ناوهڕۆك
پێناسەی بێ ئومێدی
حاڵەتێکی کاتییە لە هەستکردن بە نائومێدی و ناڕەحەتی بەهۆی تێرنەکردنی پاڵنەرەکانی یان دەتوانین بڵێین حاڵەتی ڕێگرتن و ڕاگرتنی پاڵنەرە.
ئێمەش لە ژیانی ڕۆژانەمان تووشی بێئومێدی دەبین چونکە هیچ ژینگەیەک نییە هەموو حەز و ئارەزووەکانمان تێربکات بۆیە دەتوانین بڵێین زۆر بارودۆخ هەن وا لە مرۆڤ دەکات تووشی بێ ئومێدی بێت.
هۆکارەکانی بێ ئومێدی
- ئەو کارانەی وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە تاوان بکات.
- هەموو ئەو شتانەی وا لە مرۆڤ دەکات کەرامەت و ڕێزی کەم ببێتەوە.
- کاتێک بارودۆی دەوروبەر وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە لاوازی بکات.
- کاتێک مرۆڤ دەترسێت لە لەدەستدانی ئەو ڕێز و پایەی بەدەستی هێناوە.
- کاتێک مرۆڤ هەست بە نائومێدی دەکات بەرامبەر بە خویەک و ناتوانێت وازی لێ بهێنێت.
- کاتێک بەڕێوبەرێکی دیکتاتۆری دەبێت.
- کاتێک بەبێ تاوان سزا دەدرێت.
- کاتێک هەست دەکات ئامانجەکانی بەدەست نایەت.
- کاتێک دەبینێت کەسی نشیاو پاداشت دەکرێت.
سەرچاوەکان
4452 بینین