پیاوان چ شتێکی خانمانیان پێ ناخۆشە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-00:00:00 - کۆدی بابەت: 4090
پیاوان چ شتێکی خانمانیان پێ ناخۆشە؟

ناوه‌ڕۆك

خانمانی ناپەسەند لەلای پیاوان

ئایا لەبیری ئەوەدان کە هەمیشە لە دڵی هاوسەرەکانتاندا جێگای تایبەتی خۆتان بکەنەوە؟ یان پێتانخۆشە هەمان هەستی ڕۆژە خۆشەکانی سەرەتایی هاوسەرگیریتان هەبێت؟
ئەم کارە ئەوەندەش قورس نییە، تەنها دەبێت زیاتر و وردتر بیر لە هەڵسوکەوت و ڕەفتاری خۆتان بکەنەوە و سەرنج بخەنە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

١- پیاوان حەزیان لە خانمانی زۆر بڵێ و چەنەباز نییە:

پیاوان حەزناکەن لە وەڵامی هەر پرسیارێک کە لە هاوسەرەکەیانی دەکەن، یەک باسی دوور و درێژ ببیستن، خانمان بە گشتی زۆر حەزیان لە قسەکردنە، پیاوان حەزدەکەن کە لەگەڵ خانمەکانیاندا قسە بکەن بەڵام حەزیان بە بیستنی ناوەڕۆک و وردەکاری بابەتەکان نییە.

٢- پیاوان حەزیان لەو خانمانە نییە کە زیاد لە سنووری خۆی هەستیارن:

هەندێک لە خانمان بە بینینی هەر دیمەنێک دەست دەکەن بە گریان، و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە هەمیشە هاوسەرەکانیان درکیان پێ بکەن، پیاوان ئەوەیان قەبوڵە کە ژنان کەسانێکی هەستیار و دڵناسک و زوو ڕەنجاون بەڵام بەرگەگرتنی بەردەوامی گریانی ژنێک لە ماڵدا کارێکی ئاسان نییە.

٣- پیاوان حەزیان لە ژنانێک نییە کە زۆر گلەیی و گازەندە دەکەن و بەردەوام بۆڵە بۆڵ دەکەن:

ژنان حەزدەکەن پشت بە پیاوان ببەستن و لەلایەن ئەوانەوە پارێزگاری بکرێن، بەڵام پیاوان ژنانی سەرسەخت و بەهێزیان خۆشدەوێت.

٤- پیاوان بە دوای ژنانێکەوەن کە تینووی عەشق و خۆشەویستی بن:

زۆرینەی پیاوان حەز دەکەن کە ژنەکانیان زۆر خۆشەویستیان بۆ دەرببڕێت، و سارد و سڕی ژنان بە توندی ئەوان ئازار دەدات.

٥- پیاوان حەزناکەن کە ژنان دەستدرێژی بکەنە سەر سنووری تایبەتییان:

لەونەیە هەستی قەلەقی خانمان وابکات کە هێرش بکەنە سەر سنووری تایبەتی پیاوەکانیان، ژنانێک کە ڕۆڵی سیخوڕ دەگێڕن لەلای هاوسەرەکانیاندا دەبنە کەسێکی نەفرەت لێکراو و بێزراو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە.

٦- پیاوان حەزیان بەو ژنانە نییە کە بەردەوام خەریکی شت کڕین و بازاڕ کردنن:

بە نزیکەیی تەواوی خانمان عاشقی شت کڕینن، و زیاد لە سنووری خۆی لەم کارە چێژ وەردەگرن، هەندێک کات ژنان بە زۆر مێردەکانیان ناچار دەکەن کە لەگەڵیان بێن بۆ شت کڕین و بازاڕکردن. 

٧- پیاوان حەزیان بەو ژنانە نییە کە متمانە بە خۆبوونیان کەمە و خۆیان بە کەم دەزانن:

ئەو ژنانەی کە متمانە بە خۆبوویان کەمە وادەکەن کە پیاوان هەڵبێن لێیان، پیاوان حەز دەکەن لەلای ژنانێک بن کە کێشە و دەردەسەری کەمیان هەبێت، وەک گریانی زۆر و کێشە نانەوە.

٨- پیاوان حەزیان بەو ژنانە نییە کە بەردەوام دەلکێن پێیانەوە:

هەندێک ژن وەک و چەسپ دەلکێن بە مێردەکانیانەوە، بەم کارەیان مێردەکانیان دووردەکەونەوە، هەندێک کات پیاوان پێویستیان بەوەیە کە بەبێ بێزارکردنی ژنەکانیان لەگەڵ هاوڕێکانی خۆیاندا بەتەنها بچنە دەرەوە.

٨- بۆنی خۆش:

بۆنی خۆش یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکان بۆ کاریگەری خستنە سەر هاوسەرەکانتان، بەپێی ئەو لێکۆڵینانەوەی کە کراوە لە سەدا نەوەد و هەشتی پیاوان دانیان بەوەدا ناوە کە بۆنی خۆشی هاوسەرەکەیان زیاتر ئەو سەرنجڕاکێش دەکات.
بۆ سەرنجڕاکێشانی هاوسەرەکانتان لە بۆنی خۆش سوود وەرگرن بەڵام زیادەڕەوی تێدا مەکەن، بۆنەکە بدەن لە پشتی گوێتان، مەچەک، لەنێوان ئەژنۆکان و پاژنەی پێشدا وە باشترە هەمیشە یەک بۆنی تایبەت بەکاربهێنیت تاوەکو ببێتە بۆنێکی ناسراو لای هاوسەرەکانتان.

٩- کەسێک بن کە هەمیشە متمانەتان بە خۆتان هەبێت و جێگای متمانەی پیاوەکانتان بن:

ژنێک بن کە بزانن چیتان دەوێت، بزانن چۆن چۆنی دەتوانن بەدەستی بهێنن، ئەم کارە بە وریایی زۆرەوە ئەنجام بدەن هەروەها لە متمانەدا هێڵێکی سوور هەیە هەرگیز نابێت بیبەزێنن
هەندێک کات متمانە بە خۆبوون لەگەڵ لوتبەرزیدا جیاناکرێتەوە و بەهەڵە لێکدەدرێتەوە بەڵام هیچ کەسێک کەسی لەخۆبایی و لوتبەرزی خۆشناوێت. 

١٠- قژتان کورتبکەنەوە و جلتان بگۆڕن و هەوڵبدەن کەمێک کێشتان داببەزێنن ئەگەر کێشتان زۆرە

١١- هەندێک کات پێکەوە خواردن ئامادە بکەن 

١٢- گەشبین و پۆزەتیڤ بن:

بوونی تێڕوانینێکی پۆزەتیڤانە و گەشبینی بۆ ژیان دەبێتە هۆکارێک بۆ بوونی ژیانێکی ئارام و خۆش و پڕ هەست، زیاتر هەوڵ بدەن بە ڕەفتارە باشەکانی هاوسەرەکانتاندا و ساتە خۆشەکانی ژیان لەبیر مەکەن.

١٣- جیاواز بن:

جیاوازبوون دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێش بن.

١٤- هەمیشە پیاوەکانتان غافڵگیر و توشی سەرسوڕمانیان بکەن:

غافڵگیری بۆ ئەو پیاوانەی کە زۆر حەزیان بە بابەت و بەروار هەیە باشترین ڕێگایە، ئەوان چێژ دەبینن لەم جۆرە کارانە و سوپڕایز دەبن و هەمیشە لە مێشکیاندا دەمێنێتەوە.

١٥- پیاوان لەو باوەڕەدان کە ژنان هەمیشە خەریکی قسەکردنن، دەبێت متمانەی ئەوەیان پێ ببەخشن کە بەجدی گوێیان بۆ دەگرن

١٦- شیرین و لەدڵا نیشتوو بن:

هەموو کەسێک کەسانی مەحبووب و لەدڵا خۆشەویستی خۆشەوێت، ئەوانەی کە لەسەر هەموو شتێک موناقەشە ناکەن، کاتێک هاوسەرەکانتان جۆرە بیرکردنەوە و باوەڕێکی تایبەتی بەخۆی هەیە ئەوا ڕێزی لێبگرن و گاڵتەی پێ مەکەن.

١٧- ئاگاداری دڵپیسی و هاوسەرەکانتان بن:

دەبێت بزانیت هاوسەرەکەت چ جۆرە تێگەیشتێکی هەیه، ئەگەر دەتەوێت لە دڵیدا هەمیشە شوێنێکت هەبێت، زیاد لە حەد وەسفی پیاوانی تر مەکەن
هەندێک لە پیاوان دڵپیسیەکەی خۆیان دەشارنەوە و ناتوانن دەریببڕن بەڵام هەر ڕۆژێک دێت بە شێوەیەکی خراپ دەریدەبڕن و ئەمەش بۆ ئێوە باش نابێت.

١٨- لە بێدەنگی پیاوەکانتان مەترسن:

هەندێک لە ژنان بە بێدەنگی مێردەکانیان لەماڵەوە زۆر تێکدەچن و پێیان ناخۆش دەبێت، وە دەڵێن دەبێت چ شتێک بووبێتە هۆی ئەوەی کە ئاوا بێدەنگ ببێت، بەڵام حەز ناکەن دوای مەشغوڵی کار و ماندویەتیان قسە بکەن و کێشەکان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا باس بکەن و بە بێدەنگی کۆتایی پێ دەهێنن
هەندێک کات پێویستە کات بدەن بە هاوسەرەکانتان کە تەنها بێت تا ئارامی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.

١٩- بۆڵەبۆڵ و ناشوکری مەکەن:

لەوانەیە زۆرینەی قسەکانتان ڕاست و لۆژیكی بێت، بەڵام لەکاتی جۆری قسەکردنتاندا هەڵە دەکەن، بۆڵەبۆڵ و ناشوکری و دەبێتە هۆی هەڵهاتنی هاوسەرەکانتان لێتان، ئەو دەیەوێت لە ماڵەکەی خۆیدا بە ئارامی بگات بەڵام ئێوە ئەم هەلە لەو دەستێنن، دڵنیابن کە بە توانج دان و بۆڵە و ناشوکری بە مەبەستەکەتان ناگەن، ئەگەر تا ئێستاش لەم کارانەتان ئەنجامداوە باشترە کە لەمەولا واز لەم شێوازە بهێنن.

٢٠- خۆتان بۆ هاوسەرەکانتان بڕازێننەوە:

پیاوان تا ڕێژەیەکی زۆر پشت دەبەستن بە بینینی خۆیان، کەواتە باشترە خۆتان بۆ هاوسەرەکانتان بڕازێننەوە، میهرەبان، دڵخۆش، ئارامگر ڕاستگۆ، بە وەفا، قەدرناس بن.

٢١- هەستی گاڵتە و گەپ:

پیاوەکان کەسانێکن کە حەزیان بە گاڵتە و گەپ هەیە و هاوسەرێکیان دەوێت کە وەک خۆیان بێت، هاوسەرێک کە زۆر پێبکەنێت و هەستی گاڵتە و گەپی تێدا بێت و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا زۆر گاڵتە بکات.

٢٢- میوان دۆست و ڕەفتاری هاوڕێیانە:

کاتێک ژنێک بتوانێت کە باوەشێکی باش بکاتەوە بۆ میوان و خێزان و کەسانی هاوسەرەکەی ئەوا خۆشەویستی لە ڕوانگەی مێردەکەیەوە چەند بەرامبەر دەبێت، پیاوان حەزیان بەو ژنانەیە و زیاتر پەسەندی دەکەن کە میوان دۆستن.


سەرچاوەکان



1219 بینین