شیعری ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا - نالی

له‌لایه‌ن: - شەریف - به‌روار: 2021-03-31-19:04:00 - کۆدی بابەت: 4005
شیعری ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا - نالی
هۆنراوە

فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا

شاعیر/ نالی

ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا

فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵتان و شەهەنشا

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
فَالبائِسُ یسْتَوهِبُ مِن فیک مَعاشا

بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەھ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، رش رشاشا

لا حولَ و لا طولَ و لا قوّةَ إِلاّ
بِاللّهِ، لَه القُدرةُ، و الکائنُ ماشا

نالی نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا


سەرچاوەکان



1181 بینین