گۆگرد

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-22:50:00 - کۆدی بابەت: 3560
گۆگرد

ناوه‌ڕۆك

گۆگرد چییە؟

لەو توخمانەیە کە لە سروشتدا بە شێوەیەکی فراوان بڵاو بۆتەوە و نزیکەی لە 1٪ـی توێکڵی زەوی و 0.06٪ـی بەرگی ئاوی زەوی پێکدەهێنێ. دەریشکەوتووە کە ئەو نەیزەکانەی لە بۆشاییی دەرەوە هاتووە، گۆگردیان تێدایە. هەرچەندە گۆگرد لە سروشتدا زۆرە، بەڵام ناوچەکانی بەکارهێنانی بە شێوەیەکی ئابووری هێشتا کەمن، کەچی پێویستی مرۆڤ دابین دەکات. گۆگرد لە پیشەسازیدا بایەخێکی زۆری هەیە بە تایبەتی لە پیشەسازی ترشی گۆگردیکدا کە بە بناغەی ماددەی سەرەتایی دادەنریت بۆ گەلێک پیشەسازیی کیمیایی، گۆگرد لە پیشەسازی کاغەز و لاستیکی دەستکرد و تەقەمەنی و ئاوریشمی دەستکرد و بۆیە و گەلێک پیشەسازی تر بەکاردەهێنرێت. گۆگردی سروشتی لە شێوەی کریستاڵی قەبارە و شێوە جیاوازدا هەیە کە کون و کەلەبەر و کەلێنی جۆرە بەردەکان پڕ دەکات، یان لە شێوەی چینە گۆگردی تەنکدا دەچێتە نێوان چینە بەردەکان و لەگەڵیدا تێکهەڵکێش دەبێت.

گۆگردی سروشتی لە ڕووی پێکهاتنیەوە دەکرێت بە دوو بەشەوە

گۆگردی گڕکانی
ئەم جۆرە لە ناوچە گڕکانییەکاندا زۆرە و  بە دەوری کانییە گەرمە گڕکانییەکاندا، لەئەملا و ئەولای گڕکانەکاندا دەنیشێت. جۆرە گۆگردێکی گڕکانی تریش کە لە بنی دەریاچە گڕکانییەکاندا دەنیشێت، گەورەترین کەڵەکەبوونی ئەم چەشنە لە چیای ئەندێز کۆدەبێتەوە لەگەڵ کەنارەکانی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمەریکای باشوور، هەروەها لە ژاپۆن و ئالاسکا و نیوزلەندە و مەکسیکیشدا هەیە.

گۆگردی بەردی نیشتوو
لە چینە نیشتووەکاندا هەیە کە لەوانەیە قووڵایی لە 100 پێ زیاتر بێت لە ڕووی زەوییەوە. ئەم چەشنەش لە لویزیانا و تەکساس زۆرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە ڕووبەری فراوان کە بە سەدەها میل دووجا دادەنرێت کە لە سەقەلیەدا هەیە.

پوختەکردنی گۆگرد

چەند ڕێگەیەک بۆ پوختەکردنی گۆگرد هەیە.

  1. ڕێگەی چاڵ هەڵکەندنی کراوە (هەڵکەندن).
  2. ڕێگەی فراش (گۆگرد دەرهێنان بەهۆی بیرەوە).
  3. پوختەکردنی لە گازی سروشتییەوە.
  4. پوختەکردنی لە ئەلبێریت (گۆگردێکی ئاسن).
  5. پوختەکردنی لە گەچ.

گرنگترین ڕێگە کە لە جیهاندا باوە ڕێگەی (فراش)ـە کە پشت بە دوو ڕاستی سەرەکی دەبەستێت کە پەیوەندیان بە سروشتی گۆگردەوە هەیە، یەکەمیان تواندنەوەی گۆگرد بەهۆی ئاوی گەرم بە پلەیەکی گەرمی بەرز کە دەگاتە نزیکەی 118 پلەی سەدی یان زیاتر، ڕاستییەکەی دووەمیش پاڵ پێوەنانی گۆگردی تواوەیە بەهۆی بۆڕی هەروەک پاڵ بە ئاو و نەوتەوە دەنرێ.

دابەشبوونی جوگرافیایی گۆگرد

یەدەگی جیهانی لە گۆگردی ئازاد بە نزیکەی 275 ملیۆن تۆن دادەنرێت و لە سەرچاوەکانی تریشدا بە نزیکەی 1700 ملیۆن تۆن دادەنرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکان و پۆڵەندا و ڕوسیای فیدراڵ و مەکسیک و عێراق بە پلەی یەکەم دێن لە بەرهەمهێنانی گۆگرد لە جیهاندا. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێش هەموو وڵاتە بەرهەمهێنەکانەوە دێت کەوا بەرهەمی لە ساڵی 1994ـدا گەیشتە نزیکەی 7.5 ملیۆن تۆن، هەروەها گۆگرد لەوپەڕی باشووری ئیتاڵیا و دورگەی سەقەلیە و ژاپۆن لە دورگەی هۆکایدۆ و هۆنشۆدا هەیە. زۆربەی بەرهەمی گۆگردی ڕوسیای فیدراڵ لە چیایەکانی ئۆراڵدایە، هەروەها لە فەڕەنساشدا هەیە. کیشوەری ئەوروپا پشت بە بیر دەبەستێت لە وەدەستهێنانی گۆگردی پێویستدا بۆ پیشەسازییەکانی چونکە بە فراوانی لە کیشوەرەکەدا بڵاوبووەتەوە. ئیسپانیا بە تەنیا 50٪ـی یەدەگی جیهانی هەیە و دوای ئەو ئیتاڵیا و قوبرس و نەرویج و سوید و ئەڵمانیا دێن. هەروەها گۆگرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕوسیای فیدراڵدا لەبیر دێتە بەرهەم.
گۆگرد لە عێراق بە شێوەی نیشتووی دیار لە بەردەکانی سەر ڕووی زەویدا هەیە لە ناوچەی موسڵ-فەتحە و کەرکووک-کفری و هیتد، هەروەها لەگەڵ بیرە نەوتەکان و کانە گازە سروشتییەکاندا هەیە لە پارێزگای کەرکوک و لەگەڵ بۆنە گۆگردییەکاندا لە ئاوی سەرچآوەی گەڕاوەکاندا لە (عین کبریت) کە موسڵ و حەمام عەلیل و شثاثە و رەحالیە و هیت.


سەرچاوەکان

240 بینین