وزەی زیندەوەران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-09-03:01:00 - کۆدی بابەت: 4310
وزەی زیندەوەران

ناوه‌ڕۆك

زیندەوەران پێویستیان بە وزە هەیە

هەموو زیندەوەران پێویستیان بە وزە  هەیە بۆ ئەوەی بژین، قرتێنەرەکان کە هەندێکیان بە جرجەکان ناسراون لە دەشتەکانی کوردستان، گیا و تۆی ڕووەک دەخۆن بۆ ئەوەی وزەی پێویستیان دەست کەوێ، ئەو کارانەی جرج دەیکات وزەی دەوێت، هەمان شت بەسەر ئەو ڕووەکانە بە جێ دەهێنرێت کە گەشە دەکەن لەو دەشتانەی کە جرجی تێدا دەژێت.

پەیوەندی وزە

زیندەوەران لە دۆڵێکدا یان لەهەر کۆمەڵگەیەکی زیندەیی دیکەدا دابەش دەکرێنە سێ کۆمەڵ لە ڕێی چۆنیەتی وەرگرتنی وزە و ئەم کۆمەڵانەش ئەمانەن: بەرهەم ‌هێنەرەکان و بەکارهێنەرەکان و شیکەرەوەکان.

بەرهەم هێنەرەکان

ئەو زیندەوەرانەی بۆ بەرهەم هێنانی خۆراک ڕاستەوخۆ ڕۆشنایی خۆر بەکاردێنن پێیان دەڵێن بەرهەم هێنەرەکان، ئەم کردارەش لە ڕێی ڕۆشنە پێکهاتنەوە ڕوودەدات، وە زۆربەی بەرهەم ‌هێنەرەکان ڕووەکن، بەڵام هەندێ قەوزە و بەکتریاش بەرهەم ‌هێنن. لە سیستەمی ژینگەیی دۆڵێکدا رووەکە گیایەکان بە بەرهەم هێنی سەرەکی دادەنرێن. لە نموونەکانی دیکەی بەرهەم‌هێنی سیستەمی ژینگەیی گیاو و قەوزەن لە زۆنگاوێکی سوێردا، درەختەکان لە دارستانەکاندا، بەڵام قەوزەکان بەرهەم ‌هێنی سەرەکی زەریاکانن.

بەکارهێنەرەکان

ئەو زیندەوەرانەی کە بەرهەم  هێنەرەکان یان زیندەوەرانی دیکە دەخۆن پێیان دەڵێن بەکارهێنەکان، کە ناتوانن وزەی خۆر ڕاستەوخۆ وەکو بەرهەم هێنەکان بەکاربهێنن، بۆیە وا پێویست دەکات بەرهەم هێنەکان یان زیندەوەرانی دیکە بخۆن بۆ ئەوەی وزەیان دەست کەوێت، چەند جۆرێک بەکارهێن هەیە، ڕووەک خۆرەکان ئەو بەکارهێنانەن کە ڕووەک دەخۆن، کوللە گەورەکان و جرج و مامز نموونەی زیندەوەری ڕووەک خۆری سیستەمی ژینگەیی دۆڵێن، گۆشت خۆرەکان ئەو بەکارهێنانەن کە گیانەوەران دەخۆن، ڕێوی و داڵ و دووپشک و کوندەپەپوو نموونەی زیندەوەری گۆشت خۆرن لە سیستەمی ژینگەیی تێکەڵدا.

هەمەچەشنە خۆر ئەو بەکارهێنەرانەن کە ڕووەک و گیانەوەران دەخۆن، ڕێوی بە گیانەوەری ڕووەک خۆر و گۆشت خۆر دادەنرێت لە سیستەمی ژینگەیدا چونکە قرتێنەرەکان و میوە دەخوات. بەڵام گەندەخۆرەکان زیندەوری ڕووەک خۆر و گۆشت خۆر و پاشماوەی بۆگەنی گیانەوەران و ڕووەکە مردووەکان دەخۆن بۆ نموونە دآڵی گەندە خۆر پاشماوەی ئەو زیندەوەرانە دەخوات کە ڕێوی خواردوویەتی لە سیستەمی ژینگەی دۆلێکدا. هەروەها کەمتیار گیانەوەرێکی گەندە خۆرە لە ژینگەی خۆرهەڵایی ناوەڕاست بە کوردستانیشەوە.

شیکەرەوەکان

ئەو زیندەوەرانەی کە لە ڕێی هەڵوەشاندنەوەی پاشماوەی مردووەکان وزەیان دەست دەکەوێت پێیان دەوترێ شیکەرەوەکان، بەکتریا و کەڕووەکان شیکەرەوەن کە وزەیان لە مردووەکانەوە دەست دەکەوێت و ماددەی سادە بەرهەم دێنن وەکو ئاو و دوانۆکسیدی کاربۆن کە ئەم ماددانە دووبارە لە لایەن ڕووەک و زیندەوەرانی دیکە بەکاردێن، شیکەرەوەکان بەشێکی بنچینەیی هەموو سیستەمێکی ژینگەیین چونکە ئەم زیندەوەرانە هەڵدەستن بە سووڕپێ خواردنی توخمەکان لە سروشتدا.

تۆڕی خۆراک و زنجیرەیی خۆراک

وزەی ناو خۆراک لە زیندەوەرێکەوە بۆ زیندەوەرێکی دیکە دەگوێزرێتەوە بەڵآم زۆر دەگمەنە لە سروشتدا زنجیرەیەکی خۆراکی سادە بدۆزینەوە، چونکە ئەو زیندەوەرانە زۆر کەمن کە خۆراکیان لەسەر یەکجۆر زیندەوەر بێت بۆیە پەیوەندییەکانی وزە لە سروشتدا بە شێوەی تۆڕی خۆراک دەردەکەوێت، تۆڕی خۆراکیش شێوەیەکە پەیوەندی خۆراکی نێوان زیندەوەران دەنوێنێت لە سیستەمی ژینگەییدا.

قوچەکی وزە 

ڕووەکە گیایەکان زۆربەی ئەو وزەیەی کە لە ڕۆشنایی خۆرەوە وەریدەگرن، لە ئەنجامدانی زیندە چالاکییەکان بەکاری دەهێنێت، بەڵام بەشێک لە وزەکە لە شانەی ڕووەکەکەدا کۆدەبێتەوە بەجێدەمێنێت بۆ ئەو زیندەوەرانەی کە گیاخۆرن وەکو قڕتێنەرەکان و زیندەوەرانی دیکە و لەبەرئەوەی جرجەکان پێویستیان بە وزەیەکی زۆر هەیە بۆیە پێویست دەكات کە دانەوێڵەیەکی زۆر بخۆن. جرجیش زۆربەی ئەو وزەیە بەکاردێنێت کە لە خواردنی دانەوێڵەکەوە دەستی دەکەوێت، بەڵام بەشێکی کەمی لە شانەکانیدا کۆدەکاتەوە، وە ڕێویش پێویستی بە وزەیەکی زۆرتر لەوە هەیە کە جرجێک پێویستی پێیەتی بۆیە دەبێت ڕێویەکە چەند جرجێک بخوات بۆ ئەوەی بژێت، لەبەرئەوە پێویست دەکات ژمارەی قرتێنەرەکان لە کۆمەڵگا زیندەییەکەدا زیاتر بێت لەو ڕێویانەی کە قڕتێنەرەکان دەخۆن. 

گوورگەکان و قوچەکی وزە

لەوانەیە یەک جۆر زیندەوەر لە ژینگەیەکدا گرنگ بێت بۆ دەرچوونی وزە، بۆ نموونە گورگ جۆرێکە لە بەکارهێن دەتوانێت قەبارەی زۆر لە کۆمەڵگەی زیندەیی دیاری بکات لەبەرئەوەی خۆراکی گورگ لەوانەیە هەموو شت بگرێتەوە لە مارمێلکەیەک تا ئاسکێک (مامزێکی کێوی). لە دوای ئەوەی گورگ لە ژینگەی دەشتاییدا زۆربوو، بەڵام زۆربەیان لەناوبران نەمانی ئەو گوورگانە بووە هۆی ئەوەی زۆربەی ڕووەک خۆرەکان نەکەونە ژێر دەسەڵاتەوە بۆیە زۆربوونی ئەم کۆمەڵە زیندەییانە لە هەندێک ناوچە بووە هۆی نەمانی لە وەڕگە و دەرکەوتنی برسیەتی.


سەرچاوەکان



3471 بینین