هۆکارەکانی لەکارکەوتنی گێڕی ئۆتۆماتیک

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-14:38:00 - کۆدی بابەت: 4358
هۆکارەکانی لەکارکەوتنی گێڕی ئۆتۆماتیک

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێل

ئۆتۆمبێل ئامێرێك كە لەسەر چوار تایە دەڕوات و بەكاردێت بۆ گواستنەوەی كەسەكان و پێویستییەكانیان، ئۆتۆمبێلەكان لەسەر جادەكان دەڕۆن و بەپێی جۆرەكەی لە دوو نەفەرەوە تا هەشت نەفەر دەتوانن سوارببن، لە سەدەی بیستەمەوە ئۆتۆمبێلەكان چونەتە ناو بەكارهێنانی جیهانییەوە، هەروەها یەكێكە لە گرنگترین بنەماكانی پێشكەوتن، ئۆتۆمبێلی فۆڕد یەكێكە لە بەناوبانگترین ئۆتۆمبێلەكان كە لە ساڵی 1908 بەرهەمهێنرا، پاش ماوەیەكی كەم ئۆتۆمبێلەكان شوێنی ئەو عەرەبانانەیان گرتەوە كە بە گیانداران ڕادەكێشران، سەرەتا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆر بڵاوبوویەوە پاشان ڕۆژئاوای ئەوروپا و دواتر وڵاتەكانی تری جیهان، یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی ئۆتۆمبێل بزوێنەر و برەیك و گێڕە، كە گێڕ دوو جۆری هەیە گێڕ ئۆتۆماتیك، گێڕ عادی.

گێڕی ئۆتۆماتیك چییە؟

پێش ئەوەی باس لە هۆكارەكانی لەكاركەوتنی بكەین سەرەتا پێویستە بزانین چییە، گێڕئۆتۆماتیك بریتییە لە سندوقێك كە لە كۆمەڵە هەستەوەرێكی كارەبایی پێكهاتووە و هەڵدەستێت بە گۆڕینی خێراییەكانی ئۆتۆمبێل بەبێ دەستێوەردانی شۆفێر تەنها لەڕێگەی (پێدڵ) بەنزینەوە، شێوازی كاركردنی گێڕی ئۆتۆماتیك بریتییە لە كاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلەكەدا كاتێك شۆفێرەكە پێ دەنێت بە بەنزیندا ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە گۆڕینی خێرایی ئۆتۆمبێلەكە لەڕێگەی گۆڕینی گێرەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە، كە ئەمەش لەڕێگەی گەیاندنی دوو بۆریەوەیە بە بەكارھێنانی ڕۆنی گێڕ (Transmission Fluid)، هەروەها پێچەوانەی ئەمە ڕوودەدات لەكاتی هێواشبوونەوەی ئۆتۆمبێلەكە

هۆكارەكانی لەكاركەوتنی گێڕی ئۆتۆماتیك

هۆكارەكانی لەكاركەوتنی گێڕی ئۆتۆماتیك بریتییە لە:

  • نەگۆڕینی گێڕی ئۆتۆمبێلەكە، كە ئەمە بەبۆنەی كەمی ڕۆنی گێڕەوە (Transmission Fluid) ڕوودەدات یان گیرانی فلتەرەكانی.
  • زۆر پەستان (زەخت) كردن لە ئۆتۆمبێلەكە، كە دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە و تێكدانی گێڕەكەی.
  • گۆڕینی خێرایی لە سەر ڕێگە تەختەكان كە دەبێتە هۆی خراپبوون و شكاندنی ڕێگرەكانی گێڕەكە.
  • ڕێگریكردن لە گۆڕانی خێراییەكان، واتا نەهێڵیت ئۆتۆمبێلەكە گێڕ بگۆڕێت، كە ئەمەش كێشە لە گێركەدا دروست دەكات.

گێڕی ئۆتۆمبێل

گێڕ بریتییە لە ئامێرێك كە لە نێوان سەرچاوەی كارەبایی ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەكەدا كار دەكات، ئامانجەكەی بریتییە لە گۆڕێنی گێڕی ئۆتۆمبێل بەپێی ئەو خێراییەی كە هەیەتی، بۆیە ئەم بەشەی ئۆتۆمبێل (گێڕی ئۆتۆماتیك) چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە كە بریتین لە:

لایەنە ئەرێنییەكانی

گێڕ ئۆتۆماتیك تێچوویەكی كەمی هەیە لە بەكارهێنانی بەنزیندا، هەروەها پێویستی بە شۆفێر نییە بۆ گۆڕینی خێراییەكان (گێڕ)ـی ئۆتۆمبێلەكە، بەڵام لە ئۆتۆمبێلی گێڕ عادیدا پێویستە شۆفێرەكە بە دەست گێڕەكان بگۆڕێت، هەروەها گۆڕانی خێرایی (گێڕ) لە ئۆتۆمبێلە گێڕ ئۆتۆماتیكییەكاندا لە ئۆتۆمبێلە گێڕ عادییەكان خێراترە.

لایەنە نەرێنییەكان

گێڕێ ئۆتۆماتیك كاتێكی زیاتری دەوێت بۆ كاركردن، هەروەها دەنگێكی زۆر دروستدەكات و دەلەرزێك لەكات گۆڕینی خێرایی (گێڕ)ـەكاندا، گێڕی ئۆتۆماتیكی زیاتر بۆ بزوێنەرە بچووكەكان دادەنرێت، هەروەها زۆربەی شۆفێرەكان حەزیان بەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە نییە.


سەرچاوەکان



1391 بینین