دۆزینەوەی كۆمەڵەی خۆر The discovery of the solar system
تا سەدەی حەڤدەھەم بڕوا وابوو كە لە گەردوون ھەشت تەن ھەیە كە ئەمانەن: (ھەسارەی زەوی، عەتارد، زوھرە، مەریخ، موشتەری، زوحەل، خۆر و ھەیڤی زەوی) وە تەنھا ئەم تەنانە دەتوانرێت لە زەوییەوە بەبێ بەكارھێنانی تەلیسكۆب ببینرێن، بەڵام لەدوای داھێنانی تەلیسكۆب لە سەدەی حەڤدەھەم تەنی گەورەی تر دۆزرانەوە ئەو تەنانەش ھەیڤەكانی موشتەری و زووحەل بوون، وە لە سەدەی ھەژدەھەمدا ھەسارەی ئۆرانۆس و دوو لە ھەیڤەكانی دۆزرایەوە لەگەڵ دوو ھەیڤی تر لە ھەیڤەكانی زووحەل.
وە لە سەدەی نۆزدەھەمدا ھەسارەی نیپتۆن و چەند ھەیڤێكی ھەسارەكانی تر دۆزرانەوە.
دوو كۆمەڵەی خۆر ناوەكی و دەرەكی The inner and outer solar system
كۆمەڵەی خۆر دابەش دەبێت بۆ دوو بەشی سەرەكی: كۆمەڵەی خۆری ناوەكی، كۆمەڵەی خۆری دەرەكی، كۆمەڵەی خۆری ناوەكی «ناوەوە» پێكھاتووە لەو چوار ھەسارەیەی كە لە خۆرەوە نزیكترن، وە كۆمەڵەی خۆری دەرەكی پێكھاتووە لەو ھەسارانەی كە لە خۆرەوە دوورترن.
ھەسارە ناوەكییەكان The inner planets
ھەسارەكانی كۆمەڵەی خۆری ناوەوە زۆر لە یەكترەوە نزیكن بە گوێرەی ھەسارەكانی كۆمەڵەی خۆری دەرەكی.
ھەسارە ناوەكییەكان بە ھەسارەكانی زەویش دەناسرێن چونكە ڕووكانیان چڕە و تاوێریە وە لەگەڵ ئەوەش ھەموو ھەسارەیەك لە ھەسارە ناوەكییەكان تایبەتمەندی خۆی ھەیە.
ھەسارە دەرەكییەكان The outer planets
ھەسارەكانی كۆمەڵەی خۆری دەرەكی ئەمانە دەگرێتەوە: موشتەری، زووحەل، ئۆرانۆس، نیپۆن.
ھەسارە دەرەكییەكان جگە لە پلۆتۆ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ھەسارە ناوەكییەكان بەوەی كە ھەسارەكانی گەورەترە وە ھەمووی لە گاز پێكھاتووە، بۆیە ھەسارەكانی موشتەری و زووحەل و ئۆرانۆس و نیپتۆن بە زەبەلاحە گازییەكان ناودەبرێن، بەرگە ھەواییەكەی ئەم ھەسارانە تێكەڵ دەبن بە ئاسانی لەگەڵ چینە ناوەكییەكان كە چڕیان زیاترە.