خەسڵەتەکانی دراو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-26-23:43:00 - کۆدی بابەت: 3758
خەسڵەتەکانی دراو

ناوه‌ڕۆك

سیفاتەکانی دراو

هەمیشە داخوازی گشتی لەسەرە، چونکە خەرجکردنی ئاسانە و هەموو کەس ڕآزییە مامەڵەی پێبکات. ئەم ڕەزامەندییە گشتییەش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، کە ئامرازیکی گونجاوە بۆ پیادەکردنی ئەرکە سەرەکییەکان و هۆکارێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردن و پێوەرێکە بۆ بەهاکان. بەهای بەرزە لەچاو ئەو قەبارە بچووکەی کە هەیەتی و هەڵگرتنی ئاسانە. ئامرازێکی گونجاوە بۆ پاشەکەوتکردن و دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ هەڵبگیرێت بەبێ ئەوەی تووشی زیان یاخود لەناوچوون بێت. بەش بەش دەکرێت بە بێ ئەوەی هیچ تێچوونێک یان کەمبوونەوەیەک لە بەهاکەی یاخود هێزی شت پێکڕینی ڕووبدات. پارێزگاریکردنی دراوە لە ڕێژەی جێگیرییەکەی بۆ بەها و هێزی شت پێکڕینی وادەکات زیاتر بەتوانا بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەرەکی بۆدانراوەکانی. یەکەکانی چەسپاوە و بەهای لەو دراوە لەگەل بەهای دراوەکانی تری هاوچەشنیدا یەکسانن.

 


سەرچاوەکان



1092 بینین