کاریگەری ئاوهەوا لەسەر کشتوکاڵ

کاریگەری ئاوهەوا لەسەر کشتوکاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-01:00:00 - کۆدی بابەت: 3491
کاریگەری ئاوهەوا لەسەر کشتوکاڵ

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری ئاو و هەوا چۆنە؟

ڕەگەزەکانی ئاووهەوا وەک پلەی گەرما و باران و ڕووناکی و با کاردەکەنە سەر شێوازەکانی کشتوکاڵ لە کەمێک بەرزی ڕووی زەوییەوە، ئەم کارەش بە شێوەیەکی ڕوون دەردەکەوێت. لەبەر ئەوە لە چوارچێوەی ئەم شێوانەدا ئاو و هەوا بە ئاووهەوای کشتوکاڵ دەناسرێن چونکە ڕووەک تێیدا دەژی و ڕآستە و خۆش کاری لێدەکات. لە چوارچێوەی ئەم ئەم شوێنەدا کەمی پلەی گەرما بۆ کەمترین پلە بەپێی جیاوازیی بەروبووم دەگۆڕێت کە کار دەکاتە سەر وەستانی چالاکی کشتوکاڵ. هەروەها بەرزبوونەوەی گەرما لە ڕآدەیەکی دیاریکراو کار دەکاتە سەر بەروبووم بە پلەی جیاواز. بە واتایەکی تر هەر بەروبوومێک ڕآدەیەکی دیاریکراوی گەرمای هەیە، بەربوومی گەنم نزمتری ڕآدەی لە نێوان سفر بۆ ٥ پلەی سەدی دایە و بەرزتری ڕآدەیشی لە نێوان ٣٣ بۆ ٥٠ پلەی سەدی دایە، بەڵام گەنمەشامی نزمترین ڕادە لە نێوان ٥ بۆ ١٨ پلەی سەدی دایە و بەرزترین ڕادە لە نێوان ٤٤ بۆ ٥٠ پلەی سەدی دایە. تاکو ئەم جۆرە بارودۆخە هەبێت کشتوکاڵیشی باشتر دەبێت. بە پێچەوانەی ئەوەشەوە ئەوەی دەچێنرێت کەم دەکات یان هەر نامێنێت، ئەو ماوەیەی ئەم ڕآدەی گەرماییەی تێدا هەست پێدەکرێت پێی دەوترێت وەرزی گەشەسەندن، پێویستی ڕووەکیش دەگۆڕێت بە پێی درێژی وەرزی گەشەسەندن، چاندنی هەندێک بەروبووم پێویستی بەوەیە کە وەرزی گەشەسەندن بە درێژایی ساڵ درێژە بکێشێت وەک لاسیتک و مۆز. لە کاتێکدا هەندێک بەروبوومی تر وەرزێکی دیاریکراوی پێویستە لە ساڵدا وەک بەروبوومی کێڵگەی برنج و گەنم.

کاریگەرییەکانی کەش لەسەری

بە شێوەیەکی تر دەتوانین بڵێین کە شان بە شآنی درێژ بوونەوەی وەرزی گەشەسەندن بەروبوومی کشتوکاڵیش هەمەجۆر دەبێت، بەڵام باران و بڕی ئەو بارانەی کە دەبارێت و وەرزی باران بارینەکە کار دەکەنە سەر جۆری ئەو بەروبوومەی کە هەیە، بەپێی ئەوەی بەروبووم چەند پێویستی پێیەتی. هەندێک بەروبووم ئاوی پێویستە شان بە شانی وەرزێکی وشکانی بۆ ئەوەی بەروبوومەکەی تێدا پێبگات، وەک برنج لەو ناوچە وەرزیانەی ئەم جۆرە بار و سروشتەی تێدایە زۆرتر کشتوکاڵ دەکرێت، لە کاتێکدا هەندێکی تر بڕێکی دیاریکراوی ئاوی پێویستە وەک گەنم کە لەو ناوچانەی بارانی زۆری لێ نابارێت بە زۆری کشتوکاڵ دەکرێن وەک ناوچەکانی (ئیستێپس) بەڵام ئەگەر ئەو بارانەی دەبارێت تەواو کەم بوو، ئەو کاتە کشتوکاڵ نامێنێت. بەهۆی ئەو سیفەتانە کە با هەیەتی لەبارەی خێرایی و شێی ڕێژەیی و پلەی گەرماوە کاردەکەنە سەر کشتوکاڵ، بۆ نموونە ئەو ناوچانەی بای وشک هەڵدەکەنە سەری ڕووەکەکان تووشی زیان دەبێت، وەک وڵاتەکانی مەغریب کە ڕووەکەکانی وەک داری مێو و زەیتون تووشی زیان دەبن ئەگەر بای (سیرکۆی) گەرم لە بیابانەوە هەڵ بکاتە سەری، هەروەها باسی سمومی گەرم کە هەڵدەکاتە سەر خوارووی عێراق لە وەرزی هاویندا هەمان کار دەکاتە سەر بەروبوومی برنج.  بەهۆی تیشکی خۆرەوە جیاوازی هەیە لە بەروبوومی کشتوکاڵدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر چونکە ئەو تیشکەی دەگاتە ناوچەیەک لەگەڵ ناوچەیەکی کەدا جیاوازە، ئەمە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە ئەوەی کە ڕووەکەکە پێویستییەتی لەو تیشکە بەگوێرەی جۆری ڕووەکەکە دەگۆڕێت. هەندێکیان بۆ ئەوەی گوڵ بکات پێویستی بەوە هەیە ڕۆژ کورت بێت وەک (سۆیا و توتن)، لەبەرئەوەی لە ناوچە خولگەییەکاندا کشتوکاڵ کردن سەرکەوتوو نابێت چونکە ڕۆژ لەو ناوچانەدا درێژە، درێژی ڕۆژیش کار دەکاتە سەر ئەوەی هەندێک گوڵ زوو گوڵ بکات وەک برنج و گەنمەشامی و هەرزن. تیشکی ڕۆژیش کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ کردنی هەندێک بەروبووم تاوەکو هەندێکیان وەک چآ و کاکاو و قاوە لە سێبەردا دەچێنرێت بۆ ئەوەی لە تیشکی ڕۆژ بپارێزرێت، هەروەها ئاو و هەوا کار دەکاتە سەر ئاژەڵ، چونکە جۆری ئەو گژوگیای لەسەری دەلەوەڕێن بەندە بەو بارەوە هەروەها ئەو گۆشت و سپیاییەی بەنەد بە باری ئاووهەواوە، بۆ نموونە ئەگەر پلەی گەرما لە ٥ پلەی سەدییەوە بەرز بوویەوە بۆ ٣٥ پلەی سەدی بەرهەمی شیری مانگایەک لە (٢٩) ڕەتڵەوە کەم دەکات بۆ (١٧) ڕەتڵ لە ڕۆژێکدا.


سەرچاوەکان

2063 بینین