تارەتکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-00:57:00 - کۆدی بابەت: 3522
تارەتکردن

ناوه‌ڕۆك

باسی تارەت گرتن

واتە پاککردنەوەی ئەو دوو شوێنانەی لە داوێنی ئادەمیزاد پیسایی لێ دەرئەچێ. تارەتکردن پێویستە بەهۆی میزکردن وە بەهۆی پیساییەکەی دیکە کە لەپشتەوە دەردەچێ (عن أنس بن مالک: كانَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ يَدْخُلُ الخَلاءَ فأحْمِلُ أنا، وغُلامٌ نَحْوِي، إداوَةً مِن ماءٍ، و عَنَزَةً فَيَسْتَنْجِي بالماءِ)رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ دەچووە ئاودەست، ئینجا من و منداڵێکی وەک خۆم قاپێک ئاومان لەگەڵ دارعەسایەک بە دەستەوە ئەگرت و پێغەمبەر ﷺ تارەتی بە ئاوەکە ئەکرد.

باشتر ئەوەیە تارەت بکا بە سێ بەرد، ئینجا لەدوای بەردەکان بە ئاو تارەت بکات، چونکە بەردەکان پیساییەکە لائەبەن، ئاوەکەش بۆنەکەی لا ئەبا.

دروستە تەنها بە ئاو تارەت بکا بە مەرجێ شوێنی پیسیەکە پاک بکەنەوە (عن ابن مسعود: أَتَى النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ الغَائِطَ فأمَرَنِي أنْ آتِيَهُ بثَلَاثَةِ أحْجَارٍ)رواه البخاري، (انب مسعود) فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ چوو پیسایی بکا و فەرمانی پێ کردم: سێ بەردی بۆ بێنم بۆ تارەتگرتن.
ئینجا بزانە: هەر شتێک وشک بێ و پیساییەکە لاببا و پاک بێ و ڕێزی نەبێ، ئەگەر لە جیاتی بەرد تارەتی پێبکرێ، دروستە جا هەرکاتێ ویستی تەنها بە یەکێکیان تارەت بکا، ئەوە ئاو خێری زۆرترە لە سێ بەردەکان، چونکە باشتر پاکی ئەکاتەوە.


سەرچاوەکان



1394 بینین