ناوهڕۆك
وزەی شەپۆل
كاتێك با بەسەر ڕووی زەریادا جووڵە دەكات شەپۆلەكان دروست دەكات قەبارەی شەپۆل پشت دەبەستێت بە بەھێزی ھەڵكردنی با و درێژی كاتی ھەڵكردنی تا باكە بەھێزتر و ماوەیەكی درێژتر بێت ئەوا شەپۆلەكە گەورەتر دەبێت.
ئەو با یانە كە لە ئەنجامی گەردەلوولە ھاوینەییە كەمەرییەكانەوە و گەردەلوولە زستانیە بەھێزەكانەوە بەرھەم دێن شەپۆلی گەورەن كە ڕاماڵینێكی بەھێز لە ھێڵی كەنار دروست دەكات، لەوانەیە شەپۆلەكان لە ئەنجامی ھەڵكردنی گەردەلوولەكان بگوازرێتەوە بۆ سەدان و بگرە ھەزاران كیلۆمەتر لە ناوچەی گەردەلوولەكەوە بۆ ھێڵی كەنار، ھەندێك لە شەپۆلە گەورەكان كە دەگەنە كەناری باشوری نیمچە دورگەی عەرەبی بۆ نموونە لە ئەنجامی ھەڵكردنی گەردەلوول لە ئوسترالیا وە دروست دەبن.
زنجیرە شەپۆلەكان
كاتێك پارچە بەردێك دەخەیتە ناو گۆمێكەوە شەپۆلی زۆر دروست دەكات شەپۆلەكان بە تاك ناجوڵێن، شەپۆلەكان بە شێوەی كۆمەڵ كە بە زنجیرە شەپۆلەكان ناودەبرێت تا ئەم زنجیرە شەپۆلانە لە سەرچاوەیەكەوە دوور بكەوێتەوە بە ناو ئاوی زەریادا بێ پچڕان دەگوێزرێتەوە، بەڵام كاتێك شەپۆلەكە دەگاتە ئاوێكی كەم قووڵ بنكی شەپۆلەكە بە بنی دەریادا دەدات و جووڵەی شەپۆلەكە كەم دەبێتەوە، لەم كاتەدا لوتكەی شەپۆلەكە كە بە تێكڕای خێراییەكەی زیاتر دەڕوات و بەرز بوونەوەی زیاد دەكات، تا شەپۆلەكە دەچەمێتەوە و دەشكێت ئەم شەپۆلە شكاوانە بە شەپۆلی خلیسكێ كردن دەناسرێت، ماوەی شەپۆلی بریتییە لەو ماوەیەی كە دەكەوێتە نێوان دوو شەپۆلی شكاوە.
شەپۆلە ھاڕەرەكان
بیرۆكەی چۆنیەتی دروست بوونی لم وەربگرە كاتێك شەپۆلەكان دەشكێنەوە، وزەیەكی گەورە دەردەكەن، شەپۆلی شكاوە دەتوانیت تاوێرە ڕەقەكان وردبكات و بیانگوێزێتەوە بۆ كەنار.
كاتێك ئاو دەڕژێتە ناو درزەكانی تاوێرەكانەوە یارمەتی شكاندنی چەو و پارچەی گەورە دەدات و دەنكۆڵە لمییەكان لێدەكاتەوە، ئەو لمە وردانە كە شەپۆل ھەڵیدەگرێت دەبێتە ھۆی ھەڵكۆڵین و لووسكردنی تاوێرەكانی كەنار لە ئەنجامی ئەمەدا تاوێرەكان دەشكێن و دەبن بە پارچەی وردەوە تا دەگاتە قەبارەی دەنكۆڵەی لم لە كۆتاییدا.