ناوهڕۆك
کار و چالاکی پەروەردەیی
ئافرەتی خاوەن باوەڕ، تێگەیشتوو، پێگەیشتووی ڕۆشنبیری، دەتوانێت لەو بوارەدا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و بەرچاو بگێڕێت، بەنوسینی ووتە و مەقالاتی گونجاو لەگەڵ ژیانی سەردەم دەربارەی چۆنێتی پەروەردەی منداڵ و چاودێری کردنیان تاوەکو دەگەنە تەمەنی هاوسەری و جیابوونەوە لە دایک و باوک، هەروەها نووسین و بڵاوکردنەوەی پەڕاوی بچووک و گەورە لەسەر ئافرەتان و کاروباری ژیانیان و بەرهەڵستی کردنی ئەو هەموو تەوژمە دەرەکییەی دەکرێتە سەر ئافرەتان، وەڵامدانەوەیان بە شێوەیەکی زانستیانە و شەرعیانەی گەنجاو لەگەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنی کۆمەڵگە.
هەروەها ئافرەت لە هەموو ئاستەکانی خوێندن و شوێنەکانی کارکردن دەتوانن ئەو کارە گرنگانە جێبەجێ بکەن بە هاوکاری یەکتری و بەشداری کردن لە یەکێتیەکانی قوتابیان و ئافرەتانی سەربەخۆ (ئەگەر هەبێت).
سەرچاوەکان
671 بینین