کشتوکاڵی بازرگانی ڕێکخراو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-00:53:00 - کۆدی بابەت: 3490
کشتوکاڵی بازرگانی ڕێکخراو
کشتوکاڵ

لەبەر ئەوە ئەو ناوچانەی ئاو و هەوایان خولگەییە لە ئەمەریکای لاتینی و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئەفەریقا ئەم شێوازەی تێدایە.

کشتوکاڵی بازرگانی ڕێکخراو چۆنە؟

ئەم شێوازی کشتوکاڵە لە سەدەکانی هەژدە و نۆزدەدا لە ناوچە خولگەییەکاندا دامەزرا و لە شێوەی کێڵگەیەیکدا کە ڕووبەرەکەی فراوان بێت. ئەوروپییەکان خاوەنی بوون، بۆ ئەو بەروبوومانەش تەرخانکرا کە لە ناوچە فێنکەکاندا نین وەک لاستیک و کاکاو و قامیشی شەکر و مۆز. لەبەر ئەوە ئەو ناوچانەی ئاو و هەوایان خولگەییە لە ئەمەریکای لاتینی و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئەفەریقا ئەم شێوازەی تێدایە.

گرنگترین خاسییەتەکانی

  1. ئەو سەرمایەیەی بەکار دەهێنرێت بە زۆری بێگانەیە.
  2. ژمارەیەکی زۆر هێزی کارگەر بەکاردەهێنرێت، هەندێک جار ناوخۆییە و هەندێک جاری تریش لە ناوچە ترەوە بۆی دەهێنن، بۆ نموونە کشتوکاڵی لاستیک لە مالیزی پشت بە هێزی کارگەری چینی و هیندی دەبەستێت.
  3. بە شێوەیەکی فراوان پەیین بەکار دەهێنرێت.
  4. شآرەزایی و رێبازی زانستی پەیڕەو دەکرێت لە کردارە جۆرە بەجۆرەکانی کشتوکاڵدا.
  5. یەک شێوە و بەروبووم بەرهەم دەهێنرێت، ناوچەیەک بۆ بەروبوومێک. تەرخانکراوە، بۆ نموونە کشتوکاڵی لاستیک لە ئەمەریکای لاتین و ئەفەریقا و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا دەردەکەوێت، وە کێڵگەی کاکاو لە خۆرئاوای ئەفەریقا و ئەمریکای باشوور، وە قامیشی شەکر لە باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئەفەریقا، ئەم ڕاستییەش مەترسی ئەوەی هەیە کە بەرهەمهێنان دووچاری بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخ ببێت.
  6. بەرهەمهێنان بە مەبەستی ناردنە دەرەوەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان، لە ئەنجامی ئەمەش کێڵگەکان لە نزیک کەنارەکان بۆ سەرکەوتنی ئەم جۆرە کشتوکاڵە هانی جوتیارە ناوخۆییەکان دەدات کە ئەو بەروبوومەی بەرهەمی دێنن لەو بەروبوومە بچێت کە لە کێڵگە بازرگانییە ڕێکخراوەکاندا بەرهەم دێت.

هەندێ جار ڕکابەری لەو بەرهەمانەدا دەکرێت کە لە کێڵگە بازرگانییەکاندا بەرهەم دێت، چونکە بەرهەمهێنان کەمتری تێدەچێت، بۆ نموونە کێڵگەی بچوکی لاستیک کە ئەندونیسییەکان دایان مەزراندبوو، کێڵگە بازرگانییە ڕێکخراوەکان کە نیشآنەی هاتنی داگیرکارە لە وڵاتە پێگەیشتووەکاندا لە ژێر سەرمایەی بێگانەدا نەما دوا ئەوەی ئەم وڵاتانە سەربەخۆییان وەرگرت، چونکە ئەو دەوڵەتانە خۆماڵییان کرد.

لێرەدا دەبێت ئەوە نیشان بدەین کە هەمان شێوازی کشتوکاڵ لە ناوچەی مام ناوەندی هێڵە پانەکانیشدا هەیە بەڵام جیاوازە لە ڕووی خاوەندارێتی سەرمایەکەیەوە لە لایەکەوە و سەرچاوەکەی نیشتیمانییە و لە لایەکی تریشەوە مەبەستی بەرهەمهێنانیش بۆ ئەوەیە کە پێویستی بە بازاڕی ئەو وڵاتە پڕ بکاتەوە کە بەرهەمی دەهێنێت.

گرنگترین ناوچەیش کە تێیدا بڵاوە ئەمەریکای باکوور و ئەوروپایە، هەروەها لە هەندێ کیشوەری تریشدا دەردەکەوێت بە تایبەتی کیشوەری ئاسیا. لەم ناوچانەدا یەک جۆر بەروبووم بەرهەم دێت وەک لۆکە لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیای فیدراڵ و ئۆکرانیا و باکووری خۆرهەڵاتی چین و دۆڵی نیل.


سەرچاوەکان



1385 بینین