چ کاتێک نرخی ئاڵتون بەرز دەبێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-27-22:56:00 - کۆدی بابەت: 4927
چ کاتێک نرخی ئاڵتون بەرز دەبێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

دروستکردنی دراو

لە دێر زەمانەوە جۆری جیاواز جیاواز لە دراو بڵاو بوونەتەوە کە بەکار دەهێنرێن لە کڕین و فرۆشتندا، بە جۆرێک ئەم دراوانە کۆمەڵە پیشەسازییەکی جۆراوجۆری لەخۆدەگرت، بۆیە دراوە لە کانزا دروستکراوەکان هەبوون، هەروەها دراوە کاغەزییە خاوەن تایبەتمەندییە دیاریکراوەکان، لە گرنگترین ئەو کانزایانەی کە لە پیشەسازی دروستکردنی پارەدا بەکارهێنراوە بیرتیی بووە لە (زیو)، کە یەکێکە لە گرنگترین ئەو کانزایانەی مرۆڤ بەکاری هێناوە لە پاڵ شێوازێکی دیکەدا وەک دروستکردنی مستیلە و کاتژمێر و هیتر، هەروەها ئاڵتونیش یەکێکە لە گرنگترین و کۆنترۆن ئەو کانزایانەی کە بەکارهێنراوە لە پیشەسازی پارە دروستکردندا لە کاتە جیاوازەکانی مێژوودا، لەم بڵاوکراوەیەدا وەڵامی ئەوە دەدەینەوە کە چ کاتێک نرخی ئاڵتون بەرز دەبێتەوە.

دراو چییە؟

دراو کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت Currency یان Coins، بەوە ناساندنی بۆ دەکرێت کە جۆرێکە لە جۆرەکانی پارە و یەکەیەکی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە کە زۆربەی کات لە چەند جۆرێکی جیاواز دروست دەکرێت گرنگترینیان کانزا و کاغەزە، بە جۆرێک لە کارەکانی پارەداندا بەکار دەهێنرێت بۆ دەستکەوتنی بەرهەم یان خزمەتگوزاریی ئابووری، بەوەی کە بە پێکهێنەری سەرەکی دادەنرێت بۆ دراوە بازرگانییەکان، زۆربەی کات دراوە کانزاییەکان لەسەر شێوەیەکی بازنەیی دەبن کە ڕەمزی گرنگیان لەسەر هەڵکۆڵراوە و ماددەی دروستکردنیان ئاڵتون یان زیوە، ئەمەش پێشەکییەکە بۆ وەڵامدانەوەی کاتی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتوون، شایەنی باسیشە کە دەکرێت دراو لەگەڵ جۆری جیاوازی دراوی دیکەدا بگۆڕدرێتەوە کە لە بازاڕە بیانییەکاندا بەردەستن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی نرخی دراوەکە بە بەراورد لەگەڵ دراوەکانی دیکە لە کاتی کردارە بازرگانییە جۆراوجۆرەکان.

ئاڵتون چییە؟

ئاڵتون کە بە ئینگلیزی Goldـی پێدەڵێن، بەوە ناسراوە کە توخمێکی کیمیایی کانزایی گرانباییە، ڕەنگێکی زەردی بریقەداری هەیە، ئاڵتون لەگەڵ مس و زیو و زینک تێکەڵ دەکرێت بەپێی بری دیاری کراو، بە مەرجێک کە کۆنترۆڵی رێژەی زیو و مس و ئاڵتونەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بە شێوەیەکی گشتی ڕەنگەکەی بەرەو کاڵبوون دەڕوات هەتا عەیارەکەی نزمتر بێت، کانزای ئاڵتون بەوە تایبەتمەندە کە نەرمە و توانای ڕآکێشآن و بەرگەگرتنی بەرامبەر ڕزین هەیە، لە پێش زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ بۆ جوانی بەکارهێنراوە، ئەمەش لەبەر شێوە جوانەکەی و بەکارییەکەی، ئاڵتون بەوە ناسراوە کە خاوەن چڕییەکی زۆرە کە یارمەتیدەرییەتی لە بەهێزی و کارایی، لە زەمانی زوودا ئاڵتون تاکە دراو بووە کە دانی پێدا نراوە لە کردارەکانی کڕین و فرۆشتندا.

کەی نرخی ئاڵتون بەرز دەبێتەوە؟

نرخی ئاڵتون بە یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆکارانە دادەنرێت کە ڕووکارەکانی ئابووری جیهانی دیاری دەکات، لێرەوە شارەزا و پسپۆڕە ئابوورییەکان گرنگییەکی زۆریان داوە بە نرخی ئاڵتون، بە جۆرێک کە بە شێوەیەکی ڕآستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابووری جیهانی هەیە، دیاریکردنی ئەوەی کە چ کاتێک نرخی ئاڵتون بەرز دەبێتەوە دەکەوێتە سەر ئاماژە ئابوورییەکان، بە جۆرێک کە هەر کاتێک ئاماژە ئابوورییەکان بۆ ئاڵتون بەرز بوونەوە ئەوا نرخەکەشی بەرز دەبێتەوە، ئاماژە ئابوورییەکەی ئاڵتونیش پشت بە کۆمەڵە کارتێکەرێک دەبەستێت کە کاریگەرییان لەسەر نرخی ئالتون هەیە، گرنگترینیان بریتییە لە چەمکی وەبەرهێنان لەسەر کاڵا و ڕێژەکاری لە نێوان بڕی خستنەڕوو و داواکاری، بۆیە هەر کاتێک بڕی داواکراو کەمتر بوو لەو بڕەی کە خراوەتە ڕوو، نرخی ئاڵتون بەرز دەبێتەوە، هەروەها بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.

 


سەرچاوەکان



653 بینین