆتایی سێ چرکەکەدا ماوەکە نۆ ئەوەندە بوو  بەو جۆرە ئیسحاق نیوتن دۆزینەوەی زۆر مەزنی لەسەر ڕاکێشان بەدەستهێنا، نیوتن وای گریمانە دەکرد ئەو هێزەی کە تەن ڕادەکێشێت بەرەو زەوی، دەبێت لەگەڵ درێژی ماوەکەدا کەم بکات. لە ماوەی لێکۆڵینەوەکانی و بینینەکانی ترەوە یاسای نیوتن بۆ ڕاکێشان هاتەکایەوە. بیرۆکەی بنەڕەتی ئەم یاسایە ئەوەیە دەڵێت: ئەگەر بارستایی هەرشتێکی یەک ڕاکێش دوو ئەوەندە بوو، ئەو ڕاکێشانەش دوو ئەوەندە دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر نێوانیان دوو ئەوەندە بووەوە ئەوا هێزەکەی دەبێتە ٤/١. ئەلبێرت ئەنشتاین هەوڵیدا وەڵامی پرسیاری (ڕاکێشان چییە؟) بداتەوە کە وتی: دەگەڕێتەوە بۆ ماوەکەی، کاتێکی چوار لادار ئەم بیردۆزەی ئەنشتاین (ماوەی بواری)‌‌ ڕاکێشان پەیوەست کرا بە بوارەکانی کارەبای موگناتیسی و ئەلکترۆ موگناتیسیەوە بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێین هیچکەس نەیتوانیوە بە جۆرێک تەفسیری ڕاکێشان بکات کە هەموو لا ڕازی بکات، ئێمە دەزانین ئەو خێراییەی کە ڕاکێشان دروستی دەکات (١٠) مەترە لە چرکەیەکدا. ئەمەش مانای وایە خێرایی تەنە بەربوەکە لە هەر چرکەیەکدا کە لێی دەکەوێتە خوارەوە (١٠) مەتر زیاد دەکات، لە کۆتایی چرکەی یەکەمدا بە خێرایی (١٠) مەتر دەکەوێتە خوارەوە. هەروەها لە کۆتایی دوو چرکەی یەکەمدا شتەکە بە خێرایی (٢٠) مەتر و لە کۆتایی دوو چرکەکەدا بە خێرایی (٢٠) مەتر کەوتە خوارەوە و لە کۆتایی سێ چرکەکەدا بە خێرایی (٤٥) مەتر. 


سەرچاوەکان



1004 بینین