شیعری پاڕانەوە لە خودا - مەحوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-04:40:00 - کۆدی بابەت: 3830
شیعری پاڕانەوە لە خودا - مەحوی
هۆنراوە

بە دەرباری هەر فەزڵتە ئیلتیجام - بە ڕەحمەت نیشانم دە ڕێگەی نەجام - ئینسکلۆپیدیای زانیاری - مەحوی

پاڕانەوە لە خودا

شاعیر/ مەحوی

جۆر/ ئایینی

خودایا! ئیرادەی موناجاتمە
نیازی دو سێ عەرزی حاجاتمە

بە دەرباری هەر فەزڵتە ئیلتیجام
بە ڕەحمەت نیشانم دە ڕێگەی نەجام

بە والذاریاتی هەناسان و ئاه
کە بەر با دەدەن کێوەکانی گوناه

بە والطوری قەلبی تەجەللا قەرین
بە والنجمی پڕ ورشەورشی جەبین

بە دو والسما یەعنی دو مەرتەبەت
یەکێ مەرتەبەی عیشق و یەک مەعریفەت

بە والفجری ڕۆناکی بن چینی زوڵف
کە فەجرێکی سادیق، بەبێ کیزب و خولف

بە والشمسی پڕ نووری ڕوخساری یار
بە واللیلی خاڵ و خەتی موشکبار

بە والتینی عوششاقی دڵ پڕ لە خوون
کە بێ تینن و زەرد و زار و زەبوون

بە والعادیات ئەسپی هیممەت دەوان
بە ڕێی عیشقدا تا سەحەر شەب ڕەوان

بە والعصری ئەو عەسرە فەڕڕوخ زەمەن
کە ناوی بە عەسری سەعادەت دەبەن


سەرچاوەکان



997 بینین