بوارەکانی فەلسەفە و ئامانجەکانی بە درێژایی چاخە مەزنەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-22-23:19:00 - کۆدی بابەت: 3569
بوارەکانی فەلسەفە و ئامانجەکانی بە درێژایی چاخە مەزنەکان

ناوه‌ڕۆك

بوارەکانی فەلسەفە و ئامانجەکانی بە درێژایی چاخە مەزنەکان

ئامانجی ئەم بابەتە ئەوەیە لە ئامانجە سەرەکییەکانی مێژووە درێژەکەی فەلسەفە تێبگیەن، تاکو ئەو وێنەیەی فەلسەفە تەواو بکێشین، کە تا ئێستا خەریکی دروستکردنی بووین، بە بابەت و بەرنامە و ناساندن و گیروگرفتەکانیەوە، بۆ نموونە ئامانجی فەلسەفەی کۆن (هیند و چین و میزۆپۆتامیا و میسری کۆن) ئامانجێکی زانستی و ژیانی بووە کە دەوری مرۆڤ و ڕەوشت و چارەنەسووسی داوە، و لە بارەی کێشەی مەرگ و نەمری و دەربازبوون لە جەستە یان لە ئێش و ئازار دواوە، کەچی لە فەلسەفەی یۆنانیدا، لە (ئەرستۆتالیس) ـەوە بیگرە هەتا دەگاتە قوتابخانە سروشتییەکانی پێش (سۆکرات)، ئامانجی فەلسەفە و بابەتە سەرەکییاکەنی بریتیی بوون لە: توێژینەوە لە جیهانە سروشتییەکەی کە دەوری مرۆڤی داوە، ئایا بنچینەی (ڕەچەڵەکی) ئەو شتانەی کە هەن چین؟ ئایا هەموویان یەک توخمن و یان زیاترن؟ ئەی چۆن لە یەک توخمی و زۆر توخمی شتەکان بگەین؟ فەلسەفە و زانست لای ئەوان هەر یەک شت بووە. ئەوان هەم زانا بوون و هەم فەیلەسووفم بەڵام بایەخدان بە جیهانی دەرەوە، گۆڕاو ڕووی کردە بایەخدان بە مرۆڤ و ڕەوشتی مرۆڤ و پەیوەنیدییەکانی بە خەڵکی دیکەوە، ئەمەش لە سەر دەستی سۆفستاییەکان و سۆکرات دا بە ئاکام گەیشت، و پاشان لەسەر دەستی ئەفلاتۆن و ئەرستۆ و فەیلەسووفە موسڵمانەکان و فەیلەسووفە نوێیەکان و هاوچەرخەکاندا، باسەکان سەبارەت بە گەردوون  و مرۆڤ و کۆمەڵگە و سیاسەت و هونەر گەیشتە ڕادەی کامڵبوون لە بوارەکانی فەلسەفەی سروشت و میتافیزیقیا و زانستی لۆژیک- مەنتیق و فەلسەفەی هونەر و زانستی جوانکاری و فەلسەفەی ڕەوشت و فەلسەفەی زانستەکان و بیروڕاکان. هەرچی فەلسەفەی نوێیە ئاوە ڕووی کردۆتە لێکۆلینەوەی مرۆڤ وەکو کەسایەتی واقیعی نەک بە گشتی، هەروەها فەلسەفەکاریش بەسترایەوە بە کارکردن و گۆڕانکارییەوە، لەبەر ئەوە زانست و هۆش (العقل) لە پێناو گۆڕانی جیهان بەکارهێنرا، بە واتایەکی دی بیر و کارکردنەوە بەستراوە. ئەمەش کلیکی بەشی هەرە زۆربەی ئاڕاستە فەلسەفییەکانی هاوچەرخەکانە کە پێویستن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو. 


سەرچاوەکان



1322 بینین