هۆکارەکانی فیتری لە پیاوان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-10-01:43:00 - کۆدی بابەت: 4337
هۆکارەکانی فیتری لە پیاوان

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی فیتری

پیاو لە خۆڕسکەوە توند و کردەوە زبرە، سیفەتی چەسپاوی بەرگری هەیە، ئارەزووی چوونە پێش و ڕووبەڕوو بوونەوەی هەیە، خاوەن عەزیمەیەکی توندە، کەم هەڵدەچێت و وەڵامدانەوەی لەسەر خۆیە، میزاجی نەگۆڕە، بیر و هۆش بەکاردەهێنێت لە جیاتی سۆز و عاتیفە پێش وەڵامدانەوە و هەنگاونان بۆ کار و کاردانەوە، ڕێژەی هۆرمۆنەکانی نەگۆڕە، ئەو سیفەتانە لە ناخ و دەروون و پێکهاتەی نێرینە ڕۆچووە و لەگەڵیدا ڕاهاتووە.

زۆربەی زانایان ئەو باڵا دەستیەی پیاوان کە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە دەگێڕنەوە بۆ ئەو هۆیانەی خوارەوە:

  • ئەو سیفەتانەی کە لە پیاواندا هەیە، وەک: زیادەی هێز و گەورەیی و هزر، زیاتر کارکردن بە بیر و هۆش و تێڕوانینی ئەنجامەکان و دوور ڕوانین، ئەو سیفەتانەش خوای گەورە بەخشیویەتی بە نێرینە بۆ کەس نیە ڕەخنەی لێبگرێت، کەسیش ئەو توانایەی نییە ئەو سیفەتانە لە نێرینە زەوت بکات و لێی داماڵێت پێش لەدایک بوون یان دوای لەدایک بوون، چونکە گۆڕانی بڕ و ڕێژەی هۆرمۆنەکان کارێکی وا سووک و ئاسان نییە هەروەک نەفامەکان زۆرجار بیری لێ دەکەنەوە.
  • خوای گەورە لەسەر پیاوی داناوە: پەیداکردنی بژێوی ماڵ، خەرجی ماڵ، مارەیی ئافرەت، لێپرسراویەتی دابین کردنی خواردن و پۆشاک و شوێنی حەوانەوە (هەندێک لە مەزهەبەکانی ئیسلام جگە لەوانە خزمەتکاریشی بۆ زیادکردووە).
  • نەگۆڕی و هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی لە کاتە جیاجیاکانی ژیان، وای کردووە پیاوان زیاتر خۆڕاگربن لەسەر کار، فەرمانەکانیان بەجێ بگەیەنن بە بەردەوامی و لە داهێنان و هێنانە بەرهەم باڵا دەست تربن، هەر ئەو هۆکارەش وای کردووە کە نێرینە زیاتر متمانە بە خۆی بکات و پشت بە خۆی ببەستێت.
  • بە درێژای مێژوو باروو گوزەرانی خەڵک و کۆمەڵگە هەروا ڕۆشتووە کە نێرینە پارێزگاری لە مێینە و نەوەکانی بکات، کاروباری ژیانیان بۆ دابین بکات و بەڕێوەی ببات.


سەرچاوەکان



407 بینین