روزبە بمانی - Roozbeh Bemani

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-21:12:00 - کۆدی بابەت: 3849
روزبە بمانی - Roozbeh Bemani

ناوه‌ڕۆك

روزبە بمانی

روزبە بمانی لەبەرواری ٢٨/١١/١٩٧٨ لەدایک بووە لە تاران لە گوندی (ئەلمپیک) لە خێزانێک لە دایکبووە کە هیچ پێشینەیەکی هونەریان نییە، بەڵام بە قسەی خۆی ئەو هونەری خۆش دەویست، لە تەمەنی گەنجیدا بەجدی خەریکی یاری تۆپی پێ بوو وە یەکێک بوو لە لاوەکانی یانەی (ئیستقلال)ی تاران، و گەشتە ناو تیپی گەنجەکانی ئێرانیش، بەڵام وازی لە تۆپی پێ هێنا و دەستی کرد بە خوێندن لە بەشی ئەندازیاری پیشەسازی، دوای ماوەیەک وازی لە خوێندن لەم بەشە هێنا و دەستی کرد بە خوێندن لە بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئەم بەشەشی تەواو نەکرد و وازی لێهێنا، لە کۆتاییدا دەستی کرد بە خوێندن لە بەشی ئەدەبیاتی فارسی بەڵام کۆتاییەکەی نادیارە.

چوونە ناو دنیای هونەر

روزبە لە تەمەنی نەوجەوانیدا (حافظ و سەعدی) خۆش دەویست، و وردە وردە حەزی بە شیعرە نوێیەکان کرد و ئاشنابوو بە بەرهەمەكانی (اخوان ثالث، فروغ فرخزاد)، لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا یەکەمین شیعری خۆی لە قاڵبی شیعری نوێدا لە ژێر کاریگەری شیعرەکانی (سهراپ سپهری، احمد شاملو) نووسی لە نۆزدە ساڵیدا یەکەمین گۆرانی وت.
روزبە شاعیر و گۆرانی نوس و گۆرانیبێژە، زۆربەی کارەکانی خۆی لەگەڵ (بهروز صفاریان) دەست پێ کرد و وەک گۆرانی نوسێک کاری کردووە و گۆرانی نوسیووە بۆ ئەم هونەرمەندە بەناوبانگانەی ئێران ئەوانیش (معین، داریوش، گوگوش، منصور، سعید شهروز، محسن چاوشی، بهنام صفوی، محمد اصفهانی، احسان خواجەامیری، کامران و هومن، محمد علیزادە، فرزاد فرزین، محسن یگانە، مهدی یراحی، کاوە یغمایی، بیژن مرتضوی، پویا)
لە ساڵەکانی کارکردنیدا لەگەڵ زۆرێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان گۆرانی وتووە چەند جار لە هەڵبژاردنی جیاوازدا بە ناونیشانی (باشترین گۆرانی نوسی ساڵ) ناوزەد کراوە.

ئەو لە تیتراژی بەشێک لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆندا لە ناوی خوازراو سوودی وەرگرتووە بۆ خۆی وەک (بهزاد بمانی) و (بهروز بمانی) و زۆرێکیش لەو گۆرانیبێژانەی کە سودیان لە شیعر و گۆرانیەکانی ئەو وەرگرتووە ئەم ناوە خوازراوانەیان بەکارهێناوە، دوای چەندین ساڵ سەرکەوتوبوو لە مانگی نۆی ۲۰۱٨ ئەلبوومەکەی بڵاوکاتەوە بەناوی (کجا باید برم؟). 

گۆرانی وتن

بە وتەی خۆی حەزێکی وای نییە بۆ گۆرانی وتن تەنها لە تەمەنی لاویەتیدا هەندێک لەو گۆرانیانەی کە دەینوسی وەسوەسەی دەکرد تا بیکاتە گۆرانی، لەساڵی ۲۰۰٦ گۆرانی (من و زیر سایە خودت بگیر) کە خۆی نوسیوویەتی بە هاوکاری (نیما مسیحا و مهدی یراحی) کردی بە گۆرانی، لە ساڵی ۲۰۰۷ گۆرانیەکی بۆ تیتراژی بەرنامەی (شب شیشەای) کە خۆی نوسیبووی پێشکەشی کرد، هەروەها دوای بومەلەرزەکانی ئازەربایجانی باشوور لە ساڵی ۲۰۱۲ (دکلمە اوار)ـی پێشکەشی ئەو خەڵکی ئەو پارێزگایە کرد

بەناوبانگ بوون

روزبە بمانی دوای وتنی گۆرانی (کجا باید برم؟- دەبێت بۆ کوێ بڕۆم؟) کە بووە تیتراژی فیلمی (لاتاری) ناودارییەک و خۆشەویستیەکی زۆری لای خەڵکی پەیدا کرد

بوونی لە سینەما و شانۆدا

روزبە بمانی بە قسەی خۆی لە سەردەمانی گەنجیەتیدا کاری زۆری لە بواری شانۆ و سینەمادا هەبووە، لە نمایشی (کسی نیست همە داستانها را بە یاد آورد) لە نوسینی (محمد چرمشیر) و لە دەرهێنانی (رضا حداد) لە مانگی هەشت و نۆی ۲۰۱٤ دا لە نمایشخانەی (ایران شهر) ڕۆڵی گێڕا، ئەم نمایشە پێش ئەم لە ساڵی ۲۰۰۳ دا لە تەلاری (قشقایی) و گروپی (تئاتر شهر) و نمایشکرا و دوای ئەوەش لە وڵاتەکانی تردا نمایش کرا.

روزبە لە ساڵی ۲۰۱٥ دا لە فیلمی سینەماییەکی سەرکەوتوو نەبوودا بەناوی (ربودە شدە) لە دەرهێنانی (بیژن میرباقری) و بە بەشداری ئەکتەری ناودار (نیکی کریمی) نواندنی کرد، ئەو لەم فیلمەدا کە هاوکار و هاوڕێی کۆنی خۆشی تێیدا بەشدار بوو ئەویش (علیرضا افکاری) هەندێک لە گۆرانیەکانی خۆی لەو فیلمەدا بە دەنگی خۆی وت، هەروەها چەند گۆرانیەکیشی بۆ درامای (رقص روی شیشە) وتووە. 

گۆرانیەکانی

١- بازی عوض شدە (یاریەکە گۆڕاوە) لەساڵی ٢٠١١

٢- خستە شدم (ماندووبوم) لەساڵی ٢٠١٦ 

٣- کجا باید برم (دەبێت بۆکوێ بچم؟) لەساڵی ٢٠١٦

٤- حالم خوش نیست (حاڵم باش نییە) لەساڵی ٢٠١٧

٥- خون بس (خوێن بایی) لەساڵی ٢٠١٧

٦- چالوس (چالوس) لەساڵی ٢٠١٧

٧- خودم خواستم (خۆم ویستم) لەساڵی ٢٠١٧

٨- بدون تاریخ بدون امضا (بەبێ بەروار بەبێ واژوو) لەساڵی ٢٠١٧ 

٩- من حافظم (من حافزم) لەساڵی ٢٠١٨ 

١٠- خرقە (جبە) لەساڵی ٢٠١٨

١١- اتفاق (ڕووداو) لەساڵی ٢٠١٩

١٢- من باهاش کار دارم این روزا (من کارم پێیەتی ئەم ڕۆژانە) لەساڵی ٢٠١٩

١٣- بمان (بمێنەوە) لەساڵی ٢٠٢٠

١٤- بی تو بودن (بەبێ تۆ بوون) لەساڵی ٢٠٢٠

١٥- علاج (دەرمان) لەساڵی ٢٠٢٠

١٦- گل بە خودی (گوڵ بە خۆی) لەساڵی ٢٠٢٠

سەرجەم شیعری ئەم گۆرانیانەش خۆی نوسیوویەتی

شیعری بۆ هونەرمەندانی تر

روزبە زۆرێك لە شیعرەكانی لە گۆرانی هونەرمەندانی دیكەدا لەپێش زۆر بەناوبانگبوونیشیدا بەكارهێنراون.

ئەو شیعرانەی کە ئەم هونەرمەندانە بەکاریان هێناوە لەم ئەلبوومانەیاندا، ئەلبوومەکانیان:

١- ئەلبوومی سکوت سرد (بێدەنگی سارد) پێک هاتووە لە شەش گۆرانی لەساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن (کاوە یغمایی) وتراوە

٢- ئەلبوومی بی خوابی (بێ خەوی) پێکهاتووە لە پێنج گۆرانی لەساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن (سعید شهروز) وتراوە

٣- ئەلبوومی فصل من (وەرزی من) پێکهاتووە لە شەش گۆرانی لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایە (هلن) وتراوە

٤- ئەلبوومی باید بە تو برگردم (دەبێت بگەڕێمەوە بۆلای تۆ) پێکهاتووە لە سێ گۆرانی لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (خشایار اعتمادی) وتراوە

٥- ئەلبوومی دنیای این روزای من (دونیای ئەم ڕۆژانەی من) تەنها ئەم گۆرانییەیە  لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (داریوش اقبالی) وتراوە

٦- ئەلبوومی بازی عوض شدە (یاریەکە گۆڕاوە) پێکهاتووە لەیەک گۆرانی لەساڵی ٢٠١١ لەلایەن (علیرضا عصار) وتراوە 

٧- ئەلبوومی اعجاز (ئیعجاز) پێکهاتووە لە سێ گۆرانی لەساڵی ٢٠١١ لەلایەن (گوگوش) وتراوە

٨- ئەلبوومی تو محکومی بە برگشتن (تۆ سزادراویت بە گەڕانەوە) پێکهاتووە لە چوار گۆرانی لەساڵی ٢٠١١ لەلایەن (خشایار اعتمادی) وتراوە

٩- ئەلبوومی عاشقانەها (عاشقانەکان) لەساڵی ٢٠١١ تەنها پێکهاتووە لە یەک گۆرانی لەلایەن (احسان خواجە امیری) وتراوە 

١٠- ئەلبوومی امپراطور (ئیمپڕاتۆر) پێکهاتووە لە چوار گۆرانی لەساڵی ٢٠١٢ لەلایەن (مهدی یراحی) وتراوە 

١١- ئەلبوومی شخصی (تایبەتی) پێکهاتووە لە سێ گۆرانی لەساڵی ٢٠١٢ لەلایەن (فرزاد فرزین) وتراوە 

١٢- ئەلبوومی پاروی بی قایق (سەوڵی بێ بەلەم) پێکهاتووە لە دوو گۆرانی لەساڵی ٢٠١٣ لەلایەن (محسن چاوشی) وتراوە

١٣-  ئەلبوومی پایز، تنهایی (پایز، تەنهای) پێکهاتووە لە نۆ گۆرانی لەساڵی ٢٠١٣ لەلایەن (احسان خواجە امیری) وتراوە

١٤-  ئەلبوومی از یاد میبرم (لەبیری دەکەم)

١٥-  ئەلبوومی ۳۰ سالگی (سی ساڵی) پێکهاتووە لە شەش گۆرانی لەساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (احسان خواجە امیری) وتراوە

١٦- ئەلبوومی معجزە (پەرچوو) پێکهاتووە لە دوو گۆرانی لەساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (بهنام صفوی) وتراوە

١٧- ئەلبوومی اینە قدی (ئاوێنەی دەقکراو) پێکهاتووە لە سێ گۆرانی لەساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (مهدی یراحی) وتراوە

١٨- ئەلبوومی منشور (بڵاوکراوە) پێکهاتووە لە پێنج گۆرانی لەساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (کاوە یغمایی)

١٩- ئەلبوومی شانزلیزە (شانزلیزە) پێکهاتووە لە چوار گۆرانی لەساڵی ٢٠١٦ لەلایەن (فرزاد فرزین) وتراوە

٢٠- ئەلبوومی کجا باید برم (دەبێت بۆ کوێ بچم) پێکهاتووە لە سیانزە گۆرانی لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن (روزبە بمانی) وتراوە 

٢١- ئەلبوومی شهر دیوونە (شاری شێتەکان) پێکهاتووە لە دوو گۆرانی لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن (احسان خواجە امیری) وتراوە 

٢٢- ئەلبوومی بە من فرار کن (بەرەو لای من هەڵبێ) پێکهاتووە لە یەک گۆرانی لەساڵی ٢٠١٨ لەلایەن (محمد رضا علیمردانی) وتراوە

کتێبی شیعرەکەی

روزبە بمانی لەساڵی ٢٠١٥ کۆمەڵێک شیعری عاشقانەی بەناوی (دنیای این روزای من- دونیای ئەم ڕۆژانەی من) لەلایەن (نشر نگاە)ـەوە بڵاوکرایەوە، ئەم کتێبە تا ئێستا شەش جاری تر چاپ کراوەتەوە، ئەم کتێبە تێکەڵەیەکە لە  ۲٥۰ گۆرانی عاشقانە، کە لە پانزە ساڵی کۆتاییدا نوسیووینی، ناوی یەکێک لە شیعرەکانی ئەم کتێبە هاوناوی ناوی کتێبەکەیە کە پێشتر لەلایەن هونەرمەند (دارویش اقبالی) ـیەوە وتراوە و لە ئەلبوومی (دنیای این روزای من) بڵاوکراوەتەوە.
وە هەروەها وتوویەتی کە بەنیازە لە داهاتوودا گۆرانییە کۆمەڵایەتیەکانی لە کۆمەڵەیەکی تردا بڵاوبکاتەوە 

بەشێک لە شیعرەکانی

١- شیعری پیلەهای پرواز ( قۆزاخەکانی هەڵفڕین) کە بۆ تیتراژی درامای (پیلەهای پرواز) لەلایەن هونەرمەند (علی لهراسبی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠٠٤

٢- شیعری اولین حرف (یەکەمین وشە) 

٣- شیعری سادە (سادە) 

٤- شیعری می بینمت هنوزم (دەتبینم هێشتا) 

٥- شیعری نسل سوختە (جیلی سوتاو) 

٦- شیعری برگرد (بگەڕێوە) 

٧- شیعری تب صفر (تای سفر) 

هەر شەش شیعرە کە هی ئەلبوومی سکوت سرد (بێدەنگی سارد) لەلایەن هونەرمەند (کاوە یغمایی)ـیەوە وتراوە لە ساڵی ٢٠٠٦

٨- شیعری خیال تو (خەیاڵی تۆ) کە بۆ تیتراژی بەرنامەی (ماە عسل) لەلایەن هونەرمەند (محسن یگانە)ـەوە وتراوە لە ساڵی ٢٠٠٦

٩- شیعری ما عاشق هم بودیم (ئێمە عاشقی یەک بووین)

١٠- شیعری چند سال از امشب بگذرە (چەند ساڵ تێپەڕێت لە ئەمشەو)

١١- شیعری تبعیدی (دورخراوە)

١٢- شیعری تو باید جای من باشی (تۆ دەبێت لەجێگای مندا بیت) 

١٣- شیعری حرفامو باور کن (باوەڕ بە قسەکانم بکە) 

هەر پێنج شیعرەکە هی ئەلبوومی خوابی (بێ خەوی) لەلایەن هونەرمەند (سعید شهروز) وتراوە لەساڵی ٢٠٠٦

١٤- شیعری تصویر روئیا (وێنای خەیاڵ) کە هی ئەلبوومی معجزە خاموش (پەرچووی خامۆش) لەلایەن هونەرمەند (داریوش اقبالی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ١٣٨٨

١٥- شیعری بیداری (بێداری) 

١٦- شیعری حس تازە (هەستی نوێ)

١٧- شیعری دوبارە تو (دووبارە تۆ)

١٨- شیعری تردید (دوودڵی)

١٩- شیعری مرد روئیای (پیاوی خەونەکان)

٢٠- شیعری وقتی تو نباشی (کاتێک تۆ نەبیت)

هەر پێنج شیعرەکە هی ئەلبوومی فصل من (وەرزی من) لەلایەن هونەرمەند (هلن)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠٠٨

٢١- شیعری باید بە تو برگردم (دەبێت بگەڕێمەوە بۆلای تۆ)

٢٢- شیعری مدارا (ئارامگرتن) 

٢٣- شیعری مردونە تمومش کن (پیاوانە تەواویکە)

٢٤- شیعری بن بست (کۆتایی ڕێگا) 

٢٥-ْ شیعری دلت می خواد کە باشم (حەزدەکەیت کە هەبم) 

٢٦-  شیعری رفتن تو (ڕۆیشتنی تۆ)

٢٧- شیعری یە نفر هست (کەسێک هەیە)

هەر حەوت شیعرەکە هی ئەلبوومی باید بە تو برگردم (دەبێت بگەڕێمەوە بۆلای تۆ) لەلایەن هونەرمەد (خشایار اعتمادی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٢٧- شیعری بە نام من (بەناوی من)

٢٨- شیعری سراب رد پای تو (سەرابی جێ قاچی تۆ)

٢٩- شیعری من از تو (من لە تۆوە)

٣٠- شیعری دنیای این روزای من (دونیای ئەم ڕۆژانەی من)

٣١- شیعری سلول بی مرز (زیندانی بێ سنوور)

٣٢- شیعری شکنجەگر (ئازاردەر)

٣٣- شیعری انجا چراغی روشنە (لێرە چرایەک ڕووناکە)

هەر حەوتی لە ئەلبوومی دنیای این روزای من (دونیای ئەم ڕۆژانەی من) لەلایەن هونەرمەند (داریوش اقبالی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٣٤- شیعری نابردە رنج ( زەحمەت نەکێش) کە بۆ تیتراژی درامای (نابردە رنج) لەلایەن هونەرمەند (احسان خواجە امیری) و ئەلبوومی عاشقانەکان وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٣٥- شیعری مرز (سنوور) بۆ تیتراژی درامای کمی متفاو (کەمێک جیاواز) لەلایەن هونەرمەند (مهدی یراحی) وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٣٦- شیعری بی تو کجا برم (بێ تۆ بۆ کوێ بچم؟) بۆ تیتراژی دەستپێکی بەرنامەی (ماە عسل) لەلایەن هونەرمەند (مهدی یغمایی) وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٣٧- شیعری هر جای دنیایی دلم انجاست (لە هەر شوێنێکی دونیایت دڵم لەووێیە)  تیتراژی کۆتایی بەرنامەی (ماە عسل) لە ئەلبوومی (امپراطور) کە لە لەلایەن هونەرمەند (مهدی یراحی) وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٣٨- شیعری تابوت خالی (تابوتی خاڵی) تیتراژی تایبەتی بەرنامەی (ماە عسل) لەلایەن هونەرمەند (مهدی یراحی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠٠٩

٣٩- نشستم روبروی تو (دانیشم ڕوبەڕوی تۆ) تیتراژی تایبەتی جەژنی قوربانی بەرنامەی (ماە عسل) کە لەلایەن هونەرمەندان (حامد میرفتاحی و محمد پیوندی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٠

٤٠- شیعری دیوار (دیوار) گۆرانیەکی تاکە لەلایەن هونەرمەندان (داریوش اقبالی و فرامورز اصلانی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٠

٤١-  شیعری بازی عوض شدە (یاریەکە گۆڕاوە) هەر بەهەمان ناوەوە لەلایەن هونەرمەند (علیرضا عصار)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٠

٤٢- شیعری تکیە بر باد (پاڵدان بە هەواوە) کە بەهەمان ناو بۆ تیتراژی درامای (تکیە بر باد) لەلایەن هونەرمەند (محمد اصفهانی)ـیەوە وتراوە لەساڵی  ٢٠١١

٤٣- شیعری بی تو میمیرم (بەبێ تۆ دەمرم) هەر بەهەمان ناوەوە لەلایەن هونەرمەند (علی شکوهی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١١

٤٤- شیعری برای من (بۆ من)

٤٥- شیعری بهشت (بەهەشت)

هەردووکیان لە ئەلبوومی اعجاز (ئیعجاز) لەلایەن هونەرمەند (گوگوش)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١١

٤٦- شیعری دریا (دەریا) بەناوی عاشقانها (عاشقانەکان) لەلایەن هونەرمەند (احسان خواجە امیری)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١١

٤٧-ْ شیعری یە تیکە زمین (یەک پارچە زەوی) بەهەمان ناوەوە بۆ تیتراژی درامای (یە تیکە زمین) لەلایەن هونەرمەند (محمد اصفهانی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١١

٤٨- شیعری تو محکومی بە برگشتن (تۆ سزادراویت بە گەڕانەوە)

٤٩- شیعری منو انقدر عاشق کن (ئەوەندە من عاشق بکە)

٥٠- شیعری تو هم رفتی (تۆش ڕۆشتیت)

٥١-  شیعری چرا انقدر زیبایی (بۆچی ئەوەندە جوانیت؟) 

هەر چواریان لە ئەلبوومی تو محکومی بە برگشتن (تۆ سزادراویت بە گەڕانەوە) لەلایەن هونەرمەند (خشایار اعتمادی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١١

٥٢-  شیعری واسە آبروی مردمت بجنگ (بۆ ئابڕووی خەڵکەکەت بجەنگە) تیتراژی پشت کامێرای بەرنامەیەک بوو لەلایەن هونەرمەندان (محسن چاوشی و فرزاد فرزین)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١١

٥٣ - شیعری بە دادم برس (فریام کەوە) تیتراژی کۆتایی درامای مادرانە (دایکانە) لەلایەن هونەرمەند (احسان خواجە امیری)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٢

٥٤-  شیعری ماە عسل (مانگی هەنگوینی) تیتراژی کۆتایی بەرنامەی (ماە عسل) لەلایەن هونەرمەند (فرزاد فرزین)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٢

٥٥- شیعری دودکش (ئاگردان) کە بۆ تیتراژی کۆتایی درامای (دودکش) لەلایەن هونەرمەند (رضا صادقی)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٢

٥٦- شیعری تقدیر (قەدەر)

٥٧-  شیعری شهید آب و آتش (شەهیدی ئاو و ئاگر)

٥٨- شیعری شهید (شەهید)

هەرسێکیان تاک گۆرانین لەلایەن هونەرمەند (احسان خواجە امیری)ـیەوە وتراون لەساڵی ٢٠١٢

٥٩- شیعری تاوان (تاوان) تیتراژی درامای آوای باران (هەوای باران) لەلایەن هونەرمەند (احسان خواجە امیری)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٢

٦٠- شیعری دارم عاشق میشم (خەریکە عاشق دەبم) بەناوی تب تند (تای توند) لەلایەن هونەرمەند (پویا)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٢

٦١- شیعری دروازهای دنیا (دەروازەکانی دونیا) تاکە گۆرانیەکە لەلایەن هونەرمەند (احسان خواجە امیری)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٣

٦٢- شیعری (تاراج) کە بەناوی کاهکشانی ها (کاکێشانەکان) کە لەلایەن هونەرمەندان (رضا صادقی و آروین صاحب)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٣

٦٣- شیعری قهوە قجری (قاوەی قەجەری) 

٦٤- شیعری دزیرە (دەزیرە)

هەر دوو شیعرەکە بەشێکن لە ئەلبوومی پاروی بی قایق (سەوڵی بێ بەلەم) کە لەلایەن هونەرمەند (محسن چاوشی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٣

٦٥- شیعری پرستش (پەرستن) تاکە شیعرێکە و لەلایەن هونەرمەند (دارویش اقبالی) ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٤

٦٦- شیعری دیگە رفتە (ئیتر ڕۆشتووە) تاک شیعرە و لەلایەن هونەرمەند (منصور)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٤

٦٧- شیعری تقاص (باج) تاک شیعرە و لەلایەن هونەرمەند (محمد اصفانی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٤

٦٨- شیعری معجزە (پەرچوو)

٦٩- شیعری کافیە (بەسە) 

هەردوو شیعرەکە هی ئەلبوومی (معجزە)ـەن لەلایەن هونەرمەند (بهنام صفوی)ـیەوە وتراوە لە ساڵی ٢٠١٥

٧٠- شیعری سی سالگی (سی ساڵی)

٧١- شیعری آخر همون شد (ئاخری بوو بەوە)

٧٢- شیعری یه روز میاد (ڕۆژێک دێت)

٧٣- شیعری بی تفاوت (بێ جیاوازیی)

٧٤- شیعری نفس (هەناسە) 

٧٥- شیعری بعد تو (دوای تۆ)

هەر شەشیان هی ئەلبوومی (سی سالگی)ـین کە لەلایەک هونەرمەند (احسان خواجە امیری)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٥

٧٦- شعری سرما نزدیکە (سەرما نریکە) لە ئەلبوومی اینە قدی (ئاوێنەی درێژ) کە لەلایەن هونەرمەند (مهدی یراحی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٥

٧٧- شیعری حس تو (هەستی تۆ) تاک شیعر کە لەلایەن هونەرمەند (داریوش اقبالی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٥

٧٨-  شیعری منطق ندارم (لۆژیکم نییە) تاک شیعر لەلایەن هونەرمەندان (کامران و هومن)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٥

٧٩- شیعری زخمی (بریندار) کە بۆ تیتراژی درامای پرستاران  (پەرستاران) لەلایەن هونەرمەند (رضا یزدانی)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٥

٨٠- شیعری هرچی تو بخوای (هەرچیەک تۆ بتەوێت) کە بۆ تیتراژی سەرەتای بەرنامەی تەلەفزیۆنی ماە عسل (مانگی هەنگووینی) لەلایەن هونەرمەند (محسن یگانە) وتراوە لەساڵی ٢٠١٥

٨١-  شیعری چهار دیواری (چوار دیواری) شیعرەکە هی ئەلبوومی حس خوب  (هەستی باش) لەلایەن هونەرمەند (محمد رضا عیوضی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٦

٨٢- شیعری ماە عسلی ٢٠١٦ (مانگی هەنگووینی) کە بۆ تیتراژی سەرەتای بەرنامەی تەلەفزیۆنی ماە عسل لەلایەن هونەمەند (محمد علیزادە) ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٦

٨٣- شیعری ماە عسلی ٢٠١٦ (مانگی هەنگووینی) بۆ تیتراژی کۆتایی بەرنامەی تەلەفزیۆنی ماە عسل لەلایەن هونەرمەند (سینا شعبانخانی)ـیەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٦

٨٤- شیعری ئەلبوومی باغ جنون (باخی شێتی) کە لەلایەن هونەرمەند (رضا آریایی) وتراوە لەساڵی ٢٠١٦

٨٥- شیعری یە خواهش (تکایەک)

٨٦- شیعری شمال (باکوور) 

٨٧- شیعری شراب (شەراب)

٨٨- شیعری شانزلیزە (شانزلیزە شەقامێکی پاریسە)

هەر چواریان هی ئەلبوومی شانزلیزەن کە لەلایەن هونەرمەند (فرزاد فرزین)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٦

٨٩- شیعری رهایم نکن (وازم لێمەهێنە) کە بۆ تیتراژی کۆتایی زنجیرەی تەلەفزیۆنی (رهایم نکن) لەلایەن هونەرمەند (محمد اصفهانی) ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٧

٩٠- شیعری ماە عسلی ٢٠١٧(مانگی هەنگووینی) کە بۆ تیتراژی سەرەتای بەرنامەی تەلەفزیۆنی ماە عسل لەلایەن هونەرمەند (بهنام بانی) وتراوە لەساڵی ٢٠١٧

٩١- شیعری ماە عسلی ٢٠١٧ (مانگی هەنگووینی) بۆ تیتراژی کۆتایی بەرنامەی تەلەفزیۆنی ماە عسل لەلایەن هونەرمەندان (مسیح و آرش)ـەوە وتراوە لەساڵی ٢٠١٧


سەرچاوەکان



1941 بینین