ئایفۆن لەکوێ بەرهەم دەهێنرێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-27-02:08:00 - کۆدی بابەت: 4895
ئایفۆن لەکوێ بەرهەم دەهێنرێت؟

ناوه‌ڕۆك

مۆبایلی ئایفۆن

ئایفۆن بە یەکێک لە بەهێزترین مۆبایلە زیرەکەکان دادەنرێت لە جیهاندا، ئەم مۆبایلە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکییە کە ستیڤ جۆبز دایمەزراندووە، کە ئایفۆن یەكێکە لە بەرهەمەکانی ئەپڵ، یەکەم مۆبایلی ئەپڵ بە هاریکاری لەگەڵ کۆمپانیای توشیبا ـی یابانی دروست کرا لە ساڵی 2007، لەو کاتەوە ئایفۆن بووە بە یەکێک لە پڕفرۆشترین مۆبایلەکان لە جیهاندا و خێراترینیان لە بڵاوبوونەوەدا هەتا ئەم ڕۆژە.

دروستکردنی ئایفۆن

یەکێک لە دیاترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە یارمەتیدەر بووە لە خێرا بڵاوبوونەوەی ئایفۆن بریتییە لە کوالێتی ئەو ماددانەی کە مۆبایلەکەی لێ دروست کراوە و توانای بەرگەگرتنیەتی بۆ کاری بەردەوام لە ماوەیەکی درێژتر لەو تەمەنەی بۆی دانراوە، سەرەڕای ئەوەی کە وا بڵاوە مۆبایلەکانی ئایفۆن بە تەواوی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا کۆمپانیای ئەپڵ پارچەکانی مۆبایلەکە لە چەند وڵاتێک کۆدەکاتەوە لە چواردەوری جیهاندا پێش ئەوەی شێوەی کۆتایی دروست بێت و دەربچێت، ئەو دەوڵەتانەش بریتین لە:

  • ویلایەتە یەکگرتووەکان:  بارەگای سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ لەوێیە، لەوێ دیزاینی مۆبایلەکە و بەرنامەکانی کارپێکردنی و بەرنامە تەکنیکییەکان دروست دەکرێت، هەروەها وایفای و کۆنترۆڵکردنی لەمسی شاشەکە هەر لەوێیە، لەگەڵ ئەمانەشدا پڕۆسێسەر (CPU)ـی مۆبایلەکە دروست دەکرێت کە یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی، بیرگەی مۆبایلەکەش هەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دێتە بەرهەمهێنان.
  • تایوان:   ئەو وڵاتەیە کە بە شێوەیەکی ڕآستەقینە کرداری دروستکردنی تێدا ئەنجام دەدرێت، هێڵەکانی دروستکردنی مۆبایلەکە لەوێن، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی هەریەکە لە بازنە ناوخۆیی و پارچە میکانیکی و ئەلیکترۆنییەکان و چوارچێوەی خودی مۆبایلەکە، لەگەڵ کامێرا و لێنزەکەی و کێبڵ و شوێن وایەر و بارگاویکەرەوەی پاتریەکە، ئەمانە هەمووی لە تایوان دروست دەکرێن.
  • ژاپۆن:   یابان تایبەتە بە دروستکردنی شاشەی ئایفۆن کە بە یەکێک لە باشترین شآشەی مۆبایلەکان دادەنرێت لە جیهاندا، لە بەناوبانگترین ئەو کارگانەی بەشدارن لە دروستکردنی ئەو شاشەیەدا کارگەکانی کۆمپانیای شارپ ـی جیهانییە.
  • ئەڵمانیا:  بازنەکانی دەنگ و ئاماژەی تێدا دروست دەکرێت، لە پاڵ تەکنەلۆژیای لەمسدا.
  • کۆریا:   گرافیک کاردەکەی لە کارگەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ دروست دەکرێت، کە مۆبایلەکانی سامسۆنگ بە بەهێزترین ڕکابەری ئایفۆن دادەنرێن لە جیهاندا.
  • شانشینی یەکگرتوو:  لەوێوە تەکنەلۆژیای بلوتوث هاوردە دەکرێت.

 

وەشانەکانی ئایفۆن

یەکەم مۆدێلی ئایفۆن لە 7-1-2007ز بڵاوکرایەوە، کە لە مانگی شەشی هەمان ساڵدا کەوتە بازاڕەوە، لەو کاتەوە مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن یەک بە دوای یەکدا هاتوون، کە ژمارەی جۆرەکانی لە 29 جۆر و مۆدێڵ تێپەڕی کردووە.


سەرچاوەکان



725 بینین