چۆنییەتی پارە پەیداکردن لە ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-09-00:04:00 - کۆدی بابەت: 5239
چۆنییەتی پارە پەیداکردن لە ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

کارکردن لە ماڵەوە

زۆر کەس بڕیاری ئەوە دەدەن لە ماڵەوە کار بکەن لەبەر چەندین هۆکار، لەوانەیە هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوە بێت کە بیانەوێت لەگەڵ منداڵەکانیان بمێننەوە، یاخود پێویست بێت ئاگاداری لە ئەندامێکی خێزانەکەیان بکەن، یان لە هەندێک کاتدا دەیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن لە کاتی کارکردنی دیاریکراو و تەسک، کە بە جۆرێک لە خۆئازادکردنی دادەنێن، بڕیاردان لەسەر کارکردن لە ماڵەوە شتێکی ئاسانە، بەڵام قورسەکە ئەوەیە کە کارەکە دیاری بکەیت، ئەوەی زۆر کەس نایزانن ئەوەیە کە چەندین ڕێگای پەیداکردنی پارە هەن لەماڵەوە، کارەکان جۆراوجۆرن و دەگۆڕێن بەپێی ئەو ئامانج و ستانداردانەی کە کەسەکە دایناوە پێیان بگات.

ڕێگاکانی پەیداکردنی پارە لە ماڵەوە

ئێستا زۆر کەس حەزیان لە کارکردنی ماڵەوەیە، بە تایبەت لەگەڵ زیادبوونی ئەو کارانەی کە دەکرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێن، چ جا ئەو کارە لە دوورەوە بێت بۆ کۆمپانیایەک یان چالاکییەکی بازرگانی تایبەت بێت بە کەسەکە خۆیەوە چەندین ڕێگای پەیداکردن پارە هەیە کە داهاتی زیاترە لە ناوەندی موچەی ئەو کەسانەی لە کۆمپانیاکاندا کار دەکەن.

مۆشن گرافیک دیزاین

ئەگەر مرۆڤ بەهرەیەکی لە هونەردا هەبێت، دەتوانێت ڕوو بکاتە دروستکردنی وێنەی جووڵاو و وێنە بۆ تەلەفزیۆن و یارییە ڤیدیۆییەکان و شوێنەکانی دیکە.

چێشتلێنان

دەکرێت بەشێکی چێشتخانەی ماڵەوە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی خواردنی تێدا دروست بکرێت و بفرۆشرێتەوە بە هاوڕێیان یاخود دراوسێ یاخود لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

نووسین

یەکێکە لە ڕێگا ئاسانەکانی پەیداکردنی پارە، دەکرێت لە شتی زۆر سادەیشەوە دەست پێ بکرێت، وەک نووسین دەربارەی مۆسیقا یاخود دەربارەی خواردنە خۆشەکان، لە کۆتاییدا ئەم نووسینانە دەکرێت ببنە سەرچاوەی پارە بۆ نووسەرەکەی.

دایەنی کردن

دەکرێت چآودێری منداڵێک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یاخود بۆ ماوەی تەواوی ڕۆژەکە بکرێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا، ئەم جۆرە بە شێوازێکی پڕقازانج دادەنرێت.

ڕاوێژکاری

ئەگەر مرۆڤ ئەزموونی باشی هەبوو لە بوارەکەی خۆیدا دەتوانێت ئامۆژگاری کۆمپانیا بچووکەکان بکات لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا.

تۆمارکردنی داتا

داخڵکردنی داتا بۆ کۆمپانیاکان سەرنجڕاکێشترین پیشە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەمەدا پێویستی بە ئەزموون نییە، دەکرێت بە نرخی ١٠ دۆلار لە ڕۆژێکدا دەست پێبکەیت.

دەستکاریکردن و وردبینیکردنی زمانەوانی

کۆمپانیاکانی وەک Book in a Box نزیکەی ٢٠ دۆلار دەدەن لە کاتژمێرێکدا بۆ وردبینیکردنی کتێب.

پەیداکردنی پارە لە ڕێگەی یوتیوبەوە

دەکرێت کەناڵێکی تایبەت لە یوتیوب دابنرێت و ڤیدیۆ لەو بوارەی کە کەسەکە ئەزموونی تێیدا هەیە بڵاو بکرێتەوە.

گرافیک دیزاین

زۆر کۆمپانیا پێویستیان بە کەسێکە کە لۆگۆ و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنی و ڕێکلامەکانیان بۆ دیزاین بکات، بۆیە گرافیک دیزاین بەهرەیەکی باشە ئەگەر مرۆڤ هەیبێت.

هاوسەنگی کردن لە نێوان کار و ماڵ و ژیان

کاتێک کار لە ماڵەوە دەکرێت، لەوانەیە مرۆڤ هەست بە نەبوونی سنوورێکی ماددی بکات لە نێوان کار و ژیانی تایبەتیدا، سەرەڕای ئەوەی کە کارەکانی ڕێکدەخات، لەوانەیە بەڕێوەبردنی ژیانی تایبەتی و پیشەیی کارێکی قورس بێت لە یەک شوێندا بە تایبەتی ئەگەر خێزانیش لەو کاتەدا لە ماڵەوە بن، بۆ هاوسەنگی کردن لە نێوان ژیان و کاردا کاتێک پەنا برایە بە پارە پەیداکردن لە ماڵەوە، چەند ڕێگایەک هەن:

  • گۆڕینی جل و بەرگ: بۆ ئەوەی کە کەسەکە بەرهەمێکی هەبێت دەبێت جلەکانی خەوتن بگۆڕێت بۆ جلی کارکردن، ئەمە یارمەتی دەدات کە بیر لە کار بکاتەوە،
  • دروستکردنی بۆشاییەک بۆ کارکردن و هەوڵدان بۆ پاراستنی:  ئەم کارە زۆر لە لەبەرکردنی جل و بەرگی گونجاو دەکات، چونکە پابەند بوون بەوەی تەنها لە شوێنێکی دیاریکراودا کار بکەیت، وەک ئۆفیسی ماڵەوە یاخود شوێنێکی دیکەی ماڵ، یارمەتیدەرە لە دروستکردنی ژینگەیەکی بەرهەمدارتر. 
  • پەیوەندیکردنی کارا: کارکردن لە ماڵەوە دەکرێت دابڕان دروست بکات، بۆیە دەبێت پەیوەندی دروست بکرێت بە شێوەیەکی کارا، بۆیە دەبێت لانی کەم هەموو سێ مانگ جارێک کەسەکە بچێتەوە بۆ ئۆفیسی ئەو شوێنەی کاری لێدەکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان.
  • تیشک خستنە سەر کاری دیاریکراو: باشترین ڕێگە دیاریکردنی ئەمە بریتییە لە تەرخان کردنی کاتی دیاریکراو لەسەر خشتە کەسییەکە بۆ کارە تایبەتی یان پیشەییەکان، ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لەسەر بەهێزکردنی تەرکیز.


سەرچاوەکان



2025 بینین