زانیاری دەربارەی هەزبە کێوی
لە تیرەی ناعنایە، گیایەکی ڕاوەستاوە لقەکانی ڕاست دەوەستن ڕەگی سوورێکی کاڵە گەڵاکانی بەرامبەر یەکن شێوەیان هێلکەیە و زۆر درێژ نابن گوڵی وەنەوشەیی دەردەکات، میوەکەی فندەقیە و چوار لایە ئەو گیایە لە ئەوروپا و ئاسیا لەسەر گردە وشک و تاوگیرەکان دەڕوێت یان لە جەنگەڵی ڕوناک لەو دواییانە ماڵی کرا بۆ دەرمانسازی سەرە توولە و گوڵەکانی لەکاتی تازە دەپشکوێن دەیان بڕن و لەکاتی نیوەڕۆدا کۆی دەکەنەوە و دوور لە تیشکی خۆر وشکی دەکەن وە دوای وشککردنی لە شوشە دەکرێت تا بۆنەکەی نەڕوات، تامی تاڵە و دەبێت بە هەنگوین یان بە نەبات و شەکر شیرین بکرێت.
سوودەکانی هەزبە کێوی
- دەمکراوی بۆ کۆکە باشە و بۆ هەڵکەندنی بەڵغەم و سنگ نەرم کردن.
- بۆ تەشەنووج و بۆ بێ ئیشتهای وە بۆ ئازاری گەدە.
- بۆ ماندوویەتی مێشک و بۆ لاوازی گشت چەستە باشە.
- غەرغەرە کردن بۆ ئازار و هەوکردنی گەروو و بۆ شۆردنی برین و شوێنی پێویست.
- گوڵ و گەڵاکەی جوان وورد کرابێت پڕی کەوچکێکی مەرەبا یان کەوچکێکی چێشت لەیەک پەرداخ ئاوی کوڵاودا بۆ ماوەی (١٥-٢٠) خولەک دوای ئەوە دەیپاڵێویت و ڕۆژی سێ فنجان دوو ژەمە یان سێ ژەمە تا دوو هەفتە، ئەگەر زیادەڕەوی نەکرێت سوودی گشتی دەبێت.
سەرچاوەکان
429 بینین