ناوهڕۆك
پێناسەی بەزاوا نەبوون و لاوازی سێکسی
بریتییە لە نەبوونی توانای جووتبوونی پیاو، هەر لە بنەڕەتدا یان بە هۆی نەخۆشییەک، یاخود ڕووداوێکەوە وای بەسەرهاتووە، لە زمانی عەرەبیش پێی دەڵێن (العنە) واتە بێ توانا و پەککەوتوو لە کاری جووتبوون، کەسەکەش بە عەرەبی پێی دەڵێن (عنین) و بەو جۆرە ئافرەتەش دەڵێن (عنینە)، واتە ئەو ئافرەتەی حەز لە پیاوان ناکات و تام و چێژ لە جووتبوون وەرناگرێت و بەڵکو وای دەبینێت کە کارێکی زۆر گرانە و تەنها ئێش و ئازارە و بەس.
شێوازەکانی لاوازی سێکسی
- نەبوونی ئارەزووی جووتبوون، لەگەڵ توانا و ساغی ئەندامەکانی.
- ئارەزووی هەیە، بەڵام توانای نییە.
- نە توانای هەیە نە ئارەزووش کە خراپترینیانە.
نیشانە و شوێنەوارەکانی لاوازی جووتبوون
- نەبوونی توانای ڕژانی ئاو و تۆوی منداڵبوون لەگەڵ هەستان و ڕەپبوونی ئەندامی نێرینەیی.
- نەبوونی توانا تا کۆتایی جووتبوونەکە بە هۆی خاوبوونەوەی ئەندامی نێرینەیی هەر پێش جووتبوونەکە یان لە کاتی جووتبوونەکە.
- زوو تێربوون و ڕژاندنی ئاوی پیاو و خاو بوونەوەی ئەندامی نێرینەییەکەی و بەمەش ژنەکە تووشی ئارەزوو کەم بوون و دابەزین دەبێت، بە تایبەت ئەگەر دووبارە بوویەوە و ئازاریش لە جووتبوونەکە دەچێژێت چونکە ناتوانێت ئاوەکەی بڕژێت و چێژ وەر بگرێت بە هۆی وەستانی پیاوەکە و خاوبوونەوەی ئەندامی نێریینەی پیاوەکەی، ئەو بارودۆخەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆکاری بێ حەز و ئارەزووی ژنەکە و وا حاڵی بوونی کە جووتبوون جۆرێکە لە ئێش و ئازار لە جیاتی جۆرێک بێت لەبەدی هێنانی پێداویستییەک و حەز و ئارەزوو و وەرگرتنی تام و چێژ، جا بەم هۆیەوە ژنەکە تووشی نەخۆشی لاوازی سێکسی دەبێت و تەنها هۆکاریش پیاوەکەیە و بەس.
- هەڵنەستان و ڕەپ نەبوونی ئەندامی نێرینەی پیاو بە یەکجاری.
- نەبوونی ئارەزووی جووتبوون بە هۆی ڕێک نەکەوتنی ژن و مێردەکە، یان لەدەست دانی ئارەزووەکە بە تەواوی لەگەڵ ئەم ژنە یان هەر ژنێکی تردا.
هۆکارەکانی تووشبوونی بێ هێزی و لاوازی و شکست هێنانی کرداری جووتبوون
لێرەدا کۆمەڵێك هۆکار هەن کە مانای بێ هێزی جووتبوون دەدات لەهەردووکیان بە گشتی و لە پیاواندا بە تایبەتی، وە گەورەترین ئەو هۆکارانەش هۆکاری دەروونییە کە لەگەڵ ژن و مێردەکە یان تەنها یەکێکیاندا هەیە لە کاتی جووتبووندا.
- سەرقاڵێ بیر و هۆشی مێرد و دوو دڵی و دڵەڕاوکێ و یاخود خەمباری بە هۆی چەند شتێکی بەدەر لە کاری جووتبوون، ئەم حاڵەتەش نادروستە دەبێتە هۆی لاوازی ئامادەیی بۆ کاری جووتبوون جا بۆیە هەست بە سەختی ڕەپبوون و هەستانی ئەندامی نێرینەیی و تەواوکردنی کارەکەی دەکات و پێی تەواو نابێت. شوێنەواری هۆکاری بێ هێزیش هەر لە شەوی یەکەمی بوک و زاوایدا دەر دەکەوێت، کاتێک زاوا هەست بە ترسێک دەکات لە ناخیدا دێت و دەچێت کە دەبێ پیاوەتم خەجاڵەت و چاو شۆڕم نەکات بەرامبەر ژنەکام کە نەتوانم کارەکە وەک پێویست تەواو بکەم و دواتر بە چاوی کەم سەیرم بکات. هەروەها ترسی بووکیش لەوەی کە ئازاری زۆری پێبگات و بریندار بێت بە هۆی لابردنی پەردەی کچێنی، جا بەو هۆیەوە دەکەوێتە بارێکی پڕ لە ترس و ئاڵۆز، ئەم بارەش دیسان کاریگەرییەکی زۆری دەروونی دەخاتە سەر زاوا بۆ تەواو کردنی کاری جووت بوون و لەوانەیە بۆی تەواو نەکرێت.
- کاریگەربوونی بوک و زاوای مسووڵمان بەهۆی ئەم دەنگۆیە پێچەوانە لەگەڵ ئاینیی ئیسلام لە ڕێکخستنی خێزاندا و سنووردارکردنی ڕێژەی منداڵ، جا وا لە بووک و زاوا دەکات کە زۆر بترسن لە سک پڕی بە شێوەیەک بە کارەساتێکی زۆر گەورەی بزانن، لە ماڵ و سامان و لەش ساغی، جا بۆیە لەو حاڵەتە گرنگە دا بووک و زاوا تووشی دڵەڕاوکێ و ترسێکی زۆری دەروونی دەبن و ئارەزووی جووتبوونیان هەر نامێنێت.
- لە زۆر حاڵەتدا کە ژن و مێرد یان یەکێکیان بەدەستی نەخۆشییەکانی دەروونیەوە دەناڵێنن، کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هێز و توانای سێکسییانەوە یاخود جۆرێک دەرمانی هێواش کەرەوە بەکاردێنن، پێویستە لێرەدا بزانین کە ئەم جۆرە چارەسەر و دەرمانانە کاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر هێزی سێکسی، چونکە ئەم ماددانە کاریگەریان هەیە لەسەر ئامێری ڕەگ و ڕیشەی مێشک و دەمارەکان و دەبێتە هۆی خاو کردنەوەی جەستە بە گشتی و کە هێزی جووتبوون بەشێکە لە جەستەی هەردوو ژن و مێردەکە، کەواتە بەردەوام بوون لەسەریان دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هێزی ڕەگەزەکەیان.
- شەرم کردنی زاواش دەبێتە هۆی ئەنجام نەدانی کارەکە، یان تەواونەکردنی.
- زۆر چآو بڕین و تێڕوانینی زاوا بۆ بووکەکە و زێدەڕەوی کردن تێیدا تاوای لێدێت لە ناکاو ژنەکەی ئاوی دابەزێت و ئەویش هەر خەریکی سەیرکردن و تێڕوانین بێت، جا ئەم بارەش کاردەکاتە سەر زاوا و ناتوانێت تۆوەکەی بڕژێنێت و کارەکەی پێ تەواو ناکرێت.
- ترسان لە تووشبوون بەم نەخۆشییانەی کە لە ناو چینی داوێن پیساندا باسیان لێ دەکرێت و پڵاو دەکرێنەوە کە سوپاس بۆ خوا عز و جل ژن و مێردێک کە بە شێوەی ڕەوا (حەڵاڵ) یەکتریان هەڵبژارد بێت دەیانپارێزێت لەم جۆرە نەخۆشییانە.
- زاوا وا هەست بکات کە ژنەکەی دەیەوێت لە ڕێگەی جووتبووندا زاڵ بێت و بەسەریدا و فەرمانی شتی پێ بکات و قەدەغەت بکات و داوای لێ بکات، جا ئەگەر ئەم شتانەی ئەو دەیەوێت جێ بە جێیان نەکات ڕێگەی جووتبوونی پێ نادات و ئا ئەم هەستکردنە سەیر و سەمەرەیە وای لێ دەکات هەوڵی خۆڕزگارکردن بدات لەدەست ژنەکەی و وای بەسەردێت کە نەتوانێت لێی نزیك بێت و لەگەڵیدا جووت بێت. تەنانەت ئەگەر بیەوێت لەگەڵیشیدا جووت بێت، بێگوومان خۆ ئامادەکردن و هەڵس و کەوتی ژنەکە لەگەڵیدا پێش کاری جووتبوونەکە و دواتریش توشی حاڵەتێکی دەروونی وای دەکات کە نەتوانێت کرداری جووتبوونەکە تەواو بکات بە شێوەیەکی ساغ و دروست.
- گرنگی نەدانی ژنەکە بە تایبەت بە ڕواڵەتی خۆی و بەڵکو خۆی وێڵ کات و بە ڕواڵيتێکی ناشرین و نالەبار و بێ زەوق هەمیشە خۆی بنوێنێت و بە ساردی پێشوازی لە مێردەکەی بکات و لە جل و بەرگی چێشتخانە و گەسک لێدان و بە پرچی ئاڵۆزوبۆنی ناخۆش و یان بە هەرا هەرا و قیژاندن و سکاڵا کردن لە کەم و کورتییەکانی ژیان بەسەریدا دەگرمێنێت، جا هەموو ئەم بارە نالەبارانە وا لە مێرد دەکەن کە هەر لەگەڵ ژنەکەیدا نەژێت، چ جای ئەوەی لەگەڵیدا جووت بێت.
- ئیش و کاری مێردەکە هێندە پڕ ئازار و مەینەت و ماندووبوون بێت کە هەموو هێز و توانای و بڕشتی جەستەیی و ژیری و دەروونی داگرتبێت جا کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە ئەوپەڕی بێ زارە و هەرچی ئارەزووی ژیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و ڕابواردن لەگەڵیدا نییەتی و جا ئەگەر لەو حاڵەتە نالەبارەدا بیەوێت لەگەڵ ژنەکەدا جووت بێت بێگوومان ناتوانێت بە شێوەیەکی ڕێک و تەواو و بەتام و چێژەوە کارەکە ئەنجام بدات و دواجار خەجاڵەت و ڕوو زەرد و کەساس و کزۆڵیش دەبێت بەرامبەر ژنەکەی.
- پیاوەکە لە کەسانی داوێن پیس بێت و جا چ لەگەڵ ژنانی داوێن پیسدا بێت بە شێوەی ناڕەوا یان لەگەڵ نێرینەدا بێت بە شێوەی نێربازی. جا لەم حاڵەتەدا وای لێ دەکات واز لە ژنە پاک و ڕەواکەی بێنێت.
- شکست خواردنی پیاوەکە لە شەوێک یان چەند شەوێکی پێشوو، جا شوێنەواری شکستەکەی لەگەڵدا دەمێنێتەوە لە هەموو جارێکی پێک گەیشتینیان و وەبیری دێتەوە و دەبێتە هۆی دڵە ڕاوکێیەکی تووند و وای لێ دەکات نەتوانێت کرداری جووتبوونەکەی تەواو بکات و بەردەوام بێت لەسەری تا کۆتایی و شکستەکەی زۆرتر دەکات.
- ژن و مێردەکە، یان تەنها یەکێکیان لە ژینگەیەک دابن کە کاری جادووگەری و فاڵچێتی و چەواشەکاری بە ناوی نوشتە و دوعا و شتت ترەوە ناوبانگیان دەرکربێت و ئازاری یەکتر بدەن، جا لەو جۆرە کۆمەڵگایەدا هەر کەسێک بیەوێت ژن یان مێردەکە بخوازێت بێگومان لەلایەن ناحەزان و ئیرەیی جادوو لێ کردن و بێ هێزکردنی پیاوەکە لە ڕووی جووتبوونەوە و ژیانیان لێ تاڵ دەکەن و دواجار لێکیشیان دەترازێنن و لێکیان جودا دەکەنەوە. بەڵکو لەوەش زیاتر جاری وا هەیە هەر بە هۆی جادووەکەیانەوە وایان لێ دەکەن بێنە لایان و ماڵ و سامانی خۆیانیان بدەنێ و بەفیرۆ هەر بۆ ڕزگاربوونیان لەدەستی جادوویەکەیان.
لەوەش زیاتر هەندێ جار هەر بە ئاشکرا هەڕەشەشیان لە زاوا کردووە کە ئەگەر پارەکەیان نەداتێ، ئەوە دواتر پارەی زۆرتری لێ دەستێنن جا ئەو جۆرە بووک و زاوایە لەو حاڵەتەدا زۆر ترس و بیم و دڵەڕاوکێیان هەیە، و زۆر بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەم لە خوانەترس و ئازار دەرانە جادوویان لێ بکەن و بیان بەستن و نەتوانن کرداری جووتبوونیان بە ئەنجام بگەیەنن، جا ئەم جۆرە ترسە دەبێتە هۆی بێ هێزی و لاوازی دەروونی و جەستەیی و دواجار لاوازی جووتبوون. جاری واش هەیە هیچ جۆرە جادوو و بەستنێکیش لە ئارادا نییە تا ببێتە هۆی لاوازی جووتبوون و نەمێرد بوونی پیاوەکە بەڵکو هەر ئەو ترسەی کە باسی لێ کراوە پێشتر و باوە لە ناو خەڵکیدا بەستوویەتی و لاوازی کردووە و نەمێردی کردووە، کەواتە پێویستە زاوا بگەڕێتەوە سەرخۆی و بیر بکاتەوە لە هۆکارەکە، لە جیاتی بیرکردنەوە لە جادووگەرەکان بۆ لەبەرێک هەڵوەشاندنەی جادووەکە. جاری واش هەیە هۆکارەکە جادووە یان جۆرێکە لە دەست لێدانی جنۆکەی بەد فەڕ و دوورە لە جادوو، جا لەو حاڵەتەدا پێویستە پەنا تەنها بۆ خوای بەڵا دەست ببات بە پاڕانەوەی بەسۆز و گەرم و گوڕ لێی و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و ویرد و یادی بەردەوامی و خوێندنەوەی دوعا و پاڕانەوە و سوننەتیە ڕێ پێدراوەکان بکاتە هۆکاری چاک بوونەوەی ئەویش هەر بە پشتیوانی خوای باڵا دەست. - ئەم نەریتە نەفامییەی هەندێک خەڵکی کردوویانە بە داب و نەریت کە هیچ کەسێکی ژیر و تێگەشتوو ناوەشێتەوە، ئەویش ئەوەیە هەندێک لە خزمانی بووکەکە بەیانی یان دوای بەشێک لە شەوەکە دەچنە لای بووک و زاوا تا ئەو خوێنەی پەردەی کچێنییەکەی بووکەکە لەسەر پەڕۆکێکەیان هەر شتێکی تر بێنن و بێگێڕن بە ناو کووچە و کۆڵآنەکاندا، هاوار هاوار بکەن و هەڵپەڕن چونکە کچەکەیان بۆتە بووک بە داوێن پاکی و هیچ کەس پێی ڕانەبواردووە لە پێشتر. جا لێردەدا زاوا تووشی ترس و بیمێکی زۆر دەبێت لەوەی کە نەتوانێت پیاوەتی خۆی دەرخات و بسەلمێنێت بەلابردنی پەردەکە و بەزاوا نەبێت، ئەوانیش وا لە چاوەڕوانن ئاخۆ زاواکەی بە زاوا دەبێت. جا ئەم ترسە وای لێ دەکات کە نەتوانێت کارەکە ئەنجام بدات یان تەواوی بکات بە شێوەیەکی ڕێک و ساغ و خۆش.
جاری وا هەیە ژنەکەش تووشی هەمان حاڵەت دەبێت. بەوەی بیردەکاتەوە کچێنییەکەی لەبار نەچووبێت بە هۆی حاڵەتێکی ناکاوی بێ ویستی خۆی لە تەمەنی منداڵدا وەک کەوتنە سەر شتێکی تیژ و تێ ڕاچوونی یان هەر هۆکارێکی تر، کە لە یادی نەماوە و بوو بێتە هۆی نەمانی کچێنیەکەی و ببێتە هۆی ئابڕ وچوونی لەو شەوەدا، جا بۆیە ئەم حاڵەتە دەبێتە ڕێگر لە تەواوکردنی کرداری جووتبوونەکەیان.
هەروەها نەریتی لابردنی کچێنی بە پەنجەی دەستی زاوا یان کەسێکی تر دەبێتە هۆی گەیاندنی ئازارێکی زۆر بە ژنەکە بە تایبەت ئەگەر بەدەستی کەسێک بێجگە لە زاوا پەردەکەت لاببرێت، لێرەدا ژنەکە وای بەسەردێت کە لە جیاتی دڵخۆش بوون بە کارەکە، زۆر پێشی ناخۆش بێت تا ماوەیەکی زۆر. - پەلەکردنی زاوا لە ئەنجامدانی کرداری جووتبوون، بە بێ گەمە و گاڵتە و ماچ و موچ و قسەی خۆشی و ورووژێنەری ئارەزووی هەردووکیان کە ڕێ خۆشکەرن بۆ ئەنجام دانی جووتبوونەکە بە شێوەیەکی دروست و جوان و ڕێک کە وا لە ژنەکە بکات بە ئاسانی وەڵامی داخوازی زاوا بداتەوە و جووتبوونەکەیان بە شێوەیەکی ساغ و ڕازی کەر تەواو بکەن دوور لە ئازار پێگەیاندنی دەروونی یان جەستەیی بە هیچیان.
- ڕوودانی شتێکی لەناکاو لە کات و ساتی خەریک بوون بە کرداری جووت بوون، وەک لێدانی دەرگاکەیان یان بانگ کردنی یەکێک لە ژن و مێردەکە یاخود هاوارکردنی منداڵ یان بڵاوبوونەوەی بۆنی چێشتی سووتا و لە چێشتخانە و نموونەی ئەم کارانە لەناکاوانە دەبنە هۆی لە دەستدانی بیر و هۆشی ژن و مێردەکە لەسەر کرداری جووتبوونەکە و نەمانی ئارەزوویان و دواجار شکست خواردنیان لەو کارەدا.
- دووری نێوان ماوەی نێوان جووتبوونەکان، واتە نێوان جووتبوونەکان ماوەی زۆریان بکەوێتە نێوان وەک چەند ڕۆژێکی زۆر یان چەند هەفتە یان چەند مانگێک، ئەمەش بێگوومان سەر دەکێشێت بۆ کەم ئارەزووی و خۆدوورگرتن لە یەکتر جا لەو کاتەدا ئەگەر پیاو ویستی لەگەڵ ژنەکەی جووت بێت، بێگوومان شتێکی تووش دێت وەک زووتێربوون و فڕێدانی تۆوەکەی پێش تێربوونی ئافرەتەکە یان بێ هێزی ئەندامی نێرینەیی پیاوەکە هەڵنەستان و ڕەپ نەبوون، جا وا گومان دەبات کە ئەمە نەخۆشییە و کەچی واش نییە، بەڵکو ئەم حاڵەتەی تووش بووە بە هۆی ڕێک نەبوونی کرداری جووتبوونەکە، جا هەر کە ویستی لە ماوەیەکی کەمدا کارەکە دووبارە بکاتەوە دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ ئەوە هێز و توانای جووتبوونی دەگەڕێتەوە کە پێویستە هەمیشە لە هاوسەنگییەکی نەگۆڕ و ڕێکخراو بێت و پێویستیش ناکات هەموو ڕۆژێک ئەم کردارە ئەنجام بدرێت و یان نێوان جووتبوونەکان هێندە زۆربێت بێ هێز و لاوازیان بێ هێز و لاوازیان بکات.
سەرچاوەکان
2549 بینین