شیعری کە ئەمری فەرموو ئەو شاهە - مەحوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-04:46:00 - کۆدی بابەت: 3831
شیعری کە ئەمری فەرموو ئەو شاهە - مەحوی
هۆنراوە

قسەی مایەی خرۆشی نشاتینە - دوو عالەم نەشئە جۆشا، لەبیە مەنشەء - مەحوی - ئینسکلۆپیدیای زانیاری

کە ئەمری فەرموو ئەو شاهە

شاعیر/ مەحوی

جۆر/ غەزەل

کە ئەمری فەرموو ئەو شاهە بە إقرأ
ئەگەر فەرمانی قەتڵە کێ دەڵێ نەء!

قسەی مایەی خرۆشی نشاتینە
دوو عالەم نەشئە جۆشا، لەبیە مەنشەء

بە یادی قامەتی ماوم بە پێوە
علی ما مثلها موسی توکا

بە هیجرانم دەوت سوء العذابە
فلمّا ذقته قد کان أسوأ 

بە سۆزی عیشقە بوونە ذی کمالت
إذ الأنوار من ذی النار تنشأ

وتی: ڕاکێشە مل مەحوی، سەرەت هات
بسلّ السیف أومی لی: تهیأ!

شەرەف هەر عیلمە، نابینی کە ئەشرەف
موشەڕڕەف بوو بە ئەمر ئەووەڵ بە إقرأ


سەرچاوەکان



676 بینین