چارەسەری پژمینی زۆر

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-17:23:00 - کۆدی بابەت: 13294
چارەسەری پژمینی زۆر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری پژمینی زۆر، (بە عەرەبی: علاج كثرة العطس، بە ئینگلیزی: Treatment of a lot sneezing)، لە هەندێک کاتدا کەسێک بەرکەوتەی  بەردەوامی پژمین دەبێت، ئەمەش ناڕەحەتی بۆ هەندێک کەس زیاد دەکات،  هۆکاری زۆر هەن، وەک: هەستیاری، دەست لێدانی مووی ئاژەڵان، دوکەڵ، کەڕوو، تۆز، ئەمە جگە لەوەی هۆکارەکانی پەیوەندیدارن بۆ کەش و هەوای سارد و شێداری. سەرەڕای سوودە زۆرەکانی پژمین، کە بریتین لە دەرکردنی ماددە هەستیارەکان و ماددە وروژێنەرەکان لە جەستەدا، بەردەوامبوونی زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە، وەک کەمی تەرکیز، ماندوێتی، ئاوی لووت و هەوکردنی لووت و سووربوونەوەی چاو.

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی پژمینی زۆر

١. زەیتی نەعنا

ڕژانی لووت لەوانەیە ببێتە هۆی گیرانی لووت، لەم حاڵەتەدا باشترین گیراوە نەعنایە. تایبەتمەندی دژە بەکتریا لەخۆدەگرێت، بە دانانی چەند دڵۆپێک لە بڕێک ئاوی کوڵاو بەکاردێت، هەڵمژینی هەڵمی دەرهاویشتوو، کە لووت و کۆئەندامی هەناسە پاکدەکاتەوە.

٢. چای ڕازیانە

ڕازیانە چەندین دژە زیندەیی تێدایە، هەروەها تایبەتمەندییەکی هەیە کە بەرگری لەو ڤایرۆسانە دەکات کە کۆئەندامی هەناسەدانی سەرەوە بەرکەوتەی دەبێت، ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی ئاوی لووت کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بە زیادکردنی دوو کەوچکی چێشت لە تۆوی وردکراوەکەی بۆ کوپێک ئاوی کوڵاو و جێهێشتنی بۆ ماوەی نزیکەی دە بۆ پانزە خولەک، پاشان فلتەری بکە و بیخۆرەوە.

٣. چای گیایی

بابۆنیج بە هێورکەرەوەیەکی سروشتی بۆ دەمارەکان دادەنرێت، هەروەها بە ڕوونی نیشانەکانی سەرما کەمدەکاتەوە، لەوانەش پژمینی بەردەوام دەتوانرێت چای بابۆنیج ئامادە بکرێت بە دانانی گەڵاکانی لەناو کوپێک ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی چەند خولەکێک، شیرینکردنی بە هەنگوین، پاشان خواردنەوەی بۆ  ڕۆژى دوو جار.

٤. زەنجەفیل

زەنجەفیل بە یەکێک لە چارەسەرە کۆنەکان دادەنرێت بۆ سەرمابوون و نیشانەکانی لە کاتی خواردنی دوو کەوچک لە پاودەرەکەی بەسوودە، هەروەها دەتوانیت سوود لە ڕەگی تازەکەی وەربگریت دوای بڕینی بۆ پارچەی تەنک و کوڵاندنی لە کوپێک ئاودا.

٥. سیر

بە دژە زیندەیی سروشتی دادەنرێت، بەو پێیەی توانایەکی سەرسووڕهێنەری هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆرێک لە ڤایرۆسەکان کە هێرش دەکەنە سەر کۆئەندامی هەناسەدان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بە وردکردنی پێنج سیر و دروستکردنی هەویرێکی نەرم لێی، هەروەها هەڵمژینی بۆ پاککردنەوەی ڕێڕەوی لووت و پرۆسەی هەناسەدان ئاسان دەکات.

٦. ڤیتامین سی

بەڕوونی ئاستی هیستامین لە لەشدا کەمدەکاتەوە، کە پژمین و سەرمابوون کۆنتڕۆڵ دەکات دەتوانرێت بە خواردنەوەی کوپێک ئاوی لیمۆ یان پرتەقاڵ بەدەستبهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت ئەو سەوزانەی کە بایۆفلافۆنۆیدیان تێدایە بخرێتە ناوەوە، کە ڕۆڵێکی هاوشێوەی ڤیتامین دەگێڕێت.

٧. زەیتی زەنجەفیل

زەنجەفیل تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە کەڕوو و دژە مشەخۆری هەیە هەروەها بە دژە زیندەیی دادەنرێت بۆ هەوکردنی جیوبەکان کە زۆر پێویستە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بە زیادکردنی چەند دڵۆپێک لە شەربەتی سروشتی ڕۆژانە خواردنەوەی.

٨. تۆوی شمڵی

یەکێکە لەو ماددە سروشتیانەی کە کاریگەرە لە نەهێشتنی پژمین و کاریگەرییەکانی تری سەرمابوون، بەو پێیەی تایبەتمەندی دژە ڤایرۆسی تێدایە، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو پژمین کەمدەکاتەوە لەگەڵ دوو کەوچک تۆوی شمڵی کە زیاد دەکرێت بۆی، خواردنەوەی تێکەڵەکە لە شێوەی قووتدانی یەک لە دوای یەک.

٩. کاڵەگی تاڵ

بەکاردێت بە تەڕکردنی شەش گەڵای تاڵ لە کەمێک ئاودا، پاشان گەڵا تەڕکراوەکە بخرێتە ناو کوپێک ئاوی پاک و شلەتێن، کە دەتوانرێت بە هەنگوین شیرین بکرێت و ئەم خواردنەوەیە ڕۆژانە دەخورێت.


سەرچاوەکان



19 بینین