خێرایی سوڕانەوەی زەوی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-18-21:22:00 - کۆدی بابەت: 3420
خێرایی سوڕانەوەی زەوی
گەردوونناسی

ئینسکلۆپیدیای زانیاری- گۆی زەوی وەکو زۆربەی خەڵکیش دەیزانن دوو سوڕانەوەیی هەیە ...

ناوه‌ڕۆك

خێرایی سوڕانەوەی زەوی

گۆی زەوی وەکو زۆربەی خەڵکیش دەیزانن دوو سوڕانەوەیی هەیە، جارێکیان بە دەوری خۆیدا و جارێکیش بە دەوری مەداری خۆردا. جوڵانەوەی یەکەمی زەوی کە مرۆڤ دۆزییەوە بە دەوری خۆیدا بوو، ئەم سوڕانەوەیەش دەبێتە هۆی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوا بوون و دەرچوونی مانگ و ئاوابوونیان و ڕوودانی شەو و ڕۆژ. سوڕانەوەیەکی زەوی واتە ٣٦٠ پلە ٢٣ کاتژمێر و ٥٦ خولەک و ٤ چرکە دەخایەنێت. بە درێژایی چەندین سەدە باوەڕیان وابوو کە ڕێژەی سوڕانەوەی زەوی هەرگیز ناگۆڕێت، بەڵام بەهۆی لێکخشاندنی زەریاکان و گۆڕان لە توێکڵی زەویدا، جیاوازییەکی زۆر کەم هەیە کە نزیکەی یەک لە هەزاری چرکەیەک لە هەر سەد ساڵدا ڕۆژ درێژ دەبێت، زانایانیش گرنگی بەم کارە دەدەن و کاری لەسەر دەکەن. هەروەها زەوی بە دەوری خۆریشدا دەسوڕێتەوە هەندێک جار مەرادی زۆر لە خۆر نزیک دەبێتەوە و کاتێک زۆرترین لە خۆر نزیک دەبێتەوە دەچێتە دۆخی دابەزینی خۆرەوە. کاتێک ئەوپەڕی لێی دوور دەکەوێتەوە دەچێتە دۆخی بەرزترین خاڵی خۆرەوە. زەوی و هەموو هەسارەکانی تر لە مەرادی خۆیاندا خێراییان بە گوێرەی دووریان لە خۆرەوە دەگۆڕێت. کاتێک کە هەسارەیەک نزیکترە لە خۆرەوە دەبێت خێراتر بێت، لەبەرئەوەی کاتێک لە دابەزینی خۆردایە خێراترە وەک لە بەرز بوونەوەی خۆردایە. دووری زەوی هەموو کاتێک وەک یەک نییە لە خۆرەوە و بە بەردەوامی خێراییەکەی دەگۆڕێت. لە دۆخی دابەزینی خۆردا زەوی بە خێرایی٢\٣٠ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا دەسوڕێتەوە، بە خێرایی ٢\٢٩ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا دەسوڕێتەوە.


سەرچاوەکان



1600 بینین