خواردنی منداڵی تازە لەدایکبوو تا شەش مانگ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-17:52:00 - کۆدی بابەت: 4617
خواردنی منداڵی تازە لەدایکبوو تا شەش مانگ

ناوه‌ڕۆك

چی بە منداڵە نوێیەكەمان بدەین؟

منداڵ بۆ تێرکردنی جەستەی ڕاستەوخۆ دەمی بۆ مەمکی دایکی دەبات، خواردنی منداڵ لەم تەمەنەدا شیری دایک یاخود شیری وشکە و پێدانی خواردنی دیکە پێیان قەدەغەیە چونکە کۆئەندامی هەرسی منداڵ هێشتا ئامادەی هەرسکردنی ئەو خواردنانەی نییه.

چۆن بزانین منداڵەکەمان بە پێی پێویست شیری خواردووە؟

بوونی شیر لە مەمکدا دەبێتە هۆی ڕەقبوونی کەواتە بە پێدانی شیر بە منداڵەکە و نەرمبوونەوەی مەمک، ئەوا مەمک هەست بە ئاسوودەیی دەکات و واتە منداڵەکە تێر بووە، منداڵەکەش دوای تێربوونی هەست بە ئارامی دەکات.

منداڵان ماوەیەکی کەم دوای لەدایک بوونیان کێشیان کەم دەکات، زۆرینەیان لە ڕۆژانی سەرەتای لەدایکبوونیاندا ٪٧ ـی کێشیان لەدەست دەدەن، دوو هەفتە دوای لەدایکبوونی منداڵەکە دەبێت کەم کەم کێشی بێتەوە شوێنی خۆی، منداڵ تا چوار مانگی دەبێت بە ڕێژەیەکی مامناوەند هەفتەی ١٧٠ بۆ ٢٢٥ گرام کێشی زیاد بکات، لە چوار مانگییەوە تاوەکو حەوت مانگی بەڕێژەیەکی مامناوەند دەبێت هەفتەی ١١٥ بۆ ١٧٠ گرام کێشی زیاد بکات، کێشی گونجاوی منداڵ نیشانەی خۆراکی باشی ئەوە.

شیری دایک لە ڕۆژانی سەرەتای و تازە لەدایکبوونی منداڵدا خەستە و بڕەکەی کەمە، منداڵ لەم تەمەنەدا یەک تا دوو دایبی لە ڕۆژێکدا پیس دەکات، بەڵام ئەم ژمارەیە لەگەڵ شیر خواردنی ئاسایی ئەودا دەبێت بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی شەش دایبی پیس بکات.

لە مانگی یەکەمدا منداڵەکەت دەبێت سێ جار لە ڕۆژێکدا خۆی پیس بکات و ڕەنگی پیساییەکەی لە پێنج تا حەوت ڕۆژی سەرەتایدا ڕوون یان زەردێکی ڕوون بێت، دوای یەک مانگی پیسایی کردن لە ڕۆژدا کەم دەبێتەوە و ئەگەری هەیە هەندێک ڕۆژ منداڵەکە ئەسڵەن خۆی پیس نەکات، بە دەستپێکردنی خواردن دان بە منداڵەکەت دووبارە پیسایی کردنی زۆر دەبێتەوە و بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی جارێک یان دوو جار دەبێت.

نیشانەكانی نەخواردنی تەواو

هەندێک نیشانە کە دەریدەخات منداڵەکە بەڕێژەی پێویست شیری نەخواردووە:

١- ئەگەر منداڵەکەت کێشی کەم بکات.

٢- ئەگەر کێشی منداڵەکەت دوای ڕۆژی پێنجەمی لەدایکبوونی زۆر نەکات و ئەگەریش کێشی دابەزی ئەوا بیبە لای پزیشک.

٣- دوای پێنجەم ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکە، منداڵەکە کەمتر لە شەش دایبی پیس دەکات لە ڕۆژێکدا، پیسایی منداڵەکە دەبێت دوای ڕۆژی پێنجەم دەبێت زۆر کەم و ڕەنگی تۆخ بێت.

٤- میزی منداڵەکە نابێت زەردی تۆخ بێت ئەگەر منداڵەکە بە ئەندازەی پێویست شلەمەنی بخواتەوە دەبێت ڕەنگی میزەکەی ڕوون یان زەردێکی کاڵ بێت، جگە لەمەبوو ڕەنگی میزەکەی نیشانەیە بۆ کەمی ئاو و وشکبوونەوەی.

٥- منداڵ بە زۆری لە نوزەنوز کردن یان بێتاقەتی، کاتێک منداڵەکەت بۆ شیر خواردن نزیکی سنگت دەکەیتەوە خەوی لێکەوێت یان بە دوورخستنەوەی لە سنگت دەستبکاتەوە بە بێتاقەتی.

٦- وشکی چاو یاخود دەمی منداڵەکە.

٧- منداڵەکە هەست بە تێربوون نەکات تەنانەت ئەگەر یەک کاتژمێری تەواویش خەریکی مژینی مەمکی دایکی بێت.

٨- دوای شیر خواردنی منداڵەکەت هەست بە نەرمبوونی مەمکت نەکەی.

٩- دەنگی شیرخواردنی منداڵەکە نەبیستیت (هەڵبەتە هەندێک لە منداڵان زۆر ئارام و بێدەنگ شیر دەخۆن، هەر بۆیە ئەگەر نیشانەی ترت نەبینی لە منداڵەکەت ئەوا بێدەنگیەکەی کێشەیەکی نییە)


سەرچاوەکان



4248 بینین