سەرپەرشتی و ماڵ چاککردنەوەی هەتیو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-01:32:00 - کۆدی بابەت: 4190
سەرپەرشتی و ماڵ چاککردنەوەی هەتیو
حوکمە شەرعییەکان

دروستە بۆ سەرپەرشتکاری شێت و منداڵەکان خواردەمەنی ئەوان و هی خۆیان تێکەڵ بکا ئەگەر بەرژەوەندی شێت و منداڵەکانی تێدابێ

ناوه‌ڕۆك

دەربارەی سەرپەرشتی و ماڵ چاککردنەوەی یەتیم

(ولی أمر)، واتە: سەرپەرشتکاری منداڵ و شێت، یەکەمجار باوکە، ئینجا باپیرە و بەرەو سەرەوە، ئینجا ئەو پیاوەی ئەوان دیارییان کردووە، ئینجا (قازی)، ئینجا ئەگەر (قازی) نەبوو، یان بێ دین و ستەمکار بوو، واجبە پیاوماقوڵانی ئەو شوێنە سەرپەرشتی بکەن، واتە: یەکێک دیاری بکەن بۆ سەرپەرشتی منداڵ و شێت، هەرچەند بە کرێیش بێت.

لە فەرموودەیەکی ئیمامی (شافعی)ـدا: لە دوای باوک و باپیرە، دایک لە هەموو کەسێک لە پێشترە، کەوابوو: پیاوماقوڵان با هەر دایکەکە دیاری بکەن، بۆ سەرپەرشتی شێت و منداڵەکان، ئینجا ئەویش بە بەرژەوەندی منداڵەکان دەستکاری لەو ماڵەدا ئەکا، جا ئەگەر داوای کرێی کرد، پیاوماقوڵان کرێیەکە لەو ماڵە دیاری دەکەن.

دروستە بۆ سەرپەرشتکاری شێت و منداڵەکان خواردەمەنی ئەوان و هی خۆیان تێکەڵ بکا ئەگەر بەرژەوەندی شێت و منداڵەکانی تێدابێ، وە هەروەها بۆیان دروستە میوانداری بەو خواردنە بکەن ئەگەر زیان بە شێت و منداڵەکان نەگا، ئەم تێکەڵ کردنە لە کوردەواریدا پێی دەڵین: (ماڵ چاککردنەوە).


سەرچاوەکان



1285 بینین