بۆچی مرۆڤ دەمرێت؟

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-08-02-21:33:00 - کۆدی بابەت: 13875
بۆچی مرۆڤ دەمرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی مرۆڤ دەمرێت (بە عەرەبی: لماذا يموت الإنسان، بە ئینگلیزی: Why does a person die) مرۆڤ لە ئەنجامی مردنی خانەکان دەمرێت، دوای ئەوەی خانەکان ئەرکەکانیان تەواو دەبێت، ملیارەهایان دەمرن، ئەمەش ڕێگە بۆ دروستبوونی خانەی نوێ دەکاتەوە، گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە هەموو خانەکانی جەستە بە هەمان ڕێژەی تەمەنی مرۆڤ دووبارە خێرا دروست نابنەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کۆتاییەکانی کرۆمۆسۆمەکان کە بە تێلۆمێر ناسراون، لەگەڵ هەر دابەشبوونی خانەیەکدا کورتتر دەبنەوە، کاتێک دابەشبوون و زیادبوونی خانەکان بە هەڵە ڕودەدات، دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی، بۆ نموونە شێرپەنجە کاتێک گەشە دەکات کە خانەکان بەبێ کۆنترۆڵ زۆر دەبن و ئەرکە ئاساییەکانیان لەدەست دەدەن، بە هەمان شێوە نەخۆشی تێکچوونی دەمارەکان وەک ئەلزەهایمەر دەتوانێت لە تێکچوون و دووبارە دروستبوونەوەی تەواوەتی خانە دەمارییەکانەوە سەرهەڵبدات.

جگە لەوەش، بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی سەروو بنەوشەیی و کاریگەرییەکانی گەردیلە ناجێگیرەکان و بەرهەمی لاوەکی و جۆراوجۆری خانەیی بەشدارن لە پیربوونی خانەکان، زانایان بەدوای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا دەگەڕێن بۆ باشترکردنی دابەشبوون و دووبارەبوونەوەی خانەکان، ئەم توێژینەوەیانە کە لەسەر زیندەوەرانی وەک کرم و مشک و مێشوولەی میوە ئەنجامدراون، ئامانجیان کەمکردنەوەی بڕی کالۆرییە کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت یان بەڕۆژووبوون بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، ئەم جۆرە کارانە یارمەتی پاراستنی درێژی تێلۆمێر دەدەن، کە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی خانەکان و هێواشکردنەوەی پرۆسەی پیربوون.

هۆکارەکانی مردنی لەناکاو

چەندین هۆکاری جیاواز هەن کە دەبنە هۆی مردنی لەناکاو و ئەو هۆکارانەش بریتین لە:

  • ڕووداوی هاتووچۆ یان جۆرەکانی تری ڕووداو.
  • خنکان یان کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە.
  • ئاگرکەوتنەوە یان کارەساتی سروشتی تر.
  • جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک لەناکاو.
  • نەخۆشییە درمیەکان، وەک کۆڤید-١٩
  • کوشتن.
  • شەڕ یان هێرشی تیرۆریستی

ئایا بیرهێنانەوەی مردن ژیانی مرۆڤ باشتر دەکات؟

بەڵێ، بیرهێنانەوەی ئەوەی کە مردن هەر ڕوودەدات، یارمەتی مرۆڤ دەدات کە ئەرک و ئامانجی خۆی لە ژیاندا هەڵبسەنگێنێتەوە و بڕیاری باشتر بدات، بە مەرجێک گرنگیدان و بیرکردنەوەت دەربارەی مردن زیادەڕەوی نەکەیت تا پێویستیت بە پزیشک یان ڕاوێژکردن لەگەڵ پسپۆڕێکی تەندروستی دەروونی هەبێت.

ئامۆژگاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەت لەگەڵ لەدەستدانی کەسێکی ئازیز

هەرچەندە لەدەستدانی ئازیزان بە مردن بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیان، بەڵام چەند ئامۆژگاریەک هەیە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئاسانکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی لەدەستدانی کەسێکی ئازیز، لەوانە:

هەستی ئازار و لەدەستدانی خۆت قبوڵ بکە، و تێبگە کە زاڵبوون بەسەر ئەم لەدەستدانەدا ڕەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت. سیستەمێکی پشتگیری لە دەوروبەرت دروست بکە، لەوانە هاوڕێ، خێزان، یان ئەو کەسانەی کە تووشی دۆخی هاوشێوە بوون. دڵنیابە ئاگاداری خۆت بە و ڕێگە بە خۆت بدە کە پشووی پێویست وەربگریت. ئەگەر هەستت بە زیادبوونی نیشانەکانی دڵتەنگی و لەدەستدانی حەز یان خولیای ئەو لایەنانەی ژیان کرد کە پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە ٢-٤ هەفتە خۆشی بۆت دەهێنا، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ زانیاری زیاتر.


سەرچاوەکان



87 بینین