ناوهڕۆك
بڵاوبوونەوە
چی ڕوودەدات ئەگەر بۆیەکت کردە سەر چینێکی جەلاتین؟، لەسەرەتادا دەتوانیت بە ئاسانی کۆتایی جەلاتینەکە و سەرەتایی بۆیەکە ببینی بەڵام بە تێپەڕبوونی کات هێڵی نێوان چینەکان تێکدەچێت. چونکە بۆیە و جەلاتین وەکو ماددەکانی دیکە لە تەنۆچکەی زۆر ورد پێکدێن، تەنۆچکەکان دەجووڵێن لەو ناوچانەی کە زۆر چڕن بۆ ناوچە کەم چڕەکان بە جووڵەی تەنۆچکەکان لە ناوچەیەکی خەستی بەرز بۆ ناوچەی خەستی کەم دەڵێن، بڵاوبوونەوە، تەنۆچکەی بۆیەکان بڵاودەبنەوە لەو ناوچانەی کە زۆر خەستن، بۆ ئەو ناوچانەی کە خەستییان کەمە، بڵاوبوونەوە لە ناو خانە وەیان لە نێوان خانەکانیشدا ڕوودەدات، خانەکان پێویستیان بە وزە نییە بۆ ئەنجامدانی کرداری بڵاوبوونەوە.
بڵاوبوونەوەی ئاو
خانەکانی زیندەوەران پڕن لە شلەوە دەوردراون بە شلە کە بە زۆری لە ئاو پێکدێن، بڵاووبوونەوەی ئاو لە ڕێی پەردەی خانەوە گرنگە بۆ زیندەکارلێکەکان ئەمەش پێی دەڵێن دەڵاندن. ئاویش وەکو ماددەکانی دیکە لە تەنۆچکەی ورد پێکهاتووە پێی دەڵێن گەردەکان، لە ئاوی پاکدا زۆرترین بڕی ئەو گەردانە بەدی دەکرێت، کاتێک تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ خۆراک یان شەکر یان خوێ چڕی گەردەکانی ئاو کەم دەبێتەوە. پەردەی نیمچەپیاڕۆ واتە هەندێک ماددە دەتوانن بە پەردەکەدا تێپەڕن.
خانە و دەڵاندن
دەڵاندن زۆر گرنگە بۆ کاری خانەکان بۆ نموونە خڕۆکە سورەکانی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی بە پلازمای خوێن دەوردراوە، دەڵاندن کاردەکات بۆ پاراستنی هاوسەنگی چڕی تەنۆچکەکانی ناو پلازما، ئەگەر هاتوو خڕۆکە سوورەکانی خوێن بە ئاوی پاک دەور درابوو، ئەوا گەردەکانی ئاو کە دەچنە ناو خڕۆکەکانەوە و دەبنە هۆی تەقاندنیان، بەڵام ئەگەر بە گیراوەیەکی سوێر دەورە بدرایە ئەوا چڕی گەردەکانی ئاوی ناو خڕۆکە سوورەکە زۆرتر دەبوو وەک لە دەوروبەرەکەی، بەمەش ئاو لە خڕۆکەکانەوە دەردەچێت و خڕۆکەکانیش دەچنەوەیەک، خانەی ڕووەکەکانیش ئاو دەمژن و بە دەڵاندن دەری دەکەن، بەم شێوەیە دەڵاندن دەبێتە هۆی گەڕانەوەی گەشە بۆ ڕووەکێکی سیس بووەوە هەرکاتێ ئاو بدرێت.
گواستنەوەی تەنۆچکە وردەکان
تەنۆچکە وردەکانی وەک شەکر پەردی خانە دەبڕن لە ڕێی ئەو ڕێڕەوانەی کە پێی دەڵێن کونیلە ئەم کونیلانەش لەو پڕۆتینانە پێک دێت کە لە پەردەی خانەدا هەیە، تەنۆچکەکان لە ڕێی ئەو کونیلانەوە بە ڕێگەی گواستنەوەی ناچالاک یان گواستنەوەی چالاک دەگوازرێتەوە.
گواستنەوەی ناچالاک بریتییە لە جووڵەی تەنۆچکەکان لە پەردەکانەوە بەبێ بەکارهێنانی وزە، کە تێیدا تەنۆچکەکان دەجووڵێن لە ناوچەی خەستی بەرزەوە بۆ ناوچەی خەستی کەم، بڵاوبوونەوە و دەڵاندن دوو نموونەن لەسەر گواستنەوەی ناچالاک.
گواستنەوەی چالاک بریتییە لە جووڵەی تەنۆچکەکان لە ناوچە خەستی کەمەوە بۆ ناوچەی خەستی بەرز کە پێویستە بۆ ڕوودانی خانەوزە بەکاربهێنێت.
گواستنەوەی تەنۆچکە گەورەکان
بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی ناچالاک و گواستنەوەی چالاک ڕێگەی باشن بۆ گواستنەوە تەنۆچکە وردەکان لە پەردەکانەوە بۆ خانە بە پێچەوانەوەش، بەڵام تەنۆچکە گەورەکان بە دوو ڕێگەی دیکە دەگوازرێنەوە ئەوانیش هاوردەیی خانەیی و دەکردەی خانەیی.
هاوردەیی خانەیی
لە کاتی گواستنەوەی چالاک پەردەی خانەکە دەوری تەنۆچکە گەورەکان دەدەن و دەیدەنە چیکڵدانۆچکەکان بۆ ئەوەی بخرێنە ناو خانەوە بەم کردارەش دەڵێن هاوردەیی خانەیی، چیکڵدانۆچکەکان توورەکەن لە پارچەکانی پەردەی خانەوە پێکدێن.
دەرکردەی خانەیی
بۆ ئەوەی خانە تەنۆچکە گەورەکانی وەک پاشەڕۆ دەربکات، هەڵدەستێت بە کرداری دەرکردەی خانەیی کە تێیدا چیکڵدانۆچکەکان دروست دەبن بە دەوری تەنۆچکە گەورەکان و دەیگوازێتەوە بەرەو پەردەی خانە، لە پاشان چیکڵدانۆچکەکان یەکدەگرن لەگەڵ پەردەی خانەکە و تەنۆچکەکان دەردەکرێنە دەرەوە،