لە کام ڕۆژانەدا بەڕۆژووبوون سوننەتە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-27-04:21:00 - کۆدی بابەت: 3778
لە کام ڕۆژانەدا بەڕۆژووبوون سوننەتە؟

ناوه‌ڕۆك

بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژانەدا سوننەتە

  1. ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە زۆر خێرە بەڕۆژوو ببی (عن أسامة رضي الله عنه: عن النبی صلي الله علیه وسلم تُعرضُ الأعمالُ يومَ الإثنين والخميسِ فأُحِبُّ أن يُعرضَ عملي وأنا صائمٌ) رواه أصحاب السنن، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی کردەوەکانی ئادەمیزاد لە ڕۆژانی دوو شەممە و پێنج شەممە ئەنێردرێنە خزمەت خوات گەورە، لەبەر ئەوە من پێم خۆشە کە کردەوەکانم ئەنێردرین بەڕۆژوو بم.
  2. ڕۆژی عەرەفە واتە نۆیەمینی (ذی الحجة)، بەو مەرجەی لە حەج نەبێ (عن أبی قتادة ڕضي الله عنه: قال النبی صلی الله علیه وسلم: صيامُ يومِ عرفةَ إنِّي أحتسِبُ على اللهِ أنْ يُكفِّرَ السَّنةَ الَّتي قبْلَه والسَّنةَ الَّتي بعدَه) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە تکام وایە لە خوای گەورە گوناهەکانی ساڵی ڕابردوو و داهاتوو لاببا.
  3. ڕۆژی (تاسوعاء) و (عاشوراء) نۆیەمین و دەیەمینی (محرم)، (عن إبن عباس ڕضي الله عنهما: صام رسول الله يوم عاشوراء، وأمر بصيامه، وقال: إذا كان عام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ ڕۆژی دەیەمینی محرم بەڕۆژوو بوو و فەرمووی ساڵی داهاتوو (إن شاء الله) ڕۆژی نۆیەمینیش بەڕۆژوو ئەبین.
  4. شەش ڕۆژ لە مانگی شەشەڵان مانگی دوای رەمەزان (عن أبي أيُّوب الأنصاري رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: من صام رمضانَ وأتبعَهُ بستٍّ من شوالَ فكأنما صام الدهرَ) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەر کەسێک لە رەمەزاندا بەڕۆژوو ببێت و شەش ڕۆژی تریش لە مانگی شوال بەدوای ڕەمەزاندا بەڕۆژوو ببێ، وەک سەرتاسەری ساڵ بەڕۆژوو بووبێ، وای بۆ ئەنوسرێ.
  5. بەڕۆژووبوونی سێ ڕۆژان لە هەموو مانگێکدا (عن عبدالله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما: قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: صم من الشهر ثلاثة أيام فإن الحسنة بعشر أمثالها وذلك مثل صيام الدهر) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژان بەڕۆژوو ببە، چونکە چاکە یەک بە دەیە، وەک سەرتاسەری ساڵ بەڕۆژوو ببێ، ئەوها بۆت ئەنووسرێت.

ئەگەر سێزدە و چواردە و پانزەی مانگ بەڕۆژوو بوو کە پێیان دەگوترێت (أیام البیض) دوو جۆرە خێری بۆ ئەنووسرێن، (عن أبي هريرة رضي الله عنه: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: لا يَحِلُّ لِلْمَرْأَةِ أنْ تَصُومَ وزَوْجُها شاهِدٌ إلَّا بإذْنِهِ). رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی دروست نییە ئافرەتی بە مێرد ڕۆژووی سوننەت بگرێ لەو کاتەی مێردی لە ماڵەوەیە، تا مێردەکەی ئیزنی ئەدات.


سەرچاوەکان



911 بینین