چەند زانیارییەک دەربارەی یاری GTA V

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-03-23:15:00 - کۆدی بابەت: 4125
چەند زانیارییەک دەربارەی یاری GTA V

ناوه‌ڕۆك

یارییە ئەلیكترۆنییەكان

یارییە ئەلیكترۆنییەكان ئەو یاریانەیە كە بە كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییە تایبەتەكان دەكرێت، كە لە ئینتەرنێتەوە دادەبەزێنرێن یان لە ڕێگەی سی دییەوە بەدەست دەهێنرێن، یارییەكە لەسەر شاشەیەك دەردەكەوێت و بە دەسك (Controller) یان ماوس و كیبۆرد یاریان پێدەكرێت، یارییە ئەلیكترۆنییەكان جۆری زۆریان هەیە وەك: شەڕكردن، زیرەكی، مەتەڵ، سەركێشی، ئەكشن، وەرزش و چەندین جۆری تر، هەروەها زۆربەی یارییەكان دەكرێت ببەسترێن بە ئینتەرنێتەوە و لەگەڵ كەسانی تر لە جیهاندا یاری بكرێت، یارییە ئەلیكترۆنییەكان بۆ تەمەنە جیاوازەكان دەگونجێن، وەك یاری پاكمان (Pac Man) كە یەكێكە لە یارییە كۆنەكان و یاری GTA V یەكێكە لە یارییە نوێیە بەناوبانگەكان.

یارییەكانی GTA

یەكێك لە یارییە ئەلیكترۆنییە بەناوبانگەكان یاری (GTA)ـیە كە ناوەكەی بە تەواوی بریتییە لە (Grand Theft Auto)، زنجیرە یاری GTA دەگەڕێتەوە بۆ دیزاینەری یاری ئەلیكترۆنی دەیڤد جۆنس (David jones) كە لە ساڵی 1997 دروستیكردووە، لە ئێستادا كۆمپانیای ڕۆكستار گەیمز (rockstar games) خاوەنی یارییەكەیە.

زنجیرە یاری GTA یارییەكن كە ڕوودەدەن لە ناو شارێكی خەیاڵی دروستكراودا كە زۆر لە شارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەچێت، یارییەكە ناوبانگەكەی لەوەوە وەرگرتووە كە ئەو كەسەی كە یاری پێدەكات دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی لە ناو یارییەكەدا بسوڕێتەوە یان قۆناغەكانی ببڕێت، ئەم یارییە هەرایەكی زۆری نایەوە چونكە چەند ڕەفتارێكی نەگونجاوی تێدابوو وەك: دزیكردن، كوشتن، بازرگانی كردن بە چەكەوە، هەورەها وشەی نەشیاوی تێدا بەكاردەهات و هەندێك جار لە ناویارییەكاندا كەسەكان جلوبەریگی نەشیاویان لەبەردابوو كە بۆ هەموو تەمەنەكان ناگونجێت.

زنجیرە یاری GTA لە 10 یاری پێكدێت، كە بەناوبانگترینیان یاری GTA V، هەروەها یاری 3 GTA یەكەم یارییە كە بە تەكنەلۆژیای 3D دەركەوتبێت، ئەوەی كە وایكرد ئەم یارییە بەناوبانگ ببێت بریتی بوو لە بەشداریكردنی كەسایەتییە ناسراوەكان لە یارییەكەدا وەك: كریس پێن (Chris Penn) و ساموێڵ ئێڵ جاكسۆن (Samuel L Jackson)، بیرۆكەی یارییەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە كەسێك هەیە لە یاسا دەرچووە و ئۆتۆمبێل دەدزێت و تاوان ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی پارەی زۆر پەیابكات، ئەم یارییە بۆ هەموو تەمەنەكان نابێت بەڵكو ئەو كەسەی كە دەیكات نابێت تەمەنی لە خوار 16 ساڵەوە ببێت.

یاری GTA V

یاری GTA V یەكێكە لە یارییە بەناوبانگەكانی جیهان كە لە ساڵی 2013 بۆ هەردوو سیستەمی X-BOX 360 و Playstation 3 بڵاوكرایەوە، كە پانزەیەمین یارییە لە زنجیرە یارییەكانی GTA، یارییەكی كراوەیە كە لە شاری سان ئەندریاسی خەیاڵی كە دەكەوێتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕوودەدات، یاریزان دەتوانێت ئەو كەسایەتییە بگۆڕێت كە یاری پێدەكات كە سێ هەڵبژاردەی لەبەردەستدایە كە بریتین لە: مایكڵ، ترێڤەر و فرانكلین، هەروەها دەتوانیت لە ناو یارییەكەدا یاری دیكە بكەیت وەك تێنس و یۆگا و گۆڵف تەنانت دەتوانیت بچیت بۆ هۆڵەكانی لەشجوانی، هەروەها هەر لە یەك كەسایەتییەكان لە یارییەكەدا جلوبەرگی تایبەت بەخۆی هەیە كە دەتوانیت بیانگۆڕیت، یاری GTA V بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە.


سەرچاوەکان



812 بینین