پیشەی گواستنەوە و گەیاندن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-03:01:00 - کۆدی بابەت: 3445
پیشەی گواستنەوە و گەیاندن

ناوه‌ڕۆك

گواستنەوە و گەیاندن

گواستنەوە کە مەبەستمان لێی گواستنەوەی کەلوپەل و خەڵکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەوا هۆیەکی کاریگەرە بۆ چالاکییەکانی تر، چونکە بێ گواستنەوە کانزاکاری یان پیشەسازی پەیدا نابێ و ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەگەر گواستنەوە نەبێت، ئەوا چالاکی ئابووری لە ئاستێکی بژێویدا دەمنێتەوە. هەروەها تایبەتمەندێتی هەرێمایەتی کە زیادەی لێوە بەرهەمدێت بۆ ئاڵوگۆڕ لەگەڵ بوونی گواستنەوەدا دەبێتە شتێکی ئاسان.

ئابووریی جیهانی پشت بە چەند جۆرە ڕژێمێکی گواستنەوە دەبەستێ کە هێڵی ئاسن و ڕێگەی ئۆتۆمبێل و ڕێگەی ئاو و ڕێگەی ئاسمانی و هێڵی لوولە دەگرێتەوە و ئەو ڕێگەیانەش بەپێی جیاوازی وڵاتان لە ڕووی چڕی و جۆرەوە دەگۆڕێن. بۆ نموونە لە کاتێکدا گواستنەوەی ئاوی ناوخۆیی لە هەندێ وڵاتدا هیچ بایەخێکی ئەوتۆی نییە، کەچی ئەو گرنگییە دەگاتە نیوەی ئەو بارانەی لە نێوان شارەکانی ناوخۆدا دەگواسترێنەوە وەکو هەندێ لای خۆرهەڵاتی دوور. چڕیی گواستنەوە لەسەر هەندێ ڕێگەی وشکانی دەگاتە شەست هەزار ئۆتۆمبێل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە ناوچە دێهاتەکاندا لە ئۆتۆمبێلێک تێپەڕ ناکات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێ هۆی دیاریکراو هەبێ بۆ بوونی دیاردەی گواستنەوە.


سەرچاوەکان



1986 بینین