ناوهڕۆك
دوكەڵی ئۆتۆمبێل
ئەو دوكەڵەی كە لە ئەكسۆزی ئۆتۆمبێلەوە دێتە دەرەوە، پێكدێت لە گازە جیاوازەكان، وەك گازی نایترۆجین (N2)، هەڵمی ئاو (H2O)، گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن (CO2)، هەروەها چەندین گازی ژەهراوی تر دەردەدات وەك یەكە ئۆكسیدی كاربۆن و ئۆكسیدی نایترۆجین، بەپێی ڕەنگی ئەو دوكەڵەی كە لە ئەكسۆزی ئۆتۆمبێلەوە یەتەدەرەوە دەتوانین كێشە و هۆكارەكان و چارەسەرەكەی بدۆزینەوە.
دوكەڵی سپی
ئەو دوكەڵەیە كە لە كاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەكەدا دێتە دەرەوە، ئەم دوكەڵە بە كێشە دانانرێت ئەگەر بەردەوام نەبێت تا دوای گەرمبوونی بزوێنەرەكە، بەڵام گەر بەردەوام بوو ئەوە مانای وایە كە شلەی فێنككەرەوە یان ئاو چووەتە ناو ژووری سوتانەوە (Combustion chamber)، بۆیە پێویست دەكات پشكنین بۆ شلەی فێنككەرەوەی ناو ڕادێتەری ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، كە لەوانەیە كەمبووبێتەوە یان لێچونێك هەبێت، یان دەكرێت هۆكارەكەی ڕزینی كاسكێتەكان بێت یان درز بردنی سەری بستۆنەكان بێت.
دوكەڵی شین
دوكەڵی شین یان دوكەڵی خۆڵەمێشی دەردەكەوێت بەبۆنەی لێچوون لە ڕۆنی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكە و تێكەڵبوونی بە بەنزین، هەروەها هركارەكانی تر بریتین لە تێكچوونی بستۆنەكان یان گیرانی فلتەری ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكە یان فلتەری هەواكەی بەباشی كارنەكات، كە ئەمانە هەموویان دەبنە هۆی دروستبوونی دوكەڵی شین.
دوكەڵی ڕەش
دوكەڵی ڕەش بەبۆنەی جوان یان تەواو نەسوتانی بەنزینەوە دروست دەبێت، كە ئەمەش لەڕێگەی دەنكۆڵەكانی كاربۆنەوە دروست دەبن، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بڕێكی زۆر لە بەنزین و نەبوونی ئۆكسجینی پێویست بۆ سووتاندنی، یان دەكرێت بەبۆنەی دروستبوونی كێشە لە هەستەوەرەكانی تێكەری بەنزین (Fuel injection) ڕووبدات.
چۆنیەتی كەمكردنەوەی دوكەڵی دەردراو لە ئۆتۆمبێلەكانمانەوە
- بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان، چونكە پێویستیان بە بەنزین نییە و ژینگە پیس ناكەن.
- بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان لەجیاتی ئۆتۆمبێلە كۆنەكان، چونكە سیستمی ئەكسۆزی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان باشترە و كەمتر ژینگە پیس دەكات.
- چاكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت و پشكنینی بەشێوەیەكی بەردەوام.
- لێخوڕین بەشێوەیەكی هێواش و پارێزراوانە، چونكە خێرا ڕۆشتن دەبێتە هۆی دەردانی دوكەڵێكی زۆر.
- ئۆتۆمبێلەكەت گەرم بكە پێش لێخوڕینی، ئەمشێوەیە بزوێنەرەكەت بە تەندروستی دەمێنێتەوە و كێشەت دروست نابێت.
ئایا دوكەڵی ئۆتۆمبێل كاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە؟
ئەو دوكەڵەی كە لە ئەكسۆزی ئۆتۆمبێلەوە دێتە دەرەوە كاریگەرییەكەی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە و دەكرێت ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان، كاتێك كە ئۆكسیدەكانی نایترۆجین لەگەڵ گەردەكانی تردا یەكدەگرن ترشی نیتریك پێكدەهێنن، دەتواتر هەڵدەمژرێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان.
لە توێژینەوەكانی (WHO) لە ساڵی 2012 دەركەوتووە كە دوكەڵی دیزڵ دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان.