کشتوکاڵی جێگۆڕکێ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-09:49:00 - کۆدی بابەت: 3460
کشتوکاڵی جێگۆڕکێ

ناوه‌ڕۆك

شێوازی کشتوکاڵی جێگۆڕکێ

شآن بە شانی ئەو ناوچانەی کشتوکاڵی سەرەتاییان تێدا باوە، ئەمەیش لە ناوەڕاستی ئەفریقا و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا لە مالیزیا و ئەندونیسیا و ڤێتنام و فلیپین و ئەمەریکای باشوور ئەمەریکای ناوەڕاستدا دەردەکەوێت. هەر لەو بابەتەش لە باشووری وڵاتی سودان لە وڵاتانی عەرەبدا دەردەکەوێت.

خاسییەتەکانی شێوازی کشتوکاڵی جێگۆڕکێ 

  1. پارچەیەک زەوی کشتوکال ئامادە دەکرێت دوای ئەوەی لق و پۆپی دارەکان دەبڕرێت و دارەکانیش دەسووتێنرێن، لەبەر ئەوە پێی دەوترێت کشتوکاڵی (ببڕە و بسووتێنە).
  2. کشتوکاڵی بەروبووم لە شێوەی خولی کشتوکاڵدا دەبێت لە چوارچێوەی وەرزەکانی ساڵدا. ئەم خولەش لە ساڵانی داهاتوودا دووبارە دەبێتەوە تا بەرهەمهێنان کەم دەبێتەوە، ئەو کاتە بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی پارچەیەکی نوێ پاک بکرێتەوە و گەڕانەوەش بۆ پارچەی یەکەم (٣٠) ساڵ زیاتری پێویستە. ئەو بەروبوومانەیشی کە دەچێنرێن بریتین لە هەرزن و گەنمەشامی و یام و کاسافا و مۆز و پەتاتە و برنج، چاندنی برنج لە ئاسیادا باوە و هەرزن لە ئەفریقا و گەنمەشامیش لە ئەمەریکای لاتینی.
  3. ساکاری تەکنیک و ئەو ئامێرەی لەم شێوەی کشتوکاڵییەدا بەکار دەهێنرێت لە دارێکی چەماوە تێناپەڕێت، جار باریش تەور بەکار دەهێنرێت.
  4. خێزان یان خێڵەکە خاوەنی زەوییە کشتوکاڵییەکەن، ئەو ناوچانەی ئەم شێوە کشتوکاڵەیان تێدا باوە گرفتاری دەستی داگیرکاری بوون و بەدەستییەوە ناڵاندوویانە و بەرەو پێش بردنی پشت گوێ خستبوون بەو مەبەستەی کە سامانەکانی تری وڵات بە خێرایی دەربهێنرێت بە تایبەتی لە بواری کانزا دەرهێناندا. بەشدار بوونیشی لە کشتوکاڵدا لەوە دەرناچێت کە کێڵگەی بازرگانی ڕێکوپێکی لە ژێر چاودێری خۆیاندا دامەزراندووە. بەرهەمی کشتوکاڵیش تێیدا بەستراوە بە ئابووری وڵاتی داگیرکەرەوە وەک بەرهەمهێنانی کاکاو لە کیشوەری ئەفریقا و لاستیک لە کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقادا. ئەو ژێر دەستەییە وای لەو دەوڵەتانە کرد کە لەم سەردەمەدا سەربەخۆییان بەدەست هێناوە ئەرکی پێشکەوتنی ناوچەکەیان بکەوێتە ئەستۆ.

 


سەرچاوەکان



807 بینین