ئەو شوێنانەی لەش کە خوێنیان لێ وەردەگیرێت

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-31-13:06:00 - کۆدی بابەت: 14458
ئەو شوێنانەی لەش کە خوێنیان لێ وەردەگیرێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خوێنهێنەرەکان بۆ ڕاکێشانی خوێن (بە ئینگلیزی: Veins for phlebotomy، بە عەرەبی: الأوردة لسحب الدم) ڕاکێشانی خوێن کرداری وەرگرتنی خوێن و کۆکردنەوەی خوێنە لە نەخۆشەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی تەندروستییان. زۆر گرنگە لە کاتی ئەنجامدانی خوێن وەرگرتندا بزانرێت کام خوێنهێنەرە گونجاوترینە. سێ خوێنهێنەر لە قۆڵەکاندا هەن لەلایەن کارمەندانی تاقیگە زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە.  سێ خوێنهێنەری تریش هەن کەمتر بۆ وەرگرتنی خوێن پشتیان پێ دەبەسترێت

ئەو شوێنانەی لەش کە خوێنیان لێ وەردەگیرێت 

یەکەم:

خوێنهنەرەکانی قۆڵ (کانۆلای پێوە نەبێ) ئەوانیش 3 جێگەن: 

1. خوێن هێنەری median cubital‏ یەکەم هەڵبژاردەن شینبوونەوەیان بە ئاسانی تیا ڕوونادات.
2.خوێنهێنەری Cephalic‏ هەڵبژاردەی دووەمە و قورسترن بۆ دۆزینەوە.
3. خوێنهێنەری basilica‏ هەڵبژاردەی سێیەمە و تەنها کاتێک کە دوو خوێنهێنەرەکەی پێشوو نەدۆزرایەوە خوێنی لێ وەردەگیرێت و زۆر شوێنکی هەستیارە بەهۆی نزیکی لە دەمارەکان. لێرە شینبوونەوە بە ئاسانی ڕوو دەدات و دەرچونی دەرزییەکە ئەگەری زیاترە.

دووەم:
لەسەر دەست یان لاتەنیشتی مەچەک لای پەنجە مۆر (کانۆلای پێوە نەبێ).

سێیەم : پێ
ئەم جۆرە دەبێت پزیشک رێگە بدات بە ئەنجامدانی، لەسەر پێ و لە لاتەنیشت ئەو شوێنانەی کە خوێنهێنەری ئاشکراو ئەستووری هەیە.

چوارەم: مل
بە زۆری لە منداڵدا تەنها ئەم شوێنە خوێن باش وەردەگیریت چونکە خوێنهێنەرەکەی دیار و ئەستوورە بێگومان بەبێ بەستی تۆرنیکا.

پێنج: ڕان
لە نێوان خاڵی کۆتایی بە یەکگەیشتنی ڕان بە جەستە خوێنهێنەرێک هەیە ئەکرێ خوێن وەرگرین، بەڵام ئەمە کۆتا هەلبژاردەیە.

ئەو شوێنانەی بۆ خوێن وەرگرتن گونجاو نین

هەرچەندە دەتوانرێت لە  پێیەکان خوێن وەربگیرێت، بەڵام وەرگرتنی خوێن لە پێیەکان لە کاتێکدا گونجاوە ئەگەر خوێنهێنەرەکانی دەست و قۆڵەکان بۆ خوێن وەرگرتن گونجاو نەبوون، واتە پێویستە پێیەکان هەڵبژاردنی کۆتایی بن. خوێن وەرگرتن لەم شوێنە ڕەنگە ببێتە هۆی خوێن مەیین، هەروەها ئەو شوێنانەی تووشی هەوکردن، برینداربوون و سووتاوی بوون نابێت خوێنیان لێ وەربگیرێت، سەری پەنجەکان و ناوەڕاستی پەنجەکان بۆ خوێن وەرگرتن گونجاو نین. خۆت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی ئەو شوێنانەی کەمتر شانەی نەرمیان تێدایە و دەمارەکان زۆر کۆبوونەتەوە یان خوێنهێنەرەکە نزیکە لە ئێسکەوە.


سەرچاوەکان



88 بینین