چۆن بەرگەی برسێتی بگرم لە مانگی ڕەمەزاندا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-05:30:00 - کۆدی بابەت: 3453
چۆن بەرگەی برسێتی بگرم لە مانگی ڕەمەزاندا؟

ناوه‌ڕۆك

مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزان مانگێكی پیرۆزە، كە موسوڵمانان تێیدا بەڕۆژوودەبن لە كاتی ڕۆژهەڵاتنەوە تا ڕۆژئاوابوون، هەندێك جار ڕۆژووگرتن زەحمەت دەبێت لەسەر تاكەكان بەبۆنەی درێژی ڕۆژگارەوە، بەڵام دەتوانین بەسەر ئەم كێشەیەدا سەربكەوین لەڕێگەی پەیڕەوكردنی چەند خوویەكی تەندروستییەوە.

چۆن بەرگەی برسێتی بگرم لە مانگی ڕەمەزاندا؟

  • ئەو خواردنانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین لە كاتی بەربانگ كردندا، جا دەكرێت خواردنە ڕووەكییەكان، پاقلەمەنییەكان، گۆشتەكان یان شیرەمەنییەكان بێت، چونكە ئەم خواردنانە ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە دروستكردنی خانەكانی لەش، هەروەها لە ڕووی زانستەوە كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ هەزمكردن بۆیە بۆ ماوەیەكی زیاتر بە تێری دەتهێڵێتەوە، بەڵام دەبێت وریابین كە ئەم بەرهەمانەی كە دەیخۆین تەندروست و كەم چەوری بن و سووركراوە نەبن.
  • دابەشكردنی ئەو خۆراكانەی كە دەیخۆین بۆ چەند بەشێك، واتە خواردنی ژەمێكی سووك لە نێوان كاتی بەربانگ و پارشێودا بۆئەوی كەمتر هەست بە برسێتی بكەیت، هەروەها باشتر وایە نانی پارشێو درەنگتر بخۆیت هەروەها ئەو خواردنانە بخۆیت كە ماددەی ڕیشاڵی تێدایە وەك: دانەوێلە، شۆفان، برنج، ساوەر، هەروەها پاقلەمەنی و میوەكان بخۆین، چونكە كاتێكی زۆری پێدەچێت تا بەتەواوی هەرس دەكرێن.
  • خواردنەوەی ڕێژەیەكی باش لە ئاو لە نێوان كاتی بەربانگ و پارشێودا، چونكە ئاو بە سەرچاوەیەكی سەرەكی دادەنرێت بۆ كاركردنی خانەكانی لەشمان بەشێوەیەكی گونجاو، هەروەها لەشمان لە ژەهرەكان پاكدەكاتەوە و چالاكییەكانی لەشمان ڕێكدەخات، شایانی باسە یارمەتیماد دەدات كە هەست بەتێری بكەین و لە ڕۆژدا تینوومان نەبێت
  • كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆری شەكریان تێدایە وەك خواردنەوە گازییەكان، بەهەمانشێوە ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكە زۆر خوێیان تێدایە، چونكە دەبنە هۆی تینوێتی لە كاتی ڕۆژدا.
  • دووركەوتنەوە لەو خواردنانەی كە كافاینیان تێدایە بەتایبەتی پێش خەوتن.
  • ڕێكخستنی چالاكییەكان لە ڕۆژدا
  • دووركەوتنەوە لە كردنی كاری قورس و تیشكی خۆر، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی شلەكانی ناو لەش، هەروەها دەتوانیت هەندێك وەرزشی ئاسایی بكەیت وەك پیاسەكردن بەڵام باشتر وایە دوای بەربانگ كردن بیكەیت.
  • بەدەستهێانی خەوی پێویست لە هەموو شەوێك، واتا نزیكەی 8 كاتژمێر، هەروەها بە گرنگ دەزانرێت گەر لەتوانادا هەبێت لە نیوەڕواندا بخەویت، چونكە دەبێتە هۆی پشوودان و زیادكرنی وزە و كەمكردنەوی برسێتی.


سەرچاوەکان



469 بینین