کتێب لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-09-20:15:00 - کۆدی بابەت: 4330
کتێب لە خەودا واتای چیە
لێکدانەوەی خەونەکان

كتێب لە‌ خە‌وندا ئە‌گە‌ر كە‌سێك لە‌خە‌ودا كتێب بخوێنێتە‌وە‌ بە‌ڵگە‌ی ئە‌وە‌یە‌ ڕێگە‌ی دینی پە‌روە‌ردگار هە‌ڵدە‌بژێرێت وە‌ لە‌ كارە‌كانیدا بە‌رە‌و پێش دە‌چێت

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای كتێب لە خەودا کردووە .

كتێب لە‌ خە‌وندا

كتێب لە‌ خە‌وندا ئە‌گە‌ر كە‌سێك لە‌خە‌ودا كتێب بخوێنێتە‌وە‌ بە‌ڵگە‌ی ئە‌وە‌یە‌ ڕێگە‌ی دینی پە‌روە‌ردگار هە‌ڵدە‌بژێرێت وە‌ لە‌ كارە‌كانیدا بە‌رە‌و پێش دە‌چێت ، ئە‌گە‌ر كتێبی هە‌واڵ و باسو خواس بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا نزیك دە‌بێتە‌وە‌ لە‌ پادشا ، ئە‌گە‌ر كتێبی شە‌ریعە‌ت بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا لە‌ كارە‌ ناپە‌سە‌ندە‌كان دە‌ست هە‌ڵدە‌گرێت ، ئە‌گە‌ر كتێبی بنە‌ما دینییە‌كان بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا سە‌رگە‌رمی كارێك دە‌بێت كە‌ سود و قازانجی لێ دە‌كات ، ئە‌گە‌ر كتێبی چرۆك بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا حە‌ز و ئارە‌زو پە‌یدا دە‌كات بۆ فێربون لە‌ژیانی پێغە‌مبە‌ران ، ئە‌گە‌ر كتێبی سە‌رگوزشتە‌ی پاشاكان بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا سە‌رزە‌نشت دە‌كرێت ئە‌گە‌ر كتێبی حیكمە‌ت بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا سە‌رگە‌رمی قورئان خوێندن دە‌بێت ، ئە‌گە‌ر كتێبی ڕێزمانە‌وانی بخوێنێتە‌وە‌ ئە‌وا سە‌رگە‌رمی كاروبارە‌كانی دنیایی دە‌بێت .


سەرچاوەکان



22364 بینین