بەرزترین بینا لە جیهاندا کامەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-01:53:00 - کۆدی بابەت: 3440
بەرزترین بینا لە جیهاندا کامەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بینا بەرزەكانی جیهان

لە ساڵی (١٩٣١)ەوە بینای (ئیمپایەرستەیت) لە نیویۆرک بەوە جیادەکرایەوە کە لە (١٠٢) نهۆم پێکهاتووە و بەرزیەکەی (٤٨١) مەترە و بەرزترین بینایە لە جیهاندا. بەڵام لە ساڵی (١٩٧٢)دا، مەڵبەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک کە لە ١١ی سێبتەمبەری ٢٠٠١ تەقێنرایەوە، بە بەرزی ٨ نهۆم بەسەریدا سەرکەوت، کە بەرزیەکەی ٤١١ مەتربوو. لە ٦ی ئایاری ساڵی ١٩٧٣ بورجی (سیرزتاوەر) لە شیکاگۆ لە ویلایەتی ئەلنیۆی ئەمریکا بوو بە بەرزترین بینا لە جیهاندا کە بەرزیەکەی دەگەیشتە ٤٤٣ مەتر و پێکهاتبوو لە ١١٠ نهۆم.

بورجی (یابرز) لە ئابی ١٩٧٠ دەستکرا بە دروستکردنی و لە ٤ی ئایاری ١٩٧٣دا تەواوکرا لە نهۆمی (١٠٤)یدا لە مەڵبەندی بازرگانی جیهانی بەرزتربوو، دوای ئەوە شەش نهۆمی تر خرایە سەری لەناو ئەو بورجەدا (١٦٧٠٠) کەس زیندەگی دەکرد، ١٦٠٠٠ پەنجەرەی تێدایە لەگەڵ ١٠٣ بڵندەکرا. ئەم بورجە خێراترین بڵندەکی جیهانی لەخۆ دەگرێت کە خێراییەکەی ٣٢١ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. ئەم بڵندەکە لەماوmی ٤٥ خولەکدا لە زەویەوە نەفەرەکان دەگەیەنێتە نهۆمی ١٠٣. بڕی تێچووی ئەو بورجە لەوکاتەدا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. وا چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای سەدەی بیستویەکدا بینای وا دروستبکرێت بەرزیەکەی بگاتە ٦١٠ مەتر.


سەرچاوەکان



694 بینین