ناوهڕۆك
ناساندن
میلاد کەیمەرام (بە ئینگلیزی: milad keymaram، بە فارسی: میلاد کی مرام)، ئەکتەرێکی ئێرانییە، لە ٢٤ـی مانگی ٤ـی ساڵی ١٩٨٥ لە بەندەر ئەنزەلیی باکووری ئێران لەدایک بووە، بڕوانامەی دیپلۆمی لە بەشی کارەبا هەیە. میلاد سێیەمین و کۆتا منداڵی خێزانەکەیەتی و خوشک و برایەکی لە خۆی گەورەتری هەیە.
لە شانۆگەرییەوە تا وانەی نواندن
لەدوای تۆپی پێ بەدوای ئارەزووەکەیدا ڕۆشت لە شانۆگەریدا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە نمایشی شب نشینی در جهنم خەڵاتی باشترین ئەکتەره شانۆی ناوچەیی فێستیڤاڵی فەجری وەرگرت. دواتر ڕۆشتە تاران و بەشداری لە وانەکانی نواندن کردووە لەلای مەسعوودی کیمیایی و بووە قوتابی یەکەم.
لە سینەما و تەلەفیزیۆندا
میلاد لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی شب هزار و یکم بەشدار بووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بە فیلمی کوچە ملی هاتۆتە ناو سینەما تا لە ساڵی ٢٠١٣ بە فیلمی خط ویژە زیاتر دەرکەوت، بەڵام زۆرترین بەناوبانگبوونی لەڕێگای هەردوو زنجیرەی زنجیرەی نابرد رنج و بچە های نسبتا بد بوو لە ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١٣.
خەڵاتەکانی
- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی ملکە لە دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی مقاومت.
- براوەی خەڵاتی ڕێزلێنان وەکوو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بۆ فیلمی خط ویژە لە سی و دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.
- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی ملکە لە شازدەیەمین فێستیڤاڵی خانە سینما.
- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەشی زنجیرە بۆ زنجیرەی ممنوعە لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی حافظ.
فیلمەکانی
- کوچە ملی
- ملکە
- روزگاری عشق و خیانت
- خط ویژە
- برف
- هاری
- مستانە
- ٣٦٠ درجە
- غیر مجاز
- امکان مینا
- آبنانت چوبی
- ملی و راهـ های نرفتش
- حریم شخصی
- امیر
- روسی
- فصل ماهی سفید
- تا ابد
زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان
- شب هزار و یکم
- شاید برای شماهم اتفاق بیفتد
- نابردە رنج
- بچە های نسبتا بد
- چرخ فلک
زنجیرەی پلاتفۆڕم
- ممنوعە
- سیاوش
- سووشون