ناوهڕۆك
جگەرەكێشان
جگەرەكێشان یەكێكە لەو خووە خراپانەی كە زیان بە جەستە دەگەیەنێت، جگەرەكێشان دەبێتە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە زۆربەی بەشەكانی لەش، ھەروەھا بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە چەندین نەخۆشی وەك شێرپەنجەی سییەكان و دەم و قوڕگ، لە ھەموو ساڵێكدا زیاتر لە ٤٨٠٠٠٠ كەس لە ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا بەھۆی نەخۆشیەكانی پەیوەست بە جگەرەكێشان و تووتنەوە دەمرن، واتە نزیكەی یەك لەسەر پێنجی حاڵەتەكانی مردن لە ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا ساڵانە، ھەروەھا مەزندە دەكرێت یەكێك لە دوو جگەرە كێش بە نەخۆسییەك بمرێت كە پەیوەندی بە جگەرە كشانەوە ھەبێت، ئەویش بەھۆی ئەو ماددە ژەھراویی و كانزا قورسانەی تێیدایە.
زیانەكانی جگەرەكێشان
جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ھەموو بەشەكانی جەستە، و دەبێتە ھۆی چەندین نەخۆشی، ھەروەھا تەندروستی جگەرەكێش كەمدەكاتەوە، لەڕاستیدا وازھێنان لە جگەرەكێشان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە پەیوەندیدارەكان بە جگەرەكێشان كەمدەكاتەوە، وە دەتوانێت ساڵەكانی ژیانی جگەرەكێش زیاد بكات.
- جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی مردنی زیاتر لە ٤٨٠٠٠٠ ھەزار كەس لە ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا، بە نزیكەی یەك لە پێنجی حاڵەتەكانی مردن.
- جگەرەكێشان زۆرتر دەبێتە ھۆی مردن لە ھەموو ساڵێكدا و ھۆكارەكانی دیكەی مردن لەمانەدا كۆ دبێتەوە:
١- ڤایرۆسی كەمی بەرگری جەستە «HIV» یان ئایدز.
٢- بەكارھێنانی ماددە بێھۆشەرەكان.
٣- بەكارھێنانی كھول.
٤- ڕووداوەكانی ھاتووچۆ و ڕووداوەكانی پەیوەندیدار بە چەكەوە. - زیاتر لە دە ئەوەندەی ژمارەی دانیشتوانی ئەمریكا، پێش وەختە بەھۆی كێشانی جگەرەوە زیاترن لەوانەی مردوون لە ھەموو جەنگەكانی كە ویلایەتە یەگكرتووەكان ئەنجامی داوە.
- ھەموو ساڵێك ئافرەتان زیاتر دەمرن بەھۆی شێرپەنجەی سییەكانەوە زۆرتر لە شێرپەنجەی مەمك.
- نزیكەی ٩٠٪ یان نۆ لە دەی ھەموو مردنەكان بەھۆی شێرپەنجەی سییەكانەوەیە.
- نزیكەی ٨٠٪ یان ھەشت لە دەی مردنەكان بەھۆی بەھۆی شێرپەنجەی مەمكەوەیە.
- مەترسی مردن بەھۆی جگەرەكێشان لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا لە ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی گەورە زیادی كردووە.
جگەرەكێشان چۆن كاریگەری ھەیە لەسەر جوانی ئافرەت؟
- ڕەشایی ژێر چاو: جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی دەركەوتنی ڕەشایی ژێر چاو لە دەروبەری چاودا، ئەمەش بەھۆی ناڕێكی لە خەوتندا كە جگەرەكێشان دروستی دەكات.
- نەخۆشی پولەكە: ئەمە حاڵەتێكی پێستی كە پەیوەندیدارە بەبەرگری كە دەتوانێت بەبێ جگەرە كێشان دەربكەوێت، بەڵام ئەگەر ئافرەتێك جگەرەی كێشا مەترسی توشبوونی زیاتر دەبێت.
- زەرد بوونی ددانەكان: كێشانی جگەرە دەبێتە ھۆی زەردبوون و كلۆربوونی ددانەكان، ئەوەش بەھۆی نیكۆتینی نێو جگەرەكەوە و دەكرێت ببێتە ھۆی ڕەنگ بوونی ددانەكان.
- وەرین و لاواز بوونی قژ: زانایان بۆچونیان وایە كە ماددەی ژەھراوی نێو جگەرە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە (DNA) نێو تاڵەكانی قژ و ڕەگی سەربەست دروست دەبێت، كە دەبێت و ھۆی بێ ھێزی و وەرینی قژ.
- چرچی و نیشانەكانی بەرەو پێشچوونی تەمەن: جگەرەكێشان پیربوون خێرا دەكات، جگەرەكێشەكان گەورەتر دەردەكەون بە بەراورد بەوانەی جگەرە ناكێشن بە ڕێژەی ١.٤ ساڵ.
- جگەرەكێشان ڕەنگە ببێتە ھۆی ئەوەی كە خوێن ھەڵقوڵێت، ئەمەش وادەكات كە شانەی پێست نەرم و تەندروست دەربكەوێت.
- زەردبوونی نینۆكەكان: ئەمەش بەھۆی نیكۆتینی نێو جگەرەكەوە، كە دەبێتە ھۆی زەردبوونی نینۆكەكان.
- پەڵە بوونی پێست: نیكۆتین دەبێتە ھۆی تەسك كردنەوەی دەمارەكان، بەم شێوەیە ڕێگری لە ھەڵقوڵینی خوێن بۆ ناوچەكانی لەش دروست دەكات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە برینەكان زیاتر دەخایەنن بۆ ساڕێژ بوونەوە، و زامەكان گەورەتر و زیاتر و سورتر دەردەكەون لەوەی ئەگەر كەسێك جگەرە كێش نەبێت.
- هێماکانی جیڕ بوونی پێست: نیکۆتین لە جگەرەدا دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ڕیشاڵەکان و شانەی بەیەکەوە گرێدراوی پێست، کە دەبێتە هۆی پێکهاتنی نیشانەی جیڕبوونی پێست، یان هێڵی سووری پێست کە وردە وردە نامێنێت بۆ لاریەكی زیوی.
سودەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان
دەبێت پلانێکی سیستماتیک بۆ وازهێنان لەجگەرەکێشان کاری بۆ بکرێت و دەستی پێبکرێت و دەبێت دركیپێبكرێت کە هیچ ئاستێکی سەلامەت لەبەکارهێنانی توتن نییە، وە دەكرێت تەنانەت كێشانی یەك جگەرە لە ڕۆژێکدا بەدرێژای تەمەن ببێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەكان و مردنی پێشوەختە، هەروەها وازهێنان لە جگەرەکێشان دەتوانێت مەترسی کێشەکانی تەندروستی کەمبکاتەوە زووتر کەسێک واز بهێنێت قازانجەکەی گەورەتر دەبێت.
- دابەزینی ئاستی لێدانەكان دڵ و پەستانی خوێن.
- دابەزینی ئاستی ئۆکسیدی کاربۆنی لە خوێندا.
- باشتر كردنی سووڕی خوێن و ھەقوڵانی خوێن.
- ڕوونەدانی کۆکە.
ئامۆژگاری بۆ وازهێنان لەجگەرەکێشان
- خۆ بەدوور بگرە لە نزیک بوونەوە لە هاندەری ئارەزووی جگەرەکێشان بۆ هەر کەسێک وەک خەڵک و ناوچە و خواردنەکان، و هەموو کەسێک دەبێت بە تەواوی ئاگاداری ھاندەریەكانی بێت بەرامبەر بە جگەرەکێشان.
- مرۆڤ دەبێت بزانێت ڕۆژانی یەکەمی پلانی دەستبەرداربوونی جگەرەکێشان ڕۆژانی سەختن، بۆیە پویستت بە ویستێكی بەھێز و كەسانێك كە ھاندەرن و ئەرێنین.
- شكست نەھێنان لەكاتی ھەست نەكردن بە حەزی زۆر بۆ جگەرەكێشان و پابەند بوون بە ئامۆژگارییەكانی وازھێنان لە جگەرە كێشان بە ئاسانی.
- ئەنجامدانی حەز و ئارەزووەكان و ڕاھێنانی وەرزشی لەكاتی ھەستكردن بە حەز بۆ جگەرەكێشان.
- خەڵاتكردنی خۆت، چونكە وازھێنان لە جگەرەكێشان ئەوەندە ئاسان نییە.