ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای قرژانگ لە خەودا کردووە .
قرژانگ لە خەوندا
لێكدانەوەی قرژانگ لەخەودا پیاوی كینە لە دڵ و بەدڕەوشتە ، ئەگەر ببینێ قرژانگ بگرێت لەگەڵ پیاوێكی بەدڕەوشت دا دەبێتە هاوڕێ و سودی لێ ئەبینێ وە ئەگەر ببینێ قرژانگی كوشت یان فڕێی دا دوردەكەوێتەوە لە هاوڕێیەتی پیاوی بەدڕەوشت و پڕوپوچ وە ئەگەر ببینێ گۆشتی قرژانگی خوارد بەو ئەندازەیەی كە دەیخوات بەكاری پڕوپوچ سەرمایە كۆدەكاتەوە .
سەرچاوەکان
6084 بینین