ئۆتۆمبێلەکانی شێڤرۆلێت ڤۆڵت

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-15-15:32:00 - کۆدی بابەت: 4524
ئۆتۆمبێلەکانی شێڤرۆلێت ڤۆڵت

ناوه‌ڕۆك

شێڤرۆلێت ڤۆڵت

ئۆتۆمبێلی شێڤرۆلێت ڤۆڵت یەكەم جار لە ساڵی 2008 بەرهەمهێنرا، كە شۆڕشێكی گەورەبوو لە جیهانی ئۆتۆمبێلەكانی دۆستی ژینگە، چونكە ئۆتۆمبێلێكی كارەباییە و لە ڕێگەی وێستگەی تایبەتی كارەباییەوە بارگاوی دەكرێتەوە، ئەم ئۆتۆمبێلە دوو بزوێنەری هەیە كە یەكێكیان كارەباییە و ئەوەی تریان بە بەنزین كاردەكات، ئەمەش بۆ ئەوە باشە كاتێك خاوەنەكەی لەبیری دەكات كە ئۆتۆمبێلەكەی بارگاوی بكاتەوە ئەوا دەتوانێت بزوێنەرە سوتەمەنییەكە بەكاربهێنێت، وەك ئۆتۆمبێلەكانی تر ئەم ئۆتۆمبێلە چەندین تایبەتمەندی و كێشەی هەیە كە لێرەدا باسیاندەكەین.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی شیڤرۆلێت ڤۆڵت (Chevrolet Volt)

كۆمپانیای جێنێڕاڵ مۆتۆرز (General Motors) زیاتر لە 435 ملیۆن دۆلار لە بەرەوپێشبردنی باتری ئۆتۆمبێلەكاندا خەرج دەكات، ئەو تایبەتمەندییانەی كەم ئەم ئۆتۆمبێلە لەخۆی گرتووە بریتییە لە:

  • شیڤرۆلێت ڤۆڵت (Chevrolet Volt) توانی 5/5 بەدەستبهێنێت لە تاقیكرنەوەی سەلامەتی وڵاتی ئەمریكا، بەمەش یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە سەلامەتەكانی جیهان.
  • كامێرای تایبەت بە بینینی دواوەی هەیە.
  • لە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە 10 ئەیرباگی تێدایە كە بە ناویدا دابەشكراوە بۆ پاراستنی سەرنشینەكانی.
  • ئاگاداركەرەوەی تایبەتی بە ناوچەی كوێری ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە.
  • لە هەندێك شوێنی ئۆتۆمبێلەكەدا (ستیل)ـی بەهێز لە دروستكردنیدا بەكارهێنراوە.
  • ئۆتۆمبێلەكە دوو بزوێنەری هەیە كە یەكێكیان كارەباییە و ئەوەی تریان بە بەنزین كاردەكات.
  • بزوێنەرەكەی كە بە بەنزین كاردەكات قەبارەكەی 1500 سی سییە و چوار بستۆنە، هەروەها هێزی 101 ئەسپی هەیە و قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 35 لیترە.
  • بزوێنەری كارەبایی ئۆتۆمبێلەكە كارەباییە و پاتریەكی لیثیۆم (Lithium)ـی هەیە كە قەبارەكەی 19 كیلۆواتە.
  • كاتێك شەحنی باترییەكەی پڕبێت دەتوانێت دووری 65 كیلۆمەتر بڕوات، كە لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە كەسی ئاسایی دووری 65 كیلۆمەتر دەبڕن لەكاتی ڕۆشتن بۆ سەر كارەكانیان و هاتنەوە، بۆیە بە دەگمەن پێویستی بە سوتەمەنی دەبێت، بەمەش پشبەستن بە سوتەمەنییەكان كەمدەكاتەوە و سوودی زیاتر دەگەیەنێت بە ژینگە.
  • دیزاینی ئۆتۆمبێلەكە سەردەمیانەیە و شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت بگات بە 160 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • خۆڕاگرە لە ڕێگاندا، شێوازی ئۆتۆمبێلەكە داینامیكییە و سیستمی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكە پێشكەوتووە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی شیڤرۆلێت ڤۆڵت (Chevrolet Volt)

  • یەكێك لە كێشە دیارەكانی ئۆتۆمبێلەكە كەمی وێستگەی بارگاویكردنەوەیە لە وڵاتە عەرەبییەكان.
  • چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە قورسە، چونكە ئۆتۆمبێلەكە نوێیە شارەزای تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكە كەمە.


سەرچاوەکان



739 بینین