مافی ژن لەسەر مێرد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-11-02:59:00 - کۆدی بابەت: 4379
مافی ژن لەسەر مێرد

ناوه‌ڕۆك

مافی ژن لەسەر مێرد چییە؟

خوای گەورە فەرموویەتی (وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ) ژنەکانیان مافیان لەسەر مێردەکانیان هەیە وەک ئەو مافەی مێردەکان لەسەر ژنەکانیان هەیە بەگوێرەی یاسای شەرع، بەڵام پیاوەکان پلەیەکیان زیاتر ماف لەسەر ئافرەتان هەیە.

جا ئەگەر مێردەکە ستەمی لە ژنەکەی ئەکرد و بەخێوی نەئەکرد، یان وازی لێهێنابوو، یان جنێوی پێ ئەدا، یان بە ناهەق لێی ئەدا، ئەبێ (قازی) تەمبێی بکا، بەڵام ئەگەر هەردووکیان تاوانبار بوون، ئەبێ دادگای چارەسەر کردن دروست بکرێ، کە پیاوێکی خزمی مێردەکە و پیاوێکی خزمی ژنەکە ئەنێردرێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان، واتە: با هەوڵی ئاشتکردنەوەیان بدەن، جا ئەگەر نەگونجا، با لێکیان جیا بکەنەوە بە ڕەزامەندی هەردووکیان.


سەرچاوەکان



946 بینین