ئەلەمنیۆم

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-14:12:00 - کۆدی بابەت: 3617
ئەلەمنیۆم

ناوه‌ڕۆك

گرنکی ئەلەمنیۆم

ئەلەمنیۆم (فافۆن) بەناوبانگترینی ئەو کانزایانەیە کە لە سروشتدا بڵاوبوونەتەوە و لە باری بایەخ و گرنگییەوە، پاش ئاسن و مس بە پلەی سێیەم دێت و لەو کانزایانەیە کە تازە ناسراون. بەرهەمهێنانی فافۆن تا ساڵی 1886 ئابووریانە نەبوو، کاتێک دوو زانا کە یەکێکیان فەڕەنسی و ئەوی تریا ئەمەریکی بوو فلزی فافۆنیان دایە بەر تەوژمی کارەبایەکی بەتین، توانیان کانزایەکی پاکیان بە نرخێکی ئامناوەندی بەگیر بکەوێت، ئەمەش وای کردووە بچێتە مەیدانی پیشەسازییەوە. فافۆن لە پیشەسازیی کیمیایی و خانووکردن و قاپ و قاچاغ و کەلوپەل دروستکردن بەکاردێت. ئەوەی زۆریش بایەخی پێدا ئەوەیە کە بە بابەتێکی بنچینەیی دادەنرێت لە دروستکردنی فڕۆکە و شەمەندەنەفەر و ئۆتۆمبێل و کەشتییە دەریاییەکاندا.

هۆکاری زۆر بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم

  1. کێشی سووکە.
  2. بەرگریی خۆراک و ژەنگ لێدانی هەیە.
  3. بە ئاسانی دەکوترێتەوە و ڕادەکێشرێت.
  4. دەتوانرێت تێکەڵ بە کانزای تر بکرێت وەکو مس و مەنگەنیز و هی تر.
  5. گەیەنەرێکی باشە بۆ گەرمی و کارەبا.
  6. بۆ ڕووناکی و گەرمیدانەوە بەتینە.

پوختەکردنی فافۆن

فافۆنی پاک و بێگەرد لە سروشتدا نییە، بەڵکو لە ناو فلزە زۆرەکاندا وەکو کریۆلایت و کرۆم و بۆکسایتدا هەیە و زۆربەی فافۆنی دەرهێنراو لە جیهاندا لە خاوەکانی بۆکسایتە، بەڵام خاوەکانی تر گرنگییان کەمە، بۆکسایت لە یەکگرتنی ئۆکسیدی فافۆن لەگەل ئاودا پێک دێت و بەزۆریش لە ناوچە نزیکەکانی سەر ڕووی زەویدا هەیە. لەبەر ئەوە بە ئاسانی بەهۆی چاڵی سەر بەرڵاوە دەردەهێنرێت. کرداری دەرهێنانی بۆکسایت لە زەوی بە قۆناغی یەکەم دادەنرێت لە پوختەکردنیدا، بەڵام قۆناغەکانی تر بریتین لە جیاکردنەوەی ئۆکسیدی فافۆن لە شتە زیادەکانی تر کە پێی گیرسانەتەوە. ئەمەش بەوە جێبەجێ دەبێ کە خاوی فافۆن بدرێتە بەر گەرماییەکی بەرز و پاڵە پەستۆی بەتین. بە زۆریش ئەم کردارە لە نزیک کانەکان بەجێ دەهێنرێت. بەڵام قۆناغی دووەم بۆ پوختەکردنی فافۆن جیاکردنەوەی ئۆکسجینە لە ئۆکسیدی فافۆن بۆ ئەوەی لە دوایدا کانزایەکی پاکی لێ بەرهەم بێت. ئەم ڕێگەیەش، پێویستی بە تەوژمێکی کارەبایی یان خەڵووزێکی زۆر هەیە، لەبەر ئەوە ئەم کردارە لەم ناوچانە بەجێ دەهێنرێن کە سەرچآوەی وەیان بە نرخێکی هەرزان تێدا زۆرە.
خاوی بۆکسایت لە گەلێک ناوچەی جیهاندا بڵاوبۆتەوە و بەرهەمهێنانیش بە ڕێژەی بەرهەمی فافۆنەکە نەبەستراوە و مەرج نییە ئەو دەوڵەتەی کە بەرهەم هێنی بۆکسایتە دەوڵەتێكی ناوداری پیشەسازیی فافۆنیش بێ، چونکە بەرهەمهێنانی فافۆن پێویستی بە زۆر هەلومەرجی تایبەتی هەیە. 

گرنکترین هەلومەرجەکانی بەرهەمهێنانی فافۆن

  1. ڕێگەی گواستنەوەی هەرزان و ئاسان، چونکە خاوی بۆکسایت لەو چەشنە خاوانەیە کە بە قەبارەی گەورەن ئەگەر لەگەڵ ڕێژەی ئەو کانزایە بەراورد بکرێت کە لێی دەردەهێنرێت و ڕێگەی دەریایش بە گونجاوترین و لەبارترینی ئەم جۆرە ڕێگەیانە دادەنرێت.
  2. بوونی وزەی کارەبای هەرزان و ئاسان، چونکە خاوی بۆکسایت لەو چەشنە خاوانەیە کە بە قەبارە گەورەن ئەگەر لەگەڵ ڕێژەی ئەو کانزایە بەراورد بکریت کە لێی دەردەهێنرێت و ڕێگەی دەریایش بە گونجاترین و لەبارترینی ئەم جۆرە ڕێگەیانە دادەنرێت.
  3. بوونی وزەی کارەبای هەرزان، چونکە یەک تۆن فافۆن پێویستی بە هێزێکی کارەبایی ئەوتۆ هەیە بە کە بە نزیکەی 25 هەزار کیلۆ وات دادەنرێت، ئەمەش لە هیچ شوێنێک دەست ناکەوێت جگە لەو وڵاتانەی کە باری سروشتییان بۆ کارەبا پەیداکردن ڕەخساوە، وەکو سویسرا و نەرویج و ئیتاڵیا و ڕوسیای فیدراڵ و هی تر، یان لەو ناوچانەی تر کە گازی سروشتییان زۆرە، بۆ نموونە وەکو ناوچەی کەنداو و عێراق و بەحرین و قەتەر و هی تر.
  4. خاوەکانی بۆکسایت و باشی جۆرەکانی دەبێت پشت بە باری ئاو و هەوا ببەستن، چونکە لە ئاو و هەوای مەیلەو گەرم و شێدار (خولگەیی و نیمچە خولگەیی)ـدا جۆرەکەی باشتر دەبێت.

دابەش کردنی جوگرافیی بۆکسایت

لەو وڵاتانەی کە تەنها لە چوارچێوەی کۆمەڵەی  بەرهەمهێنانی فافۆن (ئەلەمنیۆم)ـدا دەرکەوتوون کەچی لەگەڵ کۆمەڵەی بۆکسایت بەرهەم هێناندا نین، وەکو نەرویج و ژاپۆن و هی تر. ئەو وڵاتانەش کە تاڤگەیان زۆرە، پێویستی خۆیان لە کەرەستەی خاوی بۆکسایت لە دەرەوە دێنن. ڕەئێوهاتی جیهان لە ساڵی 1994ـدا گەیشتە زیاتر لە 100 ملیۆن تۆن، و گرنگترین دەوڵەتە بەرهەمهێنەکانیش ئەمانەن::

ئوستورالیا

ئوستورالیا ئێستا پلەی یەکەمی جیهانی وەرگرتووە و بەرهەمهێنانی بۆکسایتی لە ساڵی 1994ـدا گەیشتە 36.5٪ لە تێکڕآی بەرهەمی جیهانی، ئوستورالیا لە ساڵی 1967ـدا لە ئەنجامی وەبەرهێنانی ئەو کانانەی تێدا دۆزرانەوە بە دەوڵەتێکی بۆکسایت بەرهەمهێن دەرکەوت.

غینیا

دووەم دەولەتە لە جیهاندا لە بەرهەمهێنانی بۆکسایت کە بەرهەمی زیادکردە نزیکەی 15 ملیۆن تەن، گرنگترین ناوچەکانی بەرهەمهێنانی لە (باکووری خۆرهەڵاتی کۆناکرێ و دورگەی کاسا).

جامایکا

سێیەم دەولەتە لە بەرهەمهێنانی بۆکسایت لە جیهاندا، بەرهەمەکەی زیادکردە نزیکەی 11 ملیۆن تۆن، وە بەناوبانگترین ناوچەکانی بەرهەمهێنان (سانت ئەندو) و (سانت ئەلیزابێت)، لەم ناوچەیە بە ئاسانی دەست دەکەوێت کە ئەمە یارمەتی دەدات بۆ ناردنی بۆکسایت بۆ وڵاتانی دەرەوە بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وە هەروەها چەند دەوڵەتێکی گرنگی ترمان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بۆکسایت، وەک سیرالیۆن و بەرزایل و چین و هیند و یۆنان.

بازرگانی بۆکاسیت و ئەلەمنیۆمی دەوڵەتان

بوونی وڵاتانی تازە پگەیشتوو کە توانای پیشەسازیی فافۆنیان نییە و کەرەستە خاوەکانی بۆکسایت بۆ دەرەوە دەنێرن وەکو جامایکا، سۆرێنام، دۆمنیکان، غێانای بەریتانی، هەنگاریا، یۆنان و یۆگۆسلاڤیا، دەوڵەتە بۆکسایت هێنەکان وەکو کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەریتانیا و دەوڵەتەکانی تری ئاسیا و ئەفەریقا.

 


سەرچاوەکان

156 بینین