سزای پەلە نوێژ کردن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-26-13:16:00 - کۆدی بابەت: 4890
سزای پەلە نوێژ کردن
حوکمە شەرعییەکان

سزای پەلە نوێژکردن ، سزای کەسێک پەلە لە نوێژدا دەکات و کڕنووش و سوژدەی ناتەواوە ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

سزای کەسێک پەلە لە نوێژدا دەکات و کڕنووش و سوژدەی ناتەواوە

لە ئیمامی ئەحمد لە أبو مسعود البدری (ڕەزای خوایان لێبێت) دەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (لا تجزيء صلاة لا یقیم الرجل فیها صلبة في الرکوع والسجود) واتە: هیچ نوێژێک دروست نییە کە خاوەنەکەی تێیدا پشتی ڕێک نەکات لە کڕنۆش و سوجدە بردندا.

ئەمە دەقێکە لە پێغەمبەرەوە ﷺ کە هەر کەسێک نوێژ بکات و پشتی ڕاست نەکاتەوە لە کڕنۆش و سوژدەدا ئەوا نوێژەکەی بەتاڵە، ئەمە لە نوێژی فەرزدا، بەو شێوەیە دڵنیابوون لە نوێژدا ئەوەیە کە هەموو ئەندامەکانی جەستە لە شوێنی خۆیدا جێگیر بێت.

هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (أشد الناس سرقة الذي یسرق من صلاته، قیل: یا رسول الله وکیف یسرق من صلاته؟ قال: لا یتم رکوعها ولا سجودها أو قال لا یقیم صلبه فی الرکوع والسجود) واتە: توندترین کەس لە ناو خەڵکدا ئەو کەسەیە کە دزی لە نوێژەکەی دەکات، وترا: ئەی چۆن دزی لە نوێژەکەیدا دەکات؟ فەرمووی: کڕنۆش و سوژدە و خوێندنەوەی تەواو نییە.

هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (تلك صلاة المنافق یجلس یرقب الشمس حتی إذا کانت بین قرني الشیطان قام فنقرها أربعا لا یذکر الله فیها إلا قلیلا) واتە: ئەوە نوێژی دووڕووە دادەنیشێت چاودیری خۆر دەکات هەتا دەکەوێتە نیوان دوو شاخی شەیتانەوە هەڵدەستێ بەپەلە چوار ڕکات نوێژ دەکات یادی خوای تێدا ناکات کەمێک نەبێت.

لە (بن عباسەوە (ڕەزای خوایان لێبێت) پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: (إذا سجد أحدکم فلیضع وجهه وأنفه ویدیه علی الأرض، فإن الله تعالی أوحی إلی أن أسجد علی سبعة أعضاء: الجبهة والأنف والکفین والرکبتین، والصدور القدمین وألا أکف شعرا ولا ثوبا، فمن صلی ولم یعط کل عضو منها حقه لعنه ذلك العضو حتی یفرغ من صلاته).
واتە: ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوە سوژدەی برد با نێوچاوان و لووت و هەردوو دەستی بخاتە سەر زەوی، چونکە بە ڕاستی خوای گەورە پەیامی بۆ ناردووم کە سوژدە لەسەر حەوت ئەندام ببەم نێوچاوان و لووت و هەردوو ناو لەپی دەست، هەردوو ئەژنۆ و سینگی پێیەکان دەست بۆ قژ و جلەکانم نەبەم، ئەگەر هەر کەسێک نوێژی کرد و مافی هەموو ئەندامێک لە ئەندامەکانی نەدا ئەوا ئەو ئەندامە نەفرەتی لێدەکات هەتا ئەو کەسە لە نوێژەکە دەبێتەوە.

وە لە بوخارییەوە لە حذیفة بن الیمانەوە (ڕەزای خوایان لی بێت) کە ئەو پیاوێکی بینیوە نوێژدەکات و ڕکوع و سوژدەی تەواو نییە، حوزەیفەیش پێی گوت نوێژت نەکردووە، ئەگەر بمری لەسەر ئەو پاکییە نامری کە پێغەمبەر ﷺ لەسەربووە.


سەرچاوەکان



503 بینین