ناوهڕۆك
ناساندن
کریستین ستیوارت (بە عەرەبی: كريستين ستيوارت, بە ئینگلیزی: Kristen Stewart) کریستن ستیوارت لە ٩ی نیسانی ١٩٩٠ لەدایک بووە، ئەکتەر و سینەماکاری ئەمریکییە. چەندین خەڵاتی جیاوازی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی سیزار، کە یەکەم ئەکتەری ئەمریکی بووە کە ئەم خەڵاتەی بەدەستھێناوە. لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢ دا زۆرترین مووچەی ئەکتەری لە جیھاندا بەدەستھێناوە.
زانیارییە گشتییەکان
ناو | کریستین جەمیس ستیوارت |
نازناو | کستیو، کریس، کی کی، ستیو، سمێڵ |
ڕێکەوتی لە دایکبوون | ٩ی نیسانی ١٩٩٠ |
پیشە | ئەکتەر، سینەماکار |
زمانی دایک | ئینگلیزی |
ئاین | مەسیحی |
نەتەوە | ئەمریکی |
باڵا | ١٦٥ سانتیمەتر |
کێش | ٥٤ کیلۆگرام |
یەکەم فیلم | The Flintstones in Viva Rock Vegas (٢٠٠٠) |
یەکەم دەرکەوتن | Film: Twilight Saga film series (as Bella Swan,٢٠١٠) |
داھات | ٧٠ ملیۆن دۆلار |
ژیانی ھونەری
ستیوارت لە لۆس ئەنجلۆس لەدایکبووە و ھەر لەوێش گەورە بووە لە باوکێکی ئەمریکی و دایکێکی ئوسترالی، ھەردووکیان لە بواری نمایشدا کاردەکەن، ستیوارت لە ساڵی ١٩٩٩ وەک ئەکتەرێکی لاو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٢ دا جیاواز بووە بەھۆی ئەوەی ڕۆڵی کچی کارەکتەری جۆدی فۆستەری لە فیلمی (Trailer) لە ژووری ترس و دڵەڕاوکێدا بینیووە، کە بووە ھۆی ئەوەی پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری لاو. پاشان لە ساڵانی (٢٠٠٤- ٢٠٠٧) لە چەند فلیمێک ڕۆڵی بینیوە کە بریتین لە:
- (٢٠٠٤) Speak
- (٢٠٠٤) Catch That Kid
- (٢٠٠٥) Zathura: A Space Adventure
- (٢٠٠٧) Wild
لە ساڵی (٢٠١٠) خەڵاتی ئەستێرەی بافتای وەرگرتووە. پاشان ستیوارت ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستھێنا بەهۆی ڕۆڵی بێلا سوان لە زنجیرە فیلمی The Twilight Saga (٢٠٠٨-٢٠١٢) کە بە کۆی گشتی زیاتر لە ٣.٣ ملیار دۆلاری جیھانی بەدەستھێناوە.
ژیانی سۆزداری
ستیوارت تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ھاوئەستێرەی فیلمی "سپیک" مایکل ئەنگارانۆ ھەبوو، دواتر لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ڕۆبەرت پاتینسۆن ھاوئەستێرەی فیلمی توایلایت دانا.
لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ وێنەی گیراوە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ Snow White و بەڕێوەبەری فیلمی ھانتسمان ڕوپەرت ساندەرز ھەیە. ساندەرز ١٩ ساڵ لە ستیوارت گەورەتر بوو هەروەها ھاسەری ھەبوو، بەڵام دواتر هەردووکیان داوای لێبووردنیان لەسەر ئەو بابەتە کرد. پاتینسۆن و ستیوارت دواجار ئەو دوو ھاوسەرە لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ جیابوونەوە.
لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، ستیوارت دەستی کرد بە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بەرھەمھێنەری کاریگەرییە بینراوەکان ئەلیسیا کارجیل. لەو ماوەیەدا چەند جارێک جیابوونەوە و گەڕانەوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ بە تەواوی جیابوونەوە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندی لەگەڵ مۆدێلی نیوزلەندی ستێلا ماکسوێڵدا ھەبوو بەڵام دوای سێ ساڵ جیابوونەوە. ستیوارت لە شاری لۆس ئەنجلۆس دەژی و خۆی وەکوو فێمینیستێک دەناسێنێت.
ستیوارت و کاری خێرخوازی
لە ساڵی ٢٠١٢، ستیوارت جلوبەرگی بەشی دووەمی (Breaking Dawn) ئیمزا کرد و بەخشی بە ڕێکخراوی خێرخوازی (CharityBuzz) بۆ سوود وەرگرتن لە سندوقی فریاگوزاری ساندی دامەزراوەی ڕۆبن ھوود، کە پاڵپشتی دابین دەکات بۆ ئەوانەی بەھۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لە ساڵی ٢٠١٣ دا ٥٠٠ ھەزار دۆلاری کۆکردەوە بۆ ڕزگارکردنی ساندی بە چاوپێکەوتن لەگەڵ "شازادەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".