ناوهڕۆك
ڕژێنی ژێر چوارپایی بینین
ئەرک و فەرمانی ڕژێنی ژێر چوارپای بینین زۆر گرنگە و تەواوکەری ئەرک و فەرمانی کۆئەندامی دەمار و ڕژێنەگلاندەکانە، هەروەک پردێک وایە لە نێوانیان، ئەو ڕژێنە لە دوو کۆمەڵ خانەی دەمارە ڕژێن پێکهاتووە، یەکێکیان دروستکەری هۆرمۆنەکانی بەشی دواوەی ڕژێنەی ژێر مێشکە، ئەوەی تریان هەندێک دەرهاوێژە فاکتەر بەرهەم دەهێنێت کە ئەرک و فەرمانی بەشی پێشەوەی ڕژێنە ژێر مێشک ڕێکدەخات، ڕژێنی ژێر چوارپای بینین ئەم دوو هۆرمۆنە بەرهەم دەهێنێت.
- هۆرمۆنی دژە میزتن پەستان بوێن (ADH-anti diuretic) ئەو هۆرمۆنە لەگەڵ خوێن دەچێتە ناو هەندێک خانەی تایبەت لەناو هەردوو گورچیلە، فەرمانە گێڕانەوەی ئاو و خوێ یان پێدەدات بۆ ناو خوێن و دەرهاویشتنی بۆ دەرەوە، بەمەش قەبارەی میز کەم دەبێتەوە، بە هۆیەوە هاوسەنگی پاڵەپەستۆی ئۆزمولی (Osmolarity) ناوخوێنیش ڕادەگرێ، بۆیە کەمی یان نەبوونی ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی میزکردنێکی بێشومار.
- هۆرمۆنی ژان بزوێن خێراکردنی منداڵبوون (هۆرمۆنی ئۆکسییۆسین - Oxytocin) ئەو هۆرمۆنە کاردەکاتە سەر ماسولکەکانی منداڵدان و گلاندەکانی شیر دروستکردن لە مەمکدا. ڕێژەی ئەو هۆرمۆنە زیاد دەبێت لەناو خوێن لەکاتی منداڵبوون و کاتی شیر پێدانی دایک بۆ کۆرپەلەکەی، لە کاتی منداڵبوون ماسولکەکانی منداڵدان کرژ دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ کۆرپەلە و وێڵاش بۆ دەرەوەی لەش پاڵ بدات. زۆر جار پزیشکانی منداڵبوون ئەم هۆرمۆنە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە خێرایی کرداری منداڵبوون ئەنجام بدەن و لەکاتی شیر پێدان هاوکارە بۆ دەرهاویشتنی شیر بە شێوەیەکی گونجاو و پێویست.
سەرچاوەکان
523 بینین